قه‌یرانی هه‌ڵکه‌وتوی داگیرکه‌ر هه‌لی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردن. نزار کوێستانی
له به‌رژه‌وه‌ندی و زامنی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێمی باشوریمانه که به‌ره‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتیش بی سێ ودو لێ کردن و که‌م ته‌رخه‌می وخه‌م ساردی دابمه‌زرێنن. ناوچه‌که به گشتی و بارودۆخی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانواته سوریه وئێران له ئێستادا وعێراق وتورکیه‌شیبه‌دواوه باشترین هه‌لێ مێژوویی بۆ راگه‌یاندنی تایبه‌تی جۆره سه‌ربه‌خۆیه‌کی بۆ کوردستانی باشوری ره‌خساندوه که قه‌ت ده‌رفه‌تی وا حه‌ساس به‌م چه‌شنه بۆ کورد هه‌ڵنه‌که‌وتوه .
ئه‌م جوره به‌ره یه ش وه‌کیه‌کگرتویی ئه‌و کوردستانیانه ده‌بێ که له باکوور ورۆژاوادا له حه‌ره‌که‌تدان .
زۆر پیویست به‌وه‌ش ناکات که ته‌واوی دونیا دانمان پیدا بنیت که دیاره گه‌ر بتوانین پێش راگه‌یاندن ، سه‌رنجی زۆربه‌یان راکێشێن باشتره به‌لام که نه شکرا وه‌ک کۆسۆبۆکه 60 ولاتێک قه‌بوڵیان کردوه له حاڵێکدا روسیه‌ش دژبه‌ریانی ده‌کرد و یان هه‌ر نه‌ىی وه‌ک “قبرس “ی تورک نشین یان” ئۆستیا”ی گورجستانی
لێ دێت که ته‌نیا تورکیه وروسیه دانیان به هه‌رکامیاندا هێناون .
به‌لام کورد دوستی له دوژمنی زیاتره ئه‌مرۆ به واتایه‌کی تر گه‌ر تورکیه‌ش پێی رازی نه‌بێت هه‌روه‌ک داودئوغلو له کونفرانسی خه‌به‌ری له گه‌ل جان کریدا هێنایه زمان وچون ئه‌وان سیاسه‌ت ده‌که‌ن دیپلوماسیانه گوتی ” ئێمه خوازیاری یه‌کیه‌تی عیراقین” و..
به‌ڵام خۆ له‌شکر کێشیش ناکاته سه‌رمان گه‌ر وای کردبایه ئه‌وه شه‌رمی له که‌س نه‌ده‌کرد وپه‌لاماری قه‌ندیلی ده‌دا که وایه وڵاتێکی تایبه‌تی وه‌ک کوردستانێکی هێمن وئه‌مین بۆی له وڵاتێکی کونه تێروریستی کلاسیکی پێی و بۆی باشتر ده‌بێتن .
مه‌رج نیه له گه‌ل راگه‌یاندنی بانگی سه‌ربه‌خویی باشورمان ، کورستانی مه‌زنیش ئه‌مرۆ راگه‌یه‌نین گه‌رچێ مافی ره‌واشمانه و هه‌ر ده‌بێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا رایبگه‌یه‌نین به‌لام له‌وانه‌شه 40 میلیون زیاترت کوت و پڕ هه‌ر جارێ بۆ به‌رێوه نه‌چێ .
گره‌نتی وئیمزای سه‌ربه‌ستیمان به‌خوێناوی نه‌وتی نێردراومان له لایه‌ک باره‌گای به‌رزی دێموکراسیه‌ت له روژهه‌ڵاتی ناوه‌رستدا ده‌کرێت که وایه به هیچ نرخێک نابێ ئه‌م پرۆژانه که‌م بکرێنه‌وه که هیچ ، راست ده‌بێ په‌ره‌شی پێ بده‌ین و بازاریانمان بازاری زیاتریشی بۆ ببینه‌وه و سیاسیه‌کانمان پشتیوانی زیاتر، گه‌ر چی به ده‌ورانی نه‌وره‌سیدا تێده‌په‌رێت و زۆر ئاگاداری وپارێزگاریشی پێویسته.
دێمه‌وه سه‌ر نێوه‌رۆکی سه‌روتاری ئه‌م باسه هه‌روه‌ک ده‌زانن مێژومان پره له پارادۆکس که نابێ دوپات بنه‌وه کورد به گشتی ده‌بێ شێعه باشتر بناسن و به تایبه‌تی باشوریمان که ئێستا به حیساب شه‌ریکه بێ به‌ش کراوه‌که‌مانن
شای” قازی” کوژ دێت وه‌ک ئابا وئه‌ژداده کورد کوژه‌کانی که ئه‌وه‌نده‌ی بیرمان بر ده‌کات هه‌ر له سارمه‌کان وئه‌میرخانه‌کان وهه‌مزه‌ئاغا وسمکۆکان و قازیه‌کان وقاسملوه‌کان و .. به نێوی کورد ئاریایی وچی وچی هه‌ر حیله و که‌ڵه‌ک و فڕ وفێڵیان له کوردی یه‌کنه‌گه‌توویان کردوه که ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ئه‌م نه‌خوشیه سایکۆلۆژییه‌مان بێ چاره‌سه‌ری لێبراوانه وه‌ک ده‌رده‌کورد به‌ری نه‌داوین .
کۆماری ئیسلامی به بیانوی ئه‌وه‌ی داڵده‌ی کوردی داوه که گه‌ر واشی کردبێت ئه‌وه کاریگه‌ری بیرورای گشتی کۆمه‌ڵانی کوردانی رۆژهه‌ڵاتی بونوایان پێ لێ کرد ، به‌لام هه‌تا هه‌تایه هه‌ر به ناوچاویاندا ده‌داته‌وه وئه‌وانیشهێندێکیان به پێچه‌اونه‌ی مه‌یلی زۆربه‌ی رێبه‌رانیان ئه‌وه‌نده نزیکیان لێ کردون که سام وئوبه‌هه‌تی کوردی باشوریان شکاند به تایبه‌ت کاتێ که ده‌ستیان به کوشتاری هێندێک له ئازادیخوازانی په‌ره‌وازه‌ی رۆژهه‌ڵاتمان کرد ، بۆیه ئه‌رکێکی نیشتمانی وویژدانیه قه‌ره‌بو و سارێژی ئه‌و خه‌ساره‌تانه به یارمه‌تی دانی روژهه‌ڵاتیه‌کان بۆ دابه‌زاندی به کرده‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی به‌رین بکاتن تا له لایه‌که‌وه وه‌ک چون له باکوور تا راده‌یه‌ک ئه‌رخه‌یانن وله به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتیش نوێڵی درێژ وتیژی کوردانیبه ده‌سته‌وه بێت تا هه‌م به‌رگری له‌وان له رێی مه‌ده‌نی و سیاسیه‌وه بۆ ئامانجه‌کانیان بکه‌ن و هه‌میش به‌رگری له خۆی بکات تا بناغه‌کانی داگیرکاری پی بله‌رزێنێ و جاروباریش بیله‌رێنێته‌وه وگه‌ر پێویستی هات هه‌ڵی ته‌کێنیت وبه کورتی وه‌ک سوپه‌ه‌رێکی به‌رگری بۆی ده‌بێت.
له بیرم ناچێت له بۆکانی به کرێگیراوه‌کان چه‌مه‌دان وساکه‌کانیان به راستی پێچابوه‌وه له دوای سه‌رکه‌وتنی باشورمان ده‌ترسان وده‌یان گوت بابه‌به 24 سه‌عات مه‌هابادیش ده‌گرن ئه‌وه کوردی عێراقن شه‌ركه‌رن وچی .. ئه‌و هیزانه به که‌س راناوه‌ستن وشه‌پۆلی ده‌ریان ..
به‌ڵی ئێران که ناراسته‌وخۆ به هۆی شیعه‌رگه‌ریه‌وه که جۆره حیزبایه‌تیه‌کی به نه‌زم و دیسیپلینی ئیدئۆلۆژی مه‌زهه‌بیه وای لێ کردن که کوردان مل به مل سه‌دامه‌وه بنێن گه‌رچی کورد خۆشی ئه‌مه‌ی کرد چون له به‌رژه‌وه‌ندیاندا بو که‌چی شیعه‌کان له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌رکه‌دا نه‌بون .به‌ڵی ئاکام وئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ” سه‌در”ی به ئاشکرا په‌روه‌رده‌ی ئێران کوردانی چه‌ند جار فریوداوه روژێک زیاد وروژێک که‌م ده‌کاته‌وه گیسکه‌که‌ی هه‌یاسا سایی چون کورد گوته‌نی ” له سه‌ره‌وه یاره له ژێره‌وه ماره ” که چی ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هێندێ ساویلکه ماون که هه‌ر به‌قای پی ده‌که‌ن و نازانم بۆ هێنده باوه‌ریان به ئێران وشیعه هه‌یه راست له کاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاشدا له عیراق وایان کرد بۆیه نه‌یان توانی ئامانجه ئیستراتیژیه‌کانی کورد بگه‌یه‌ننه مه‌قسه‌د.
چاو لێکه‌ن جارێ له ئێران ، له باتی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به وه‌زاره‌ته‌کانیه‌وه کاروباری په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ل باشورمان ره‌سمه‌ن وئاشکرا به‌رنه پێش ناوه‌ندی ئیتلاعاتی نیازامی سوپای قودس زۆربه‌ی کاره‌کانده‌کاتن!!
له بیرم ناچێت 30 ساڵی پێش سیاسیه‌کانمان که ده‌یانگوت بریا ئیرتباتمان له گه‌ل حکومه‌تی ئه‌مریکادا ببایه نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی “سیا” به سه‌ر نه‌مر بارزانی هێنا وحیکایه‌تێکیان ده‌گێرایه‌وه که له نه‌مر دوکتور قاسملوم بیستوه واته کاتێ هه‌واڵده‌رێک له بارازانی ده‌پرسێت باشه گه‌ر ئێران پشتتان به‌ردات ئه‌وه چی ده‌که‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێت ئێمه‌ش ..ئاوا جێیه‌کمان هه‌یه که دیاره مه‌به‌ستی سازمانی ” سیا ” بوه نه‌وه‌ک حکومه‌ت که به راشکاوی وبه‌رپرسانه پشتیوانی ده‌کات
ئێستا ئه‌م سیناریویه پارادوکسه له کوردستاندا به‌رده‌وامه و سه‌رداره بێ سه‌ره‌کانی ئیتلاعاتی نه‌هێنیانه له کاردان .
گه‌رچی فاره‌سه‌کان به پیی مێژوو عه‌ره‌به‌کان به ” تازی” ناو ده‌به‌ن وره‌فسه‌نجانیش کاتێ که به عه‌ره‌به‌کان ئیران ئیهانه‌تی کرد واته ئه‌وان” هه‌ر ده‌زانن ده‌ف وده‌هۆڵ بکوتن” چ راپه‌رینێک له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کان به‌رپا بوو.
به‌ڵام ئه‌وه نیه ئێستا مالکی نامالکیان به هۆی شیعایه‌تیه‌وه له گیانی عێراقیه‌کان به کورد وسونیه‌وه به‌ریان داوه و ئه‌ویش پشتی به‌وان قایمه له‌وه‌تی ئه‌مریکا بێ عه‌قڵانه و ساویلکه‌یانه عیراقی به جی هێشتوه بێ منه‌ت بوه له شه‌ریکه‌کانی ئه‌وانه‌ی بردیانه کوشکی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و جوابی که‌س ناداته‌وه .
ئه‌و کاته‌ی که عه‌لاوی له مالکی هه‌ڵگه‌راوه به داخه‌وه کورده‌کان هه‌ر بروایان به مالکی هه‌بو تا ئه‌اونیشی توشی کێشه کرد‌و له واقیعدا ئه‌و هه‌له سه‌یره‌یان بۆمان ره‌خساندوه به هه‌رحاڵ له هه‌ل ومه‌رجه‌دا که بۆ کورد ره‌خساوه نابێ له کیس خۆمانی بده‌ین .
به تایبه‌ت که خۆری کورد له ئاسۆیه‌کی روشندا هه‌ڵاتوه و داگیرکه‌ره‌کانیش پێشیان به پرشنگ رێژی هه‌ڵنایه‌ت و گه‌ر په‌ڵه هه‌رورێکیش ببێت ئه‌وه خۆمان به ده‌ستی خۆمان ده‌بێ ته‌حه‌ممولی که‌ین تا لای ده‌به‌ین !! .
نابێئه‌ومێژوه دراماتیکه‌که‌مان دوپات که‌ینه‌وه شکست بۆ هه‌میشه له قاموسی کوردی‌دا ده‌بێ لاببه‌ینو هه‌روه‌ک ده‌ڵێن : هه‌ل مه‌له گه‌ر توند نه‌یگری هه‌ڵ ده‌فرێت وهه‌ڵ دێت له ده‌ستت .
نزار کوێستانی – فینله‌ندا