وتووێژ ده‌گه‌ڵ به‌رێز خاتوو کویستان نستانی نووسه‌ر و چالاکی بواری ژنان به‌بۆنه‌ی 8ی مارس

پرسی ژنیش تەنها پرسێکنیە کە ژنان خۆیان هەوڵی بۆ بدەن، بەڵکو ئەم پرسە پرسی پیاویشە کە کاتێک باس لە ژندەکا کە نیوەی کۆمەڵە، پێویستە رێگە خۆشکەر بێت بۆ هێنانە کایەی مافەکانیان، لێرەدامەبەست ئەوە نیە کە پیاوان دەستی ژنان بگرن و مافەکانیان پێ بناسێنن،

:: پرسیار : تکایه‌ خۆتان بناسێنن و بفه‌رموون که‌ له‌ کەیه‌وه‌ تێکه‌ڵ به‌خه‌بات و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون؟
:: کویستان نستانی : من کویستان نستانی ساڵی 1363 هەتاوی لە کاتی ئاوارەييدا لە گوندی چوالان سەر بە شاریسەردەشت لە دایک بووە، لە تەمەنی منداڵیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە نێو کەمپەکانی حیزبی دێمۆکرات دا دەژی. لەتەمەنی6 ساڵیەوە لە بناری قەندیل ( گوندی لێوژە) هەڵکەوتوو لەباشووری کوردستان هەر لە نێو کەمپەکانی حیزبی دێمۆکرات لە قوتابخانەی سپی سەنگ خراوەتە بەرخوێندن، قۆناغەکانی سەرەتای وناوەندی و دواناوەندی لە نێو کەمپەکانی حیزبی دێمۆکرات وشاری کۆیە تەواو کردووە.

ساڵی 2004 لە کۆليژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی کۆیە وەرگیراوەو ساڵی 2008 لیسانسی لەميژووی گشتی وەرگرتووە.

لەماوەی ژیانی لە گەڵ بنەماڵەکەی تيکەڵ بە خەباتی سیاسی وکۆمەڵایەتی بووە، ئەندامی ريکخراوی ژنان ولاوانەو لە کۆنگرەی ٤ی لاوان بەئەندامی بەرێوەبەری هەڵبژيردراوەو بۆ ماوەی 2 ساڵ وەک ئەندامی بەرێوەبەری و دەستەی بەرێوەبەری گۆڤاری لاوان کاری کردووە. ناوبراو کتبێکی بە ناوی ( عەبدوڵای حەسەنزادە، ژیان و ڕۆڵی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) چاپ و بڵاوکردۆتەوە.

:: پرسیار : پرسی ژن ئەمرۆی کۆمەڵی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

:: کویستان نستانی : بە درێژایی مێژوو هەوڵی کۆیلەکردنی ژنان و گێرانەوەیان بۆ قوژبنی ماڵ وبەخێوکردنی منداڵ و ئاشپزخانە ودەرهاویشتنیان لەتێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیبوارەکانی فەرهەنگ و زانست و هونەر بووە.

ژنانی کورد زیاتر لەهەموو ژنانی وڵاتانی دیکە مافەکانیان پێشێل دەکرێ و کراوە، جارێک وەک کورد وجارێک وەک ژن، بۆیەدەبێ لە دوو مەیدانی خەبات بوونیان هەبێ خەباتی نەتەوەیی و خەباتی یەکسانیخوازی، چونکە ئەگەر کورد و کوردستان یەکەمین شوێن و یەکەمین هێزبووبن بە دژی شۆرش وپەلاماری کۆنەپەرستانه‌ بۆ ستاندنەوەی ئازادییەکان ئەوا بزووتنەوەی ژنانیش دژبە بێ بەشکردنیان لە ماف و ئازادییەکانیان و بێ بەشکردنیان لە مافی یەکسانی لەگەڵ پیاوان و سوکایەتی کردن بە مەقامی ئینسانی ژن فاکتەری سەرەکی بوون بۆ ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانەی کە دژی نێوەرۆکی داب و نەریتی زاڵ و دەسەڵاتی دواکەوتوانەی داگیرکەران هاتوونە مەیدان.
ئەم گەشەکردنەی هزری ژنانی کورد وای کرد کە ژنان وەکمرۆڤێکی خاوەن بیروڕاو کاریگەر کەسایەتیەکی سەربەخۆ و ئەکتیڤ لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی تاکەکەسی وکۆمەڵایەتی دا بوونی خۆیان بسەلمێنن و بۆ داخوازی مافەکانیان هەنگاو بەرەو سەرکەوتنێکی دڵخواز بنێن کە سەرەڕای بەربەست و ئەو گرفتانەی کە پێش بە بەرەوپێش چوونیان دەگرێت و گورزێکی کاراو کاریگەر لە پەیکەری لەرزۆکی ژێردەستەیی و چەوسانەوە بدەن. هەر لەو پێوەنديەدا ئەو کەسانەی وەک و ژنانی پێشەنگ و پێشڕەو لەوبوارەدا سەرکەوتووبن و لە مافەکانیان نزیک ببنەوە و بە مەبەستەکانیان بگەن. ژنانێکیش کە خۆیان لە چوارچێوەی شۆناسێکی ژنانە دەبیننەوە و هەوڵیان داوە شوناسی ژن بوون وەک فاکتەرێک بۆ دۆزینەوەی پێگەی ژن و سەقامگیرکردنی پێرەوەکانی دان بە مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا دابنێن، چۆن بە بێ ئەو دۆزینەوەیە ناتوانن تایبەتمەندییە ڕەگەزییەکانیان وەک خاڵێکی باش پێناسە بکەن و بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونیان سودی لێوەربگرن.
:: پرسیار : زۆر جار له‌ زمان پیاوان و یا به‌شێک له‌ ژنان ده‌بێسرێ که‌ ژنان خۆیان له‌سه‌ر پرسی ژنان که‌م ته‌رخه‌من و زۆر چالاک نینن، ئایا ئه‌موتانه‌ راستن؟

:: کویستان نستانی : کۆمەڵگەیی مرۆیی هەتا ئەمرۆکە کۆمەڵگەیەکی تاک عەقڵ و، عەقلیەتێکی پیاوانەی بەسەر دا زاڵ بووە، سەرەڕای دیاردەیەکی خێڵەکی ،وهەر لە کۆنەوە لە زمانی فەیلەسوف وبە جۆرێک پێناسە بۆ ژن کراوە کە وەک کاهینێکی داگیرکراو بووە. هەروەک ئەفلاتوون دەڵێ: ژنان بوونەوەرێکن کە لە چاو پیاوان توانای کەمتریان بۆ فیربوون هەیە و لەبەر ئەو سروشتە گەندەڵیانە کە دەبێ بە تایبەتی پەروەردە بکرێن.
ئەرستۆش جگە لەوەی بە ئاشکرا گوومانی خۆی دەربڕیوە لە مەڕ ئەوەیکە ژن خاوەن کۆمەڵە خەسڵەتێکی پەسەندی نموونەی خۆپارێزی، دادپەروەری یا خودمیانڕەوی پێشی وایە کە ژن ڕۆڵيکی کاریگەرو شوێن دانەری لە کۆمەڵگەدا نیە و پیاو بەسەرچاوەی ژیان دەزانێ و لەو باوەڕەدایە کە ڕەگەزی نێر خاوەن کۆمەڵەک تایبەتمەندیەکە لە رەگەزی مێ دا بوونی نیە.
هەرچەندە لەچاخی بوژانەوەو رۆشنگەریشدا باسی مافە سروشتیەکانی مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی بەربڵاو هاتە گۆڕێ و پاشەکشەی بە دەسەڵاتی کڵێسەو ئاین کردووە، پرسی ژن وەکو مرۆڤایەتی نەهاتۆتە ئاراوە کە تەنانەت تا نەوەیسەدەی ١٨ یەمیش هەر بەو شێوەیە بووە.
ئاینیش بۆتە فاکتەرێکی بەهێز کە لە زۆربواردا مافی ژنان پێشێل کراوەو بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی پیاوان دایە، تەنانەت پێشسەرهەڵدانی ئاینی ئێسلام لە نیمچە دوورگەی عەرەبیدا بەپێی داب و یاسادا سەپينراوەکانی کۆمەڵی ئەو هەرێمە ژن خاوەن ماف نەبووە.
پرسی ژنیش تەنها پرسێکنیە کە ژنان خۆیان هەوڵی بۆ بدەن، بەڵکو ئەم پرسە پرسی پیاویشە کە کاتێک باس لە ژن دەکا کە نیوەی کۆمەڵە، پێویستە رێگە خۆشکەر بێت بۆ هێنانە کایەی مافەکانیان، لێرەدامەبەست ئەوە نیە کە پیاوان دەستی ژنان بگرن و مافەکانیان پێ بناسێنن، بەڵکو بە لێک گرێدانی هەردوو دەست هەوڵ بدرێ بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکانی باو لە کۆمەڵگەدا کەرێگرن لە بەردەم ژنان و ژنانیش کە کەمتەرخەم و خەم سارد بن وە ئاگا بێنەوە.

:: پرسیار : هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌موو هێزه‌ و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به‌ ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه.‌ ئایا ئه‌و رێکخراوانه‌ تاچ راده‌یه‌ک توانیویانه سەرنجی ییرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونه‌ته‌وەییەکان‌ که ‌داکۆی له‌ مافی ژنان ده‌که‌ن بۆ لای پرس و مافه‌کانی ژنان و یان ئه‌و زۆڵم ونابه‌رانبه‌ریه‌ی که‌ ده‌رحه‌ق به‌ ژنانی کورد ده‌کرێ راکێشن

:: کویستان نستانی : لە سەدە تاریکەکاندا کە لە ئەوروپا خەباتی ژنان دژی چەوسانەوەی رەگەزی وسیاسی وفیکری سەری هەڵداو چالاکانە بەشداریان لە شۆرشە سیاسیەکاندا دەکرد لە پێناو گۆڕینی سیستەمی سیاسی و ئابووری و کلتووری وکۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەیاندا بە هەمان شێوە لە سەدەکانی دواتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نێو ژنانی کوردیشدا هەوڵەکانی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی دەستکەوتەکانیان و بنبڕکردنی بێ مافی و ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی دەستی پێکرد. بە جۆرێک کە ميژووی دامەزراندنی یەکەم رەێکخراوی ژنان دەگەرێتەوە بۆساڵی 1919 بە ناوی (کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد) کە ئامانجی ئەم کۆمەڵەیە هانانی ژنان و بیرکردنەوەیان بە شێوەیەکی هاوچەرخانەو ریفۆرمی کۆمەڵایەتی و بنەرەتی لەژیانی خێزانی دا پێک بهێنن و بەشداری لە ژیانی سیاسی کۆمەڵەکەیاندا بکەن. هەروەها دامەزراندنی کۆمەڵەی تەفالی ئافرەتانی کورد کە ئامینە خانم هاوسەری شەریف پاشاسەرۆکایەتی دەکرد.

لێرەدا دەردەکەوێ کە بزووتنەوەی ژنانێش لە چوارچێوەی ريکخراوەیدا وەکو هەر بزووتنەوەیەکی پیشەیی و جەماوەری هەوڵیان داوە لە پێناو چەسپاندنی پێگەیان لە نێو دەسەڵاتی سیاسی و دام و دەزگاکانی ( پەرلەمان وحکوومەت )،بەڵام بە داخەوە بەهۆی بوونیان بە پاشکۆی لایەنەکان یاخود حیزبەکان نەیانتوانیوە بەئەرکی سەر شانی خۆیان هەڵستن و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بەرامبەر ئەرک ومافەکانی ژنان و بە هۆی پشت ئەستوور بوون بە لایەنە سیاسیەکان و هەوڵ دان لە پێناو بەرژەوەندی لایەنە سیاسیەکان زیاترە وەک ئەوەی کە کاربکەن بۆ ناساندنی پرسی ژن بەبیروڕای گشتی و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان.

:: پرسیار : وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟

:: کویستاننستانی: هەرچى زياتر بۆ بەرابەرى يەكسانى دوو ڕەگەزى كۆمەڵ هەوڵ بدرێ و ژنانيش واتەئەو كەسانەى كە ئەم پەيامە ( داكۆكى كردن لە مافى ژن) هەڵدەگرن، سەرەتا خۆيانباوەڕيان بە ژنبوونى خۆيان و هاو ڕەگەزەكانى خۆيان بێ و بەر لەوەى داواى مافى ژنبوون بكەن وێراى پێناسەكردن و تايبەتمەنديەكانيان پێويستە بۆ دابين كردنى يەكسانی و مافە مرۆييەكان تى بكۆشن لەچوارچێوەى بەرتەسكى لايەنە سياسيەكان بێنە دەرێ چ لەناوەوەو دەرەوەى ڕێكخراوەكان بە شێوەيەكى كاراو سەربەخۆ كار بكەن.

ئامادەکردنی:ڕەحمان نەقشی