“بڵاو کراوەوگۆوارەکانی شاری مهاباد ” و: جەعفەر کەریمی – سەرکەوت کەریمی

یەکەم : گۆواری نیشتمان ساڵی ‘ ١٣٢٢ هەتاوی ‘ کە لە ،٢٥، لا پەڕە دا چاپدەکرا .گۆوارێکی سەرەکی ژ،ک، بووە. دووهەم : گڕوگاڵی منداڵانی کورد ،کاتێک کە منداڵ دەخوازێ وەقسە بێ دەنگی سەیر وبێ واتا لە زاری دێتە دەرێ نە خۆی دەزانێ چۆن دەدوێ نەکەس لێی حاڵی دەبێ، سەر نوسەری ئەو گۆوارە شادڕەوان ” مەلا قادر مودەڕسی ” بووە کە لەو قۆوارەدا تەنیا ” سێ ” ژمارەی بە چاپ گەیشتووە .

ژمارەی ‘١’ ساڵی یەک ،یەکی بانەمەڕی ١٣٢٥ هەتاوی .

ژمارەی ‘٢’ساڵی یەک ،یەکی جۆزەردانی ١٣٢٥ هەتاوی .

ژمارەی ‘٣’ ساڵی یەک ،یەکی پووشپەڕی ١٣٢٥هەتاوی .

ناوەرۆکو بابەتەکانی ئەو سێ ژمارەیە ئەو کەسانە نوسیویانە: قادر مودەڕسی ،حوسێن فەقێ زادە، سەعید زەرگەیی ،موحەممەد عەتری گڵۆڵانی،وێڕای هۆنراوەکانی ،حاجی قادر کۆیی (وێردی) ،مەلا عەوڵا زێوە .

سێهەم : گۆواری ئاوات : گۆواری زانستی،کۆمەڵایەتی بووە کە زیاترلە ‘ ٣’ ژمارەی لێ دەنەچووە .

چوارم : گۆواری هاواری کورد،گۆوارێکی مانگانەی سیاسی بووە کە لە لایان حکومەتی کوردوستان لە ساڵی ‘ ١٩٤٥ز ‘ بڵاو کراوەتەوە .

پێنج : گۆواری کوردوستان ،گۆوارێکی ئەدەبی،سیاسیو کۆمەڵایەتی بووە کە هەر پازدە رۆژ جاریک لە لایەن ،ح ،د، ک ، بڵاو دەبووەو یەکەمین ژمارەی ئەو گۆوارە لە رۆژی ” ٦ی ” دیسامبری ساڵی ، ١٩٤٥ ز” وژمارەی ‘١٦” ئەو گۆوارە کە دوایین ژمارەی بووە لە مانگی ،ژانوییەی ساڵی ” ١٩٥٦ز دەر چوو.

شەشەم : گۆواری هاواری نیشتمان،مانگانەو سیاسی و کۆمەڵایەتی وئەدەبی بووە ،کە ” سدیق ئەنجیری “بەر پرسیایەتی کردووە ،یەکەمین ژمارەی ئەو گۆوارەلە رۆژی ” ٢١ ی ماڕسی ١٩٤٦ ز ” بڵاو کراوەتەوە.

حەوتەم : رۆژنامەی ” ڕێگا ” رۆژنامەیەکی سیاسی بووە کە مامۆستا ” حەسەن قزڵچی ” بڵاوی دەکردەوە و تەنا یەک ژمارەی لێ دەرچوو .(رەوانی شاد بێ ،لەتەمەنی پیریدا لە ژێر ئەشکەنجەی جەللادەکان کەمتییاری ئیسلامیدا شەهید بوو .)

سەرچاوە : م،مهاباد/ س،م، سەمەدی

و: جەعفەر کەریمی / سەرکەوت کەریمی