” جووتیار و زەوی ” جەعفەر کەریمی

هەموو شەوێ بە تەونی باوەڕم

هەنگاو بەهەنگاو دەچمە تەنینی خەونەکانم

لەسەر دارێکی تەنیاو بێدەنگ

چاوەکانم دەبڕمە ئەو بەری ئاسۆیەک

کە هەموو دەریاکانی لێوە دیارە

شەپۆلەکان بە ئاسپایی رێچکەبڕی

هەورازونەشێوی جێژوانی خۆیانن

سرتە سرتی بەرهەمی بیریان تەیار دەکەن و

لە تڕاژیدیای مێژوویەک دەدوێن

کە بە بارتە قای هەموو خولگەی زەوی خەمبارە

شنە بای سەرشانی سپی شەپۆلەکان

پێ بە پێ گوێ رایەڵی لزگەی ئەو کۆمەڵن

کە دەبنە میوانی رەوڕەوەی هەزاران خەفەتو ژان

لە چاوی پڕ لە فرمێسکی ئاوەکان شەرم دەبارێ

شەرمێک کە کەس توانای نییە شانی بخاتە بەرو

بە نوێ هەناسەیەک زامەکانی ساڕێژ کا

لە شەوە زەنگی ئەو تەنینە دا

بوومە ڵێڵی بێ سنوری دەستی شۆفاری سەر دەمی هەزارەی سێ

پەنجەکانی خوێنی لێ دەتکێ

دونیای ئاڵۆزی دێمۆکڕاسی سەردەم

بە هزرو ڕامانی مێشکی چاو شینە موزەردەکان

لە ناخی ئەو پەڕی بێ رەحمیدا

ئاوری کات ژمێری زەمان

بەرەو نەمانی مێژویەک گەش دەکەن

کە دونیای هەموو زلهێزەکان لێی دەترسێ

خەونەکانم پەڕاوێزی تەمەنی ژیانی من و

 

کارەساتی نەتەوەیەکی مەزنە

کە مانای بە تەنیا خوڵقاندووە و

تەنگی بە بێ کەسی هەڵێناوە

کەسی لە خۆی بێ شەریکتر نە دیوە

لەناو لافاوی توندو تیژی ئەو هەرایەدا

هێدی هێدی باوەڕێک دەدۆزمەوە

کە بە بارتەقای خۆشەویستی هەر چوار قوڕنەی وڵاتم

ئیمانی پێ دێنم

خۆشە ویستییەک کە بە تان وپۆی خوێنی رۆڵی کورد چێ کراوە

ئەو خەوە خەوی باوەڕو بەرهەمی رۆژەکانی دواڕۆژی ژینمە

کە بە گۆشتو یەسقانم داڕژاوە

دارێک کە لەشی ماندوی من و

سەمای سۆمای چاوەکانم رادەگرن

خەونێک کە جەستەی خەستەی هەنجن هەنجنم دادەگرن

دەستیان داوەتە یەک و

بیریان ئاوێتەی باوەڕێک کردووە کە

دەبێ جوتیار و زەوی هاودەرد بن

کانی وجۆبار و چەم

ببنە دەریا و ببنە باوەش

باوەشێک کە هەموو هەست و ئامانجی

دوا رۆژی کوردم بۆ هەڵگرێ

کۆرپەی کۆماری کوردوستان و

ئاواتی ئاپۆم بۆ ڕاژەنێ .

جەعفەر / کەریمی