وتووێژە لەگەڵ کەسایەتی ناسراوی کورد سەرهەنگ ئیرەج قادری. ئاماده‌کردنی: ئارام قادری
سه‌رهه‌نگ ئیره‌ج قادری: وه‌ک تاکی کورد داوام ئه‌وه‌یه که حیزبه‌کوردیه‌کان به هیچ جۆر دوژمنایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن و شه‌ڕی براکوژی حه‌رام بکه‌ن.
سه‌رهه‌نگ قادری: 18 ساڵ له پله‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌م وه‌کوو جێگر و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕات دا به‌شدار بووه.
له کۆنگره‌ی 4 دا بۆ یه‌که‌م جار کۆمیسیۆنێک دانرا به ناوی کۆمیسیۆنی بازره‌سی ئه‌و و 6 له هاوڕێیانی له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره هه‌ڵبژێردران. له ساڵی 1981 له کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی کاری کردوووه هه‌تا کۆنگره‌ی 7 وه‌کوو جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. له کۆنگره‌ی 8 ڕه‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێرکه‌وت له کۆنگره‌کانی( 10-9- 8) وه‌کوو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی مایه‌وه. له ساڵی 1996 له وڵاتی سوئێد نیشته‌جێیه.
کاک سه‌رهه‌نگ ده‌کرێ که‌مێک له باره‌ی ژیانی خۆت و هه‌روه‌ها له سه‌ر کاره‌کانت له ئه‌رته‌شدا و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به پله‌یی سه‌رهه‌نگی له ناو ئه‌رته‌شدا بۆ خۆێنه‌رانه‌رانمان بدوێی؟
من ئیره‌ج قادری ناسراو به سه‌رهه‌نگ قادری له ساڵی 1314ی هه‌تاوی(1935) له ئاوایی سه‌روکانی سه‌ربه ناوچه‌ی لاجانی شارستانیپیرانشار له دایک بووم. له‌و کاته‌دا له گوونده‌کان قووتابخانه‌نه‌بوون و منیش چه‌ند ساڵێک لای فه‌قێ و میرزاکان ده‌رسم خوێند. له ساڵی 1327، باوکم له‌سه‌ر داوایی مامه‌حه‌مه‌دم(کاپیتان قادری) که ئه‌و کات به قاچاخی له باشووری کوردستان ده‌ژیا داوایی قووتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی کرد. ده‌تووانم بڵیم گووندی سه‌روکانی یه‌که‌مین گووندی ناوچه‌که بوو که قووتابخابه‌ی بۆهات، ئه‌ویش به‌بڕوای خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووناک‌بیری و تێگه‌یشتوویی مامم.
بنه‌ماڵه‌ی ئێمه دوایی هه‌ره‌س هێنانی کۆماری کوردستان ئاواره‌ی باشوور بووین و له گووندی خه‌لان لایی شێخ عه‌لاوه‌دین گیرساینه‌وه. له ساڵی 1326 وه‌به‌ر لێبووردنی گشتی رێژمی پاشایه‌تی که‌وتین و گه‌ڕاینه‌وه. تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی له سه‌روکانیم خوێند و له ساڵی 1331 له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له خزمانم چووین بۆ شاری نه‌غه‌ده و بۆ درێژه‌دانی خوێند و باوکم ئێمه‌ی به خوالێخۆشبوو كاک که‌ریم حیسامی سپارد و دۆستایه‌تی من و کاک که‌ریم نیزیک به نیو سه‌ده به‌رده‌وام بوو.
له ساڵی 1334 له ده‌بیرستانی نیزام له شاری ورمێ وه‌رگیراموله ساڵی 1337 له زانکۆی ئه‌فسه‌ری له تاران وه‌رگیرام.
به‌کورتی پله ئه‌ڕته‌شیه‌کانم به‌م شێوه‌یه‌ی خوواره‌بووه: له ساڵی 1337 ته‌واو کردنی ده‌بیرستانی نیزام. 1340 ته‌واو کردنی زانستگه‌ی ئه‌فسه‌ری به پله‌ی ستوان دووهه‌م. 1343 به ستوان یه‌که‌م. 1347 سه‌روان و له ساڵی 1353 ده‌ره‌جه‌ی سه‌رگووردیم وه‌رگرت و له ساڵی 1356 بووم به سه‌رهه‌نگ.
له ساڵی 1353 تا ڕووخانی رێژیمی پاشایه‌تی ماڵم و کارم له شاری مه‌هاباد بوو له تیپی 3ی مه‌هاباد و هه‌ر له ساڵی 1357 له‌گه‌ڵ چه‌ند له دۆست و هاوڕێی نیزیکه‌کانی خۆم توانیمان پادگانی مه‌هاباد به هه‌م که‌لووپه‌لی نیزامیه‌وه بخه‌ینه به‌رده‌ستی حیزبی دێمۆکڕات.
ئایا ئێوه کورده‌کان له ناو ئه‌رته‌شداته‌شکیلاتێکتان هه‌بوو بۆ تاوتوێ کردنی پرسی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ؟
من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم هیچ ته‌شکیلاتێکی حیزبیمان نه‌بوو، لانی که‌م ئه‌و به‌شانه‌ی من کارم تێداکردوون باسی حیزبایه‌تی نه‌ده‌کرا. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌داره کورده‌کان پێکه‌وه زۆر ته‌با و دۆست بووین و پاش ته‌واو بوونی کاری ڕۆژانه هاتووچۆی یه‌کترمان ده‌کرد.
چه‌ند توانیتان به که‌لک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌رته‌شێکی مونه‌زه‌م،هێزی پێشمه‌رگه‌ش سازمان بده‌ن؟ ئایا نه‌زم و دیسپلین و نه‌هێنی پارێزی هێزی پێشمه‌رگه جێگای ره‌زامه‌ندی ئیوه بوو ؟
ئێمه ئه‌ڕته‌شییه‌کانی ناو حیزب هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوامان له شه‌هید قاسملوو کرد تا هێزی پێشمه‌رگه سازمان بدرێ. له‌سه‌ر بڕیاری ده‌فته‌ری سیاسی حیزب که ئه‌وده‌م له ئاش پشکاوێ بوو هیزی پێشمه‌رگه سازماندرا. بۆ نموونه: په‌ل، ده‌سته، لک و هێز یادگاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن.
هه‌ستی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری له ناو بنه‌ماڵه‌ی ئێوه‌دا ،واتا بنه‌ماڵه‌ی قادری هه‌میشه به‌هیز بووه .ئێوه هۆی تێکه‌ڵاوی بنه‌ماڵه‌که‌تان له گه‌ڵ جولانه‌وه‌ی رزگاری خوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانله چیدا ده‌بینن ؟
ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم و هه‌ستی پێبکه‌م، کورددایه‌تی و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له ساڵی 1320 و هاتنی ئه‌ڕته‌شی سوور گه‌شه‌ی ستاندووه. بۆ نموونه باوکم له سه‌رده‌می کۆمار‌دا له لایه‌ن کۆماره‌وه وه‌ک سه‌رهه‌نگی ئیفتیخاری له شاری نه‌غه‌ده خزمه‌تی ده‌کرد و له‌گه‌ڵ بابایۆف که نوێنه‌ری وڵاتی سۆڤییه‌ت بوو هاوکار بوون.
مامیشم، کاحه‌مه‌دی سه‌روکانی ناسراوه زۆر چالاکێکی به‌ناوبانگی سیاسی و نیزامی بووه و به پێی بیره‌وه‌ریه‌کانی کاک که‌ریم حیسامی ته‌نیا که‌سێک بوو که له سه‌ر ده‌ستی مووباره‌کی پێشه‌وا قازییه‌وه میداڵی ئازایه‌تی وه‌رگرت. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و قاره‌مانه‌تییه‌ی بوو که هاوڕییه‌تی له گه‌ڵ بارزانیه‌کان دژ به ئه‌ڕته‌شی رێژیمی شا ئه‌نجامی دابوو. کاپیتان قادری ناوێکی ناسراو بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می کۆمار‌دا چالاک بوون.
له چه‌ند سالی رابردوودا زۆربه‌ی حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان توشی لێک‌دابران بوون ، ئیوه ئه‌م لێکدابرانه بۆچی ده‌گێرنه‌وه ؟
مه‌سه‌له‌ک هه‌یه که ده‌ڵێ هه‌رکات سه‌رتاشه‌کان مووشته‌رییان نه‌بوو سه‌ری یه‌کتری ده‌تاشن. به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ئیمه ڕوویداوه، به بڕوای من هه‌رکات ڕێکخراوێک له خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی دوورکه‌وێته‌وه له جم وجۆڵ ده‌که‌وێ و تووشی نه‌خۆشی ده‌بێ. دابڕان له وڵات واته ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که تۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ی هۆیه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ لێک‌دابڕان و پارچه پارچه بوون. هه‌رچه‌ند که ده‌بێ بڵێم هۆی دیکه‌ش زۆرن، ته‌حه‌موول نه‌کردنی بیر‌و ڕای جیاواز به هیچ نه‌گرتنی ڕای که‌ماییه‌تی ناو ڕێکخراوێکدا هۆیه‌کی دیکه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ن.
به‌ڕای به‌رێزتانله‌مکاته هه‌ستیاره‌داهۆی پێک نه‌هاتنی به‌ره له ناو حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چیدایه ؟
گرفته‌که گرفتی ده‌سه‌ڵات و خۆبه‌زل زانینه یان باشتر وایه بڵێم خۆ به هه‌موو شتێک زانینه. هه‌ر وه‌ک چۆن له پرسیاری پێشوودا ئیشاڕه‌م پێ‌کرد ته‌حه‌موول نه‌کردنی ڕای مووخالیف بۆته نه‌خۆشی له ناو حیزبه کوردییه‌کاندا.
به بڕوای من تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ر حیزبێک ڕێز له حیزبه‌کانی دیکه نه‌گرێ و مافی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وانیتر دانه‌نێ ناتووانێ باسی پێکهێنانی به‌ره بکا و به‌ره‌ش پێک نایه. به پڕوای من کوردستان مڵکی گه‌لی کورده و گه‌لی کوردیش پێکهاتووه له تاک تاکی مرۆڤی کورد و ده‌یان بیر‌و ڕای جیاوازی تێدایه، ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ش که ئه‌و خه‌ڵکه نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن ده‌بێ به‌رله هه‌موو شتێک ئه‌وه بزانن که ئه‌وان نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵک نین، و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری زۆرینه‌ش بن، ده‌بێ ڕێزبۆ که‌ماییه‌تی دانێن جا به باوه‌ڕی من ئه‌و بیر‌و بۆچوونه دروست نه‌بێ قه‌ت به‌ره‌ش دروست نابێ.
به‌ڕای به‌رێزتان ئایا کورده‌کانی تاراوگه توانیویانه ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن ؟
به بڕوای من کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ش به‌حاڵی خۆیان زه‌حمه‌تیان کێشاوه. زۆربه‌ی ئه‌وان ته‌مه‌نی گه‌نجیان له پێشمه‌رگایه‌تیدا تێپه‌ڕکردووه. له ڕاستیدا چالاکی له ده‌ره‌وه کارێکی ئاسان نییه، چوونکه لێره که‌س ناتووانێ به‌شه‌و و ڕۆژ له خزمه‌ت حیزب یان ڕێکخراوێک دابێ. ئه‌وجار چوونکه ئێمه له ناو کۆمه‌ڵگای خۆمان دانین چالاکیشمان فه‌رقی هه‌یه و زۆرتر چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه. چالاکیی سیاسیش ناتووانێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له وڵات‌دا هه‌بێ.
به‌ڵام به‌گشتی کورده‌کانی ده‌ره‌وه یان به قه‌ولی ئێوه تاراوگه هه‌ستی کوردایه‌تیان به‌هێزه. له راستیدا مه‌سه‌له‌ی ئابووری به‌شی زۆرینه‌ی کاتی خه‌ڵکی تاراوگه‌ی به‌خۆوه مه‌شغووڵ کردووه.
دوا وته بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز.
وه‌ک تاکی کورد داوام ئه‌وه‌یه که حیزبه کوردییه‌کان به هیچ جۆرێک دووژمنایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن، شه‌ڕی براکوژی حه‌رام بکه‌ن. خه‌باتی کورد له هه‌موو پارچه‌کان به پیرۆز بزانێ و ئه‌گه‌ر ده‌توانن یارمه‌تی یه‌کتری بده‌ن ته‌نانه‌ت به‌نهێنیش بێ
له کاتی به کار هێنانی زمان و قه‌ڵه‌م که‌ڕامه‌ت و شه‌خسییه‌تی یه‌کتری بپارێزن تا دووژمن به هیچ جۆر پێمان خۆش نه‌بێ. هیوای دوژمن ناکۆکی و پارچه‌پاڕچه بوونی ئێمه‌یه.
له کۆتاییدا ئارام گیان دیسان سپاستان ده‌که‌م، به‌و هیوایه که شاهیدی کیان و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بین!