دیمانە ده‌گه‌ڵ به‌رێز که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی 8ی مارس
که‌ماڵ که‌ریمی: راسته هه‌موو حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان ئه‌گه‌ریش ژنی چالاکیشمان نه‌بێ بۆ پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگا به‌تاڵه رێکخراوێکیان به ناوی ژنان دروست کردووه. ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی گرینگ بوونی پرسی ژنه و هه‌موو حیزبێک ده‌زانی ده‌بێ وا نیشان بدا که ئه‌وه‌تا گرینگی به پرسی ژن ده‌داو ته‌نانه‌ت رێکخراویشی بۆ دروست ده‌کا.
:: پرسیار :تکایه خۆتان بناسێنن و بفه‌رموون که له کەیه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌بات و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون؟
:: که‌ماڵ که‌ریمی : له‌گه‌ڵ سپاس بۆ زه‌حمه‌تی جه‌نابت بۆ ئه‌م وتووێژه. من که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان خه‌ڵکی شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. سه‌باره‌ت به تێکه‌ڵ بوونم له گه‌ڵ تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ ئه‌وه‌تان عه‌رز بکه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی که له بنه‌ماڵه‌یکی خه‌باتکاری شاری بانه له دایک بووم که ساڵها پێش له دایک بوونی من و به هۆی به ئه‌ندام بوونی باوکم ( محه‌ممه‌د که‌ریمی ناسراو به قاقه) له کۆمه‌ڵه‌ی ژ – کاف و دوواتر له حیزبی دیموکراتی کوردستاندا، تێکه‌ڵ به کاری سیاسی ببون و دوواتریش مامه‌کانم کاک هاشم و کاک عوسمان ( که ئه‌میان له شه‌ری نه خوازراوی نه‌غه‌ده شه‌هید ببو) ئه‌م رێبازه‌یان درێژه دا و منیش له‌و بنه‌ماڵه دا په‌روه‌رده بووم. هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوه‌تیم دا تووشی گوێ بیستی و خوێندنه‌وه و قسه‌و باس بووم.
باکگراوه‌ندی زه‌ینی من له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ته‌مه‌نم له 15 ساڵان تێنه‌ده‌په‌ری. گرتن و زیاتر له 3ساڵ زیندانی بوونی باوکم له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵیم دا له ساڵه‌کانی 38 – 42 ، گیران و زیندانی کرانی مامه عوسمانم بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ له ساڵی 1350 و ده‌رباز بوون و ئاواره بوونی مامه هاشمم بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرا بوو که غیابی حوکمی ئێعدامی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شاوه بۆ برابوه‌وه بوو. پێش ئه‌وه به رێنوێنی و لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وان فێری کتێب خوێندنه‌وه و باس له نێوه‌رۆکی ئه‌و رۆمانانه بووم که زۆرتر رووانگه‌ی چه‌پ و سوسیالیستیان هه‌بوو. وه‌ک فکر رێری ئه‌و رێبازه بووم به‌ڵام دوواتر به کرده‌وه و به وه‌دوکه‌وتنی گه‌ره‌تره‌کانم خه‌بات له ریزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکراتم هه‌ڵبژراد و له دووای گه‌رانه‌وه‌ی رێبوارانی حیزب بۆ رۆژهه‌ڵات و له مانگه‌کانی ئاخری شۆرشی 57 دا بووم به ئه‌ندامی حیزب و تا ئێستاش به‌رده‌وام له درێژه پێدان به ئه‌رکی سیاسی و شۆرشگێریم له ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا.
:: پرسیار :پرسی ژن ئەمرۆی کۆمەڵی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
:: که‌ماڵ که‌ریمی : ده‌زانن مه‌سه‌له‌ی ئازدی و مافه‌کانی مرۆڤ زۆر له ژێر کاریگه‌ری سیستمی سیاسی و ئابووری وڵات دایه‌وه ئه‌و سیستمانه ده‌توانن کارتێکه‌ری جیاوازیان هه‌بێ و گۆران له کولتووری وڵات یان گه‌لێک دا پێک بێنن. مافه‌کانی ژنان ئه‌گه‌ر وه‌ک مافی مرۆڤ به ڵایه‌نه جۆراو جۆره‌کانیه‌وه سه‌یر بکری دیاره هه‌ڵسه‌نگاندی گران نیه‌و ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو مرۆڤه ئازادی خوازه‌کانی وڵات ده‌چه‌وسێته‌وه، ده‌گیرێن، زیندانی ده‌کرێن ئه‌شکه‌نجه‌ی جیسمی و رووحی ده‌درێن….ئه‌گه‌ر وه‌ک ژنیش سه‌یر بکرێن به‌داخه‌وه ده‌بێ بلێم هه‌رچه‌ند تێکۆشانی چالاکانی ناساند و پاراستنی مافه‌کانی ژن زۆر زیاتره له ده‌یه‌کانی پێشوو، به‌ڵام له نێو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه دا که پێشینه‌یکی تاراده‌یک باشی هه‌بووه بۆ ئازادی ژیان و راگرتنی حورمه‌تی ئازادی ژن، به‌ره‌و پێش چوونی جیدی بۆدروات کردنی کلتوورێکی باش که بتوانی یارمه‌تی ده‌ری کۆمه‌ڵگا بێ بۆ پاراستنی مافی ژنان نابیندرێ و بگره له هێندێک بوار دا ئاسته‌نگه‌کان زیاتریش بوون. بۆ وێنه ده‌کری باس له کێشه ئه‌منیه‌تییه‌کان بکه‌ین که به هۆی نائه‌من بوونی له راده به‌ده‌ری ژینگه کۆمه‌ڵگا له‌وه ده‌ترسی که ژنه‌کانیان یان کچه‌کانیان ئه‌گه‌ر له‌و چووارچێوه دیاری کراوه‌ی بنه‌ماڵه بچنه ده‌ر تووشی کێشه و گرفت بن و ببنه هۆی سه‌ر ئێشه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ر شۆری پیاوانی بنه‌ماڵه. یان لایه‌نی ئاینی کۆمه‌لگا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که دین و ئاینه جیاوازه‌کان هه‌ر کام به جۆرێک باس له ماف و ده‌وری ژن له نێو بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگادا ده‌کا و ژیان و کاری ئازادانه له چووارچێوه دیاری کراوه‌کاندا رێگه پێدرواوه، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتووی به‌شێک له موسوڵمانان له دین وئاینه‌که‌یان و له ترسی ئه‌وه‌ی مه‌بادا به هۆی ژن و کچه‌کانیانه‌وه تووشی عه‌زابی قه‌بر و ئاگری جه‌هه‌نم بن ئه‌وان له ژیانی ئازادانه‌ی رێگه‌پێدراو مه‌نع ده‌که‌ن و به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به گوناه بکه‌ن مافه‌کانیان له ژێر پێ ده‌نێن. ده‌زانن له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات هه‌م له ژێر فشاری سیستمی خراپی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی دایه و هه‌م په‌ره‌گرتنی ده‌مارگرژی ئاینی شوێنه‌واری نیسبی له سه‌ر داناوه‌و به‌و جۆره پیشکه‌وتنێکی که‌می له باره‌ی تێگه‌یشتن له پرسی ژن به خۆیه‌وه دیووه.
:: پرسیار : چ لە رێزی حیزبەکان دا بن و چ سەربەخۆ بن ئایا کار و چالاکی ژنان و رۆڵ و کارتێکەریان لە ناو حیزبە کوردیەکان چۆن هەڵدەسەنگێن؟
:: که‌ماڵ که‌ریمی: له نیو حیزبه سیاسیه‌کانیان دا له رۆژهه‌ڵات، ژنی تێکۆشه‌ر هه‌ن که زۆریش له هه‌و‌ڵدان و ئه‌رکی قورسیشیان له سه‌ر شان داناوه. به‌داخه‌وه که ئه‌م ژنه چالاکانه زۆر نین و نه‌یان توانیوه ببنه هێزێک له نێو حیزبه‌کان دا کژه تواناکانی ئه‌و توێژه له مرۆڤه‌کان له به‌رامبه‌ر پیاوان دا ده‌رنجا هه‌ر چه‌ند وه‌ک پیاوێکی سیاسی به شانازییه‌وه ددان به‌وه دا ده‌نێم که بوونی ئه‌و راده که‌مه‌ش له ژنان له نیو حیزبه‌کان دا کاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه له سه‌ر بیر وبۆچوون و به‌رنامه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سه‌ره‌نجی زۆر له پیاوان تێکۆشه‌ریشیان بۆ لایه‌نه جۆراجۆره‌کانی خه‌باته‌که‌یان له پێناو یه‌کسانی ژن و پیاو‌دا راکێشاوه ئه‌وه‌ش کارێکی وا ئاسان نه‌بووه. به‌ڵام دیسان به‌داخه‌وه ده‌لێم هێشتاش رۆڵ وکارتێکه‌ریان له راده‌دا نیه بۆ حیزبه سیاسییه‌کان پێویسته،
:: پرسیار : زۆر جار له زمان پیاوان و یا به‌شێک له ژنان ده‌بێسرێ که ژنان خۆیان له‌سه‌ر پرسی ژنان که‌م ته‌رخه‌من و زۆر چالاک نینن، ئایا ئه‌م وتانه راستن؟
:: که‌ماڵ که‌ریمی : منیش پێم وایه ده‌بێ ژنان له‌وه ئازادتر بن که هه‌ن و که‌مته‌ر خه‌م نه‌بن. به‌ڵام باشه به‌شی زۆر وزاڵی کۆمه‌ڵگا پیاون. ئه‌ی ئه‌گه‌ر پرسی ژن به‌شێکه له پرسی مرۆڤ و مافه‌کانی مرۆڤ له‌وێدا پێشێل ده‌کرێ. پیاوانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ نابێ یارمه‌تیان بده‌ن؟ من پێم وایه ژنان نابێ چاوه‌رێ بن پیاوه‌کان کاره‌کانیان بۆ بکه‌ن وخۆیان ده‌بێ ده‌ستپێشخه‌ر بن به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه که پیاوه‌کانیش هیچیان بۆ ناکه‌ن. له کۆمه‌ڵگای ئێمه دا پێاوه‌کان پێان وایه له ژنان ئاقڵ‌تر وزاناترن، ده‌با ئه‌و زیاده عه‌قڵ و زاناییه بۆ یارمه‌تی دان و پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه ژیان به‌کار بێنن.
:: پرسیار : هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌موو هێزه و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه. ئایا ئه‌و رێکخراوانه تا چ راده‌یه‌ک توانیویانه سەرنجی ییرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونه‌ته‌وەییەکان که داکۆی له مافی ژنان ده‌که‌ن بۆ لای پرس و مافه‌کانی ژنان و یان ئه‌و زۆڵم و نابه‌رانبه‌ریه‌ی که ده‌رحه‌ق به ژنانی کورد ده‌کرێ راکێشن
:: که‌ماڵ که‌ریمی: راسته هه‌موو حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان ئه‌گه‌ریش ژنی چالاکیشمان نه‌بێ بۆ پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگا به‌تاڵه رێکخراوێکیان به ناوی ژنان دروست کردووه. ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی گرینگ بوونی پرسی ژنه و هه‌موو حیزبێک ده‌زانی ده‌بێ وا نیشان بدا که ئه‌وه‌تا گرینگی به پرسی ژن ده‌داو ته‌نانه‌ت رێکخراویشی بۆ دروست ده‌کا. به‌ڵام راده‌ی توانایی ئه‌و رێکخراوانه راست به‌داخه‌وه به‌ستراوته‌وه به توانایی حیزبه‌که‌یه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌یر نیه چوونکه ئه‌م رێکخراوه بۆ حیزب دروست ده‌کرێ، ئه‌ڵبه‌ت به هێندێک جیاوازی له نێو رووانگه‌ی حیزبه‌کانه‌وه که له‌وانه‌یه به‌شێک له‌و رێکخراوانه ئازادتربن له چالاکیه‌کاندا. له‌و نێوانه‌دا رێکخراوی یه‌کیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان نموونه‌یکی باشه هه‌م بۆ ئازادتر بوون له چالاکیه‌کاندا و هه‌م بۆ هه‌وڵ دا بۆ ناساندی پرسی ژن له رێگه‌ی حووزوری نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌کیه‌تیه یه‌و ئه‌ندامانی ژنی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له کۆر وکۆبوونه‌وه حیزب ورێکخراوه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
:: پرسیار : وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟
:: که‌ماڵ که‌ریمی: ژن مرۆڤه‌وه به‌شێکه له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و هه‌م زوڵمێک له ژن ده‌کرێ له مرۆڤایه‌تیش ده‌کرێ. هیوادارم ژنانی چالاکی کوردستان و چالاکانی پشتیوانی له مافی ژن له تێکۆشان به مه‌به‌ستی دابین کردنی مافی یه‌کسان بۆ ژن وپیاو له کۆمه‌ڵگادا ماندوو نه‌بن و پشت ئه‌ستوور به ئه‌زموونه‌کانی رابووردویان یار و هاوکاری یه‌ک بن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی مرۆڤایه‌تی.