وتووێژ دهگهڵ بهرێز هاشم کەریمی نووسهر و تێکۆشهر دێرینی رۆژههڵاتی کوردستان بهبۆنهی 8ی مارس. ئاماده کردنی رهحمان نهقشی
هاشم کەریمی:: ئەوەی کە گوایە ژنان خۆیشیان ئامادە نیین لە بوارە جوراوجورەکاندا هەڵسووڕانیان هەبێ، زادەی سیستمی کۆنە پەرستانەی باوکسالاری و داب و نەریتی کۆنە. ئەگەر ئەو ئەوبەرهەلستە نەمێنێ، بێگومان ژنانیش شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکاندا ئەرک و کار وەئەستۆ دەگرن.
:: پرسیار :تکایه خۆتان بناسێنن و بفهرموون که له کەیهوه تێکهڵ به خهبات و چالاکی سیاسی و کۆمهڵایهتی بوون؟
:: هاشم کەریمی : ناوم هاشم کەریمی یە و لە سالەکانی 1334- 1335ی هەتاوییەوە( 1955- 1956ی زاینی) وەکوو لایەنگرێکی هەڵسووڕاو لە گەڵ کومیتەی شاری بانەی حدک کارم کردووە.
:: پرسیار :پرسی ژن ئەمرۆی کۆمەڵی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
:: هاشم کەریمی : پرسی ژن لە کوردستانەکان لەگەڵ ئەوەی ئیستاش سیستمی باوکسالاری زاڵە، هێندیک جیاوازیی هەیە. بە هۆی دواکەوتوویی ریژەیی کۆمەڵگا لە هیندێ جێگە ئێستاش نیزامی عەشیرەتی بە تەواوەتی لە نێو نەچووە و داب و نەریتی کۆن بنبڕ نەبووە، ئەوەش کاری کردۆتە سەر بارودۆخی خراپی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا.
لە کوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئیران، یاسا و رێسای شەریعەت برەوی هەیە. بۆیە ژن ناتوانێ ببیتە وەلی فەقێە و ئیجتهاد بکا و تەنانەت ببیتە سەرەک کۆمار. لە قانوونی بنەڕەتیدا ژن لە زۆر بارەوە وەک نیوەی پێاو بە حیساب دێ. لە قانوونی مەدەنی ئێراندا ژن بۆی نیە لە زۆر شوغل و کاردا بشداری بکا وەکوو دادوەری . لە وەرگرتنی میرات و شەهادەت داندا دووژن بە پیاوێک حیساب دەکرێن، ژن مافی تەڵاقدانی نیە و ئەگەر لە مێردەکەی جیا بێتەوە قانوون منداڵەکە دەداتە باوکی منداڵەکە. جلو بەرگی بە زۆرەملی و ئەوەی کە مافی سەفەرکردنی بە بێ ئیجازەی مێرد یان باوک و کەس و کاری نادرێتی کۆت و زنجیرن و لە دەست و لاقی ژنان ئاڵاون. قانوونی فرەهاوسەری و کێشەی سیغە لەو ستەمانەن کە تەنیا ژنان بە دەستیەوە دەناڵێنن. لە قانوونی سەزاداندا ئەگەر پیاو بیسەلمێنێ کە ژنەکەی تووشی لادان بووە بۆی هەیە بە ناوی کێشەی نامووسی بیکوژێ و هیچ سەەزایەک بۆ ئەو پیاوانە دانەندراوە. بە کورتی ژنان کۆیلەی پیاوانن. لە گەل ئەوش ژنانی کوردستان بە هۆی بەشداری یان یارمەتی بە بزووتنەوەی کوردستان،لە زۆر بارەوە لە ژنانی بەشەکانی دیکەی ئێران لەپێشترن و بەدایم لە هەوڵی پچڕانی ئەو کۆت و بەندانەدان. دیارە هەتا کۆماری ئیسلامی لەسەر کار بمێنێ چاوەڕوانیی گۆڕان لە باروودۆخی ژناندا بەزەحمەتە و دەبێ ژنان و پیاوانی پیشکەوتنخواز و ئازادیخواز تێبکۆشن بۆ تێکڕووخانی ئەو ریژیمە کۆنەپەرست و دیکتاتۆرە،ئەو کات ژنان دەتوانن لە هەموومافەکاندا لەگەل پیاوان یەکسان بن.
لە کوردستانی باشوور لەبەر ئەوەی تا رادەیەک دیموکڕاسی هەیە و بەو شێوەی ئێران یاسای شەریعەت بەکار نابرێ و بوونی چەندین ریکخراوەی ژنان، بارو دۆخی ژنان تاڕادەیەک لە رۆژهەڵات باشترە، بەڵام چەند کێشە بۆتە هۆی ئەوە کە رادەی کوشتن و ئەزیەت و ئازاری ژنان لەکوردستانەکانی تر زیاتر بێ. لە کوردستانی باشووردا بە داخەوە لە هیندی جێ سیستی عەشیرەتیلە نێو نەچووە و دیارە لە سیستمێکی ئەوتۆدا ژن هێج دەسەڵاتێکی نیە. چەک بە فراوانی لەدست خەڵکدایە وئەوەش هۆیەکی ترە بۆ کوشتوبڕ کە بەداخەوە لەوشدا بەشی ژنان لە پیاوان زیاترە و کەس و کاری ژنان بە بیانووی پرسی نامووسی، ژنان دەکوژن و ئەزیەت و ئازاریان دەدەن و ریکخراوی ژنان کە زۆریشن لە ترسی تۆڵەی ژن کوژان ناتوانن بە شێوازی پێویست بەرگری لە مافی ژنان بکەن، تەنانەت لە دادگاکانیشددا دادوەرەکان لە ترسی تۆڵە ناتوانن ئەو جۆرەیپێویستەحوکمی عادڵانە بەسەر ژن کوژاندا بسەپێنن، هۆی بنەرەتیی ئەوەش لاوازیی دەسەڵاتی بەڕیوەبردنە. لە ئەنجومەنی قانووندانانی(پاڕلەمان) هەریمی کوردستاندا لایەنگرانی مافی ژنان نەیانتوانی قانوونی تاک هاوسەر ی بە پەسەندکردن بگەیەنن، چونکە لایەنی دژبەری ئەو قانوونە ژمارەیان زیاتر بوو و ئەمە زەبریکی قورس بوو کە لە مافی ژنان درا. لە کوردستانی باشووردا خەتێنەی کچان بنبڕ نەبووە و لەو بارەوە دۆخەکەلە بەشەکانی تری کوردستان خراپترە .
لە کوردستانی باکوورداو تا رادەیەکیش رۆژئاوا هەر ئەو بارو دۆخە بەسەر ژنان دا زاڵە و ئیستاش پیاوسالاری برەوی هەیە. تەنیا دوو پرس لە بەشەکانی دیکەی کوردستان جودایان دەکاتەوە. یەکێک ئەوەیە کە بە هۆی ئەوەی دەیان سآلە قانوونی سکیولار لە تورکیە و سوریە دا تا رادەیەک بەکار دەبری، جیاوازییەکی لەگەل کوردستانی رۆژهەلات پیک هیناوە.
هەرچەند ئێستا لە تورکیە حیزبێکی ئیسلامی دەسەڵاتدارە، بەڵام نەیتوانیوە بە زەرەری مافی ژن دەسکاری قانوونەکە بكا. یەکێکی تر ئەوەیە کە پ.ک.ک بە سەدان کەس لە کچانی کوردستانی لە ریزەکانی پێشمەرگەی خۆیدا جێ کردۆتەوە و ئەوەش بێگومان گۆڕانێکی لە بارودۆخی ژنانی کوردستانی باکووردا پێک هیناوە.
:: پرسیار : چ لە رێزی حیزبەکان دا بن و چ سەربەخۆ بن ئایا کار و چالاکی ژنان و رۆڵ و کارتێکەریان لە ناو حیزبە کوردیەکان چۆن هەڵدەسەنگێن؟
:: هاشم کەریمی : حیزبەکان تا رادەێەک توانیویانە ستەمی سەر ژنان کەم بکەنەوە و زۆر لە ئەندامانی هێندێک لە حیزبە کانی کوردستان لە ڕاستیدا لایەنگری مافی ژنانن، بەڵام پێمان خۆش بێ یان ناخوش ئەو حیزبانەش بە هێندێک جیاوازییەوە هەڵقوڵاوی کۆمەلگای پیاوسالاری کوردەوارین، بۆیە نەیانتوانیوە ئەو جۆرەی پێویستە لانی کەم بە پێی بەرنامەی حیزبەکانیان جیاوازی ژن و پیاو بە تەواوەتی لە نێۆ بەرن.
:: پرسیار : زۆر جار له زمان پیاوان و یا بهشێک له ژنان دهبێسرێ که ژنان خۆیان لهسهر پرسی ژنان کهم تهرخهمن و زۆر چالاک نینن، ئایا ئهم وتانه راستن؟
ئەوەی کە گوایە ژنان خۆیشیان ئامادە نیین لە بوارە جوراوجورەکاندا هەڵسووڕانیان هەبێ، زادەی سیستمی کۆنە پەرستانەی باوکسالاری و داب و نەریتی کۆنە. ئەگەر ئەو ئەوبەرهەلستە نەمێنێ، بێگومان ژنانیش شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکاندا ئەرک و کار وەئەستۆ دەگرن.
:: پرسیار : ههر وهک ئاگادارن ههموو هێزه و رێکخراوه سیاسییهکانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه. ئایا ئهو رێکخراوانه تا چ رادهیهک توانیویانه سەرنجی ییرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونهتهوەییەکان که داکۆی له مافی ژنان دهکهن بۆ لای پرس و مافهکانی ژنان و یان ئهو زۆڵم و نابهرانبهریهی که دهرحهق به ژنانی کورد دهکرێ راکێشن؟
:: هاشم کەریمی : ریکخراوی ژنان چا ج لە نێو حیزبەکاندا بن یان لە دەرەوەی حیزبەکان، بێگومان کارتێکەریی ئەرینییان هەیە، دیارە ئەوەش ریژەییە و هەم لە کوردستانەکان ئەو کاریگەرییە جیاوازیی هەیە و هەم لە نێو حیزبەکان دا. دیارە هەروەکوو باسکرا دواکەوتوویی رێژەیی کۆمەلگای کوردستان لە کارتێکەریی ئەوانیشدا نەخشی خۆی دەبینێ، بەڵام بەهەر حال بوونی ئەو رێکخراوانە پیویستن و دەبی هەوڵبدەن هەم تیکۆشانیان پەرە پێبدەن و هەم هاوکاری و هاو فکری زیاتر لە نێو خویان دا پێک بێنن.
:: پرسیار : وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟
:: هاشم کەریمی : من ناتوانم ئامۆژگاریی ژنان بکەم کە چی بکەن و چی نەکەن، چونکە ژنانی هەڵسووڕاوی بواری مافی ژن سەڵاحییەتیان پترە ،بەلام هیوادارم رۆژێک دابێ کە کۆمەلەکەمان بگاتە قۆناغێک کە جیاوازیی نێوان ژن و پیاو بە تەواوەتی بنبڕ ببێ و ژن و پیاو پێکەوە بە بوونی مافی یەکسان بۆ پێک هێنانی کۆمەڵێکی پێشکەوتوو و دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێبکۆشن.