بازاری گەرمی هەڵبژاردنی 11 هەمین دەوری رەئیس جمهور لە ئێران.

ئێران لە بەرەبەرەی هەڵبژاردەنی دەوری 11 هەمی رەئیس جمهوری دا دەست و پنجە دەگەل ئەو چەند خاڵەی خوارەوەش نەرم دەکات. 1. مەسەلەی ئاتۆمی کە خەریکە حکوومەتی ملاکان بەرەو نەمان و دەگۆرنان دەبات. 2. حەسارە یەک لە دوای یەکەکانی دوونیا لە سەر ئێران پایەی باری ئابووری ئەو وەڵاتەی وەلەرزە خستووە، کە ئەویش لە مەسەلەی نەوت و داخستەنی رێگاکانی کرین و فرۆشی کەل و پەڵی نیزامی و ژیان لە سەرکۆماری ئیسلامی دەگرێتەوە.

3. بەردەوام بوونی کۆماری ئیسلامی لە هەرەشەکردەن لە ئیسرائیل و دەست هەڵنەگرتن لە رەژیمەکەی ئەسەد و پێشتیوانی کردەنی لە گروپە تیرۆریستەکانی دوونیا، ئەو دەڵەتەیان لە بەرچاوی کۆمەڵگەی جیهانی وەکوو گای رەش لێکردوەو کەس باوەر بە ‌قسە و وت و وێژەکانیان ناکات و ئێستا وەردە وردە حیسابی ئێرانیەکانیش لە دەرەوە بلۆکە دەکرێن و هەتا ناتوانن پارەی خواردنی رۆژانەش وەربگرن، بۆ نموونە لە تورکیە.

4. ئەو خاڵە کە بە باوەری من لە هەمویان کاریگرتر، کێشەی ناوخۆی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییە، کە بە قسەی نۆغبەکانیان وا دەردەکەوی کە هێچیان ئیمانیان بە یکتر نەماوە و هەر یکەو ئەویتر بە جۆرێک و بە شتێک تاوانبار دەکات و کەسێکی وەکوو خومینیش نەماوە تا بتوانی هەموو باڵەکانی حکوومەت لێکنیزیکبکاتەوە و بە چەند قسەی ریاکارانە ئاو بە ئاور داکات.

5. گیران و ئیعدام کردەنی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بە بەهانی جۆراو جۆرەوە و بەردباران کردەنی ژنان و بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و داخستنی دەرگای هومێدی رووناکبیران و نوسەران بۆ ئەوەی نەتوانن هیچ لە سەر ئەو رەژیمە بەڵێن و بەنوسن، کارێکیان لە سەر بیرو فکری خەڵک کردووەکە هەر کەس لە راستی خۆیەوە لە و رەژیمە بێزابێت.

6. رێبەری کۆماری ئیسلامی ئیدی وەکوو جاران قوتسیەتی نەماوەو لەوە زیاتر ناتوانی لە سەر عەرزو گەلانی ئێران نەخشی خوا بازی بکات، رەفسەنجانی و محەممەدی خاتەمی و موسەوی و کەرووبی و زۆریتر هەن کە باش یەکتر دەناسن و هەتا ئێرە دەسەڵاتیان لە ناو خۆ دا دابەش کردەبوو، کەس دەنگی لێنەدەهات بەڵام ئێستا بەشێک لە زیندان و بەشیک لە دەروەی زیندان نارەزایەتی خۆیان بەرە بەرە رادەگینن و پەردە لە سەر جینایەتەکانی یەکتر هەڵدەدەنەوەو خەڵکیش چاوەری ئەو شتە دەکەن بۆ ئەوەی رووی دزێوی ئەو کاربە دەستانەیان بۆ روون بەبنەوە و ریسوایان بکەن.

ئیستا کە بەرەو هەلبژاردن دەرۆین کێشەو مەلمە لانە لە نێوان سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی دا زۆر بە توندی دەستی پێکردووە.

محەممەدی خاتەمی دەڵێت ناهێڵن لە سەحنە دا دەرکەوین، هەر چەندی خاتەمی تا ئەمرۆش خۆی یکەلانکردۆتەوە داخوا خۆی دەپاڵێوی بۆ پۆستی رەئیس جمهوری یانا.

رەفسنجانیش رۆژێک دوای دیداری دەگەڵ خامەنیی لە کۆبوونەوەیکە دا دەگەڵ ئوستاندارانی دەورانی ئاوەدان کردنەوە و ئیسلاحات دا گوتی بە دەلیلی ئەوەی ئاغای خامەنیی جۆرێکی تر بیر دەکاتەوە و موشکیلاتەکانی پێشرووی گەلانی ئێران قبووڵ ناکات و ئێمەش ناتوانین هێچ کارێک بکەین و بەشداری خۆشی لە پالوتن دا بۆ پۆستی رەئیس جمهوری بەمەسڵەحەت نازانی.

محەممەدی خاتەمی و رەفسەنجانی هەر یکە، هەشت ساڵ رەئیس جمهوری ئێران بوون و زۆر باش ئاغای خامەنیی دەناسن و دەزانن کاتێک رێبەر موخالیفی کەسێک بێت بۆ پۆستی رەئیس جمهوری شانسی بەرەندەبوونی سەفرە، بە باوەری زۆر کەس تنها محەممەدی خاتەمی دەتوانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە گێژاوی مەرگ و نەمان رەزگار بکات.

محەممەدی خاتەمی لە رۆژی 31ی خاکەلێوە دا لە کۆبوونەوەی جوانانی قارەمان دا گووتی لە بەرانبەری ئەو هەموو لوتفەی خەڵک دا ئەمنی بچووک هەرچی لە دەستم بێت دەیکەم بۆ ئەوەی خزمەتێکم کردەبێ، بەڵام هەموو قسەو باسەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ناهێڵن دەرکەوین.

محەممەدی خاتەمی و رەفسەنجانی و ئەوانیتریش زۆر باش دەزانن، کە خامەنیی ناهێڵێت ئەو کۆنەکارو فێڵبازانە جارێکی تر دەستیان وەکورسی رەئیس جمهوری رابگاتەوە، لە لاێکی تریشەوە ئەوانە ناوێرن مووبەپسێنن هەر کات ئەرەکاتێکی بە پێچەوانەی مێل و رەغبەتی خامەنیی بکەن، وەکوو مشکی ئازمایشگا میر حوسێنی موسەوی و کەروبیان پێنیشان دەدات.

ئێستا هەوڵ و کوشەشی هەڵبژاردنی ئوسولگراکان وەک شێوەیک لە شەری پارتیزانی و رەوانی دەچیت، لە لایەک ناروونی و شەفافیت لە قسەکردن دا، جێگۆرکەی بەردەوام و بەلارێ دابەردەنی فکری خەڵک و شاردنەوەی مۆرە ئەسڵیەکانیان لە بەر چاوی رەقیبەکانیان و پاراستنیان لە هێرەشی ئەوان و ئابروو بردنیان لە ناو خەڵک دا.

ئەو شێوە سیاسەتە لەو خالانە دا خۆی دەبینێتەوە.

1. دەست نیشان کردەنی کاندیدای زۆر.2. پێک هێنانی ئیتلافی رەنگاو رەنگ.3. گۆرینی بەر دەوامی ناوەکان.4 .تێکەلاوی ئیتیلافەکان و معلووم نەبوونی دەلیلی ئاڵوگۆرەکان. 5. ناروونی لە پێوەندیەکانیان دا.

ئەو خاڵانەی سەرەوە کارێکیان کردووە کە جەناعی بەرانبەر ناتوانی کاندیدای موشەخەس دیاری بکات و بەر دەوام تەبلیغاتی بۆ بکەن، چونکا هەر کات لەوە دەترسن کە ئەون کەسێکی دیار ترو بە هێزتر بێنە میدان و رەقیبەکانی پێ تێک بشکێنن.

رەفسەنجانی لە بیرەوریەکانی دا زۆر باسی خامەنیی دەکات و یەک لەوان دەڵێت لە کاتی خۆی دا من چووم بە دوای دا و هێنام بۆ لای خومەینی ، هەر چەندی زۆر کەس موخالیف بوون ، بەڵام من گوتم ئەو کەسێکی پێویست و دەبی لە کار دابێ، لە دەورانی بۆنیشی بە رەئیس جمهور هەر خۆم پێشتیوانیم کردو، ئەو کاتیش کە خومەینی مردو ئەو مان لە شوێن دا نا هەر لە سەرئیسراری من بوو، تەماشاکەن رەفسەنجانی ئەو هە موو فیداکاری و کۆمەگەی بە خامەنیی کردووە، بەڵام ئیستا ناتوانی لە بەرانبەری دا مووبەپسێنێ.

رەفسەنجانی لە دەوری یکەم دا رەقیبی ئەحمەدی نژادی بوو، بۆ پۆستی رەئیس جمهوری و زۆر بە سەختی شکەستی خوارد، کەرووبی و موسەوی و موحسینی رەزئیش لە دەوری دووهەم دا هەر رەقیبی مام ئەحمەدی بوون، ئەوانیش هەر وەکوو دەوری پێشوو شەکستیان خوارد، ئەوە بەو محنایە نیە کە ئەحمەدی نژاد لەو کەسانە زیرکتربێت، لەبەر ئەوەیە کە شەخسی خامەنیی ئەو جۆرەکەسانەی دەوێن کە لەفەرمانی دەرنەچن و زێرەک و ئاکادامی و خوێندەوار نەبن.

دەنا ئەحمەدی نژاد نە بەقت محەممەدی خاتەمی و نە بە قت رەفسەنجانی و موسەوی و کەرووبی خۆشەویست و پێگەی کۆمەلایەتی لە ناو خەڵک دا بەهێزە، لە ناو رەئیس جمهورەکانی ئێرانی سەردەمی ئیسلامی دا هیچیان بە ئەندازەی محەممەدی خاتەمی خۆشەویست نەبوون.

لە باری سیاسی و راگرتەنی نیزامی ئیسلامی و پێگەی کۆمەڵایەتی و سەرمایەش دا رەفسەنجانی هەمیشەکەسی یەکەم بوو.

بەلام جیاوازی پێگەی شەخسی رێبەر ئێستا دەگەڵ چەند ساڵ لەمەوەبەر فەرقی زۆرەو بە زەحمەت ئینسان دەتوانی باوەربەوە بکات کە ئەو جار رێبەر بتوانی رەق و قینەی پونک خواردووی گەلانی ئێران بە درۆ دەلەسەو ریاکاری دامرکێنی، خامەنیی تا دەوری ئاخیری رەئیس جمهوری ئەحمەدی نژادیش هێندێک لەو چاو راوانەی بۆ دەچەسپان، بەلام لەو تاریخەوە کە دەنگی خەڵکی دزین و خەڵک رژانە سەر شەقامەکان و داوای دەنگە دزراوەکانیان دەکردەوە و دەکەوتنە بەر هێرەش و دەگیران و زیندانی دەکران و بێ حوورمەتیان پێ دەکرا، و رێبەریش فەتوای کوشتەنی دەر دەکردن و سەرۆکەکانیان راپێچی زیندان دکردن و بازیان بە چارەنووسی خەڵک دەکرد، ئیدی رێبەر رێبەر نەما ، حەمەلەن بۆ بە دژمنی گەلانی ئێران و خەڵک بۆیان روون بووە کە رێبەرەکەیان کە سێکی فێڵاوی و درۆزەنە.

ئیستا لە ناو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دا ‌هیچ کەس ئیمانی بە یکتر نیەو هەموویان رووی دزێوی خۆیان بە خەڵک نیشان داوە، ئەو هەموو ترس و دڵەراوکەی کاربە دەستانی کۆماری ئیسلامی لە هەڵبژاردەنی رەئیس جمهور چیە.

ئەگەر واقیعەن لە ئێران دا دێمکراسی هەیە و خەڵک دەتوانن بە ئازادی دەنگ بە دەن و رەئیس جمهوری خۆیان هەڵبژێرن ئەو هەموو ئۆرگانە سەرکوت کەرو کۆمیتەو شورای نیگابان و مەدریسی خیبەرەگان و شورای رێبەری و حەوت خانی رۆستەمی بۆچییە، بالێگەرێن خەڵک بۆ خۆیان وەکوو هەموو وەلاتانی دوو نیا بە ئازادی و بە بی سەرکوت و هەرەشە و تۆقاندن بێنە سەر سەندووقەکانی دەنگ دان و رەئیس جمهوری خۆیان هەڵبژێرن.

رێبەر با نوێژو تاعاتی خۆی بکات، خۆ لە زۆر بەی وەڵاتانی پێشکەوتوو دا دین لە دەوڵت جوودایە، بەڵام لە ئێران دا رێبەر نەخشی خوا بازی دەکات نەک رێبەری مزهەبی و ئائینی، دەنا خەڵک ئازادن دەنگ بە هەرکەسیک بدەن بابیدەن چە پێوەندی بە رێبەری مزهەبیە و هەیە.

ئیسلاح خوازەکان بەو شەکەستانەی کە لە هەڵبژاردەنی 1388 دا خواردویانە، ئێستا زۆر بە ترسەوە کاردەکەن و ناتوانن لە سەر کاندیدایکی مۆرەدی پەسندی هەموویان ساغ بەبنەوە. ئەوەش وایکردووە کە میدان بۆ ئوسولگراکان ئاوالاتر بێت و ئیسلاح خوازەکان لە هەموو مێدانەکان دا چاوترسێن بکەن.

لە کۆتای دا دەڵێم رەنگە ئەو جاریش محەممەدی خاتەمی بۆ نەجات دانی رەژیمە لەرزۆکەکی خامەنیی بێتەوە میدان و بۆ ماوەی چوار ساڵی تر تەمەنی درێژکاتەوە، کە هیوادارم وانەبێت.

ئامادەکردەنی رەحمان ئبراهیم زادە.