شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری رێژیم و، ئاكامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی. ئایه‌ت مرادی‌فر
له سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته دا به‌كورتی ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی رێژیم له ساڵی 1388 دا ئه‌زموونێكی تاڵی بۆ تاقمی پاوانخواوز یه‌ك له‌وان رێبه‌ری نیزام واته خامنه‌یی به‌جێ هێشت كه، سه‌رانی ئه‌و رێژیمه بۆ درێژه كێشانی دوا كۆشكی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان سیاسه‌تی یه‌ك جه‌مسه‌ریان كرده ئه‌ولوییه‌تی به‌رنامه‌ی خۆیان.
هه‌روه‌ك بۆ مان ده‌ركه‌وت كه به هاتنه سه‌ركاری دووباره‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ خولی دووهه‌می سه‌رۆك كۆماری رێژیم، كه‌ش وهه‌وای وڵات به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كدا ڕه‌وتی خۆی پێوا كه سیاسه‌تی دژه نامرۆڤانه‌ی رێژیم كۆمه‌ڵگای خسته بارودۆخێكی ئه‌منییه‌تیه‌وه و، زیندانه‌كان هه‌تا ئێستاش بۆته جێگای رۆژنامه نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی و هتد…
هه‌روه‌ك شاهیدی ئه‌وه‌ین كه له دوا كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و، هاتنه ئارای پاڵیوراوانی دیكه‌ی سه‌رۆك كۆماری و دواشانسی ریفورمخوازان لەم خوله‌دا، شوورای (نگهبان) له دوا بڕیاری خۆیدا پاش چه‌ند رۆژ لێكۆڵینه‌وه و مشوه‌ره‌ت كردنی ژێربه‌ژێر به‌رێبه‌ری نیزام، سه‌ره‌نجام پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی چه‌ند رۆژه‌ی ئه‌م شوورایه پاڵێوراوانی تاقمی پاوانخواز به‌ده‌نگی ئه‌رێنیه‌وه هه‌ڵبژێردران و، دوا هۆمێدی ریفورمخوازان كه ره‌فسه‌نجانی بوو به بیانووی جۆراوجۆره‌وه ره‌د كرایه‌وه و ده‌سنیشانكراوه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد واته مه‌شایی وه‌ك ئه‌وه‌ی له كووله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا باسی نه‌كرا بێ‌خه‌ڵاتی ره‌دكردنه‌وه‌یان پێ‌دا.
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه تاقمی پاوانخواز به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 88 دا وه‌ك به‌ره‌كه‌تێك وه‌به‌ری كه‌وت ئه‌مجاره ناچاره له جاران زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی خۆی بكا و بۆ یه‌ك جه‌مسه‌ری كردنه‌وه‌ی نیزام له هیچ شتێك ده‌ریغی نه‌كا و كۆتایی به ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانخواز و ریفورمیست بێنێ.
چاوه‌ڕوانیه‌كانی به‌شێك له خه‌ڵك و به‌ره‌ی ریفورمخوازان له‌وه دا نه‌بوو كه شوورای (نگهبان) به بڕیارێكی یه‌كلای كه‌ره‌وه په‌یامی خۆی رابگه‌یه‌نێ و هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بوو كه خۆیان له مه‌یدانی دووباره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ جارێكی دیكه ڕۆل بگێڕن و به ناوی گۆڕانخوازییه‌وه وڵات به‌ره‌و شانۆگه‌رییه‌كی دیكه به‌رن و مانه‌وه‌ی نیزام له هه‌ر ئه‌گه‌رێك دا بپارێزن.
دوابه‌دوای ره‌دكردنه‌وه‌ی ره‌فسه‌نجانی و مه‌شایی له لایه‌ن ئه‌م شوورایه‌وه، به‌شێك له سه‌رانی رێژیم هه‌ر كامیان له گۆشه‌یه‌كه‌وه له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدان، داوایان له خامنه‌یی كرد به فه‌رمانی رێبه‌رییه‌وه بێته مه‌یدان و چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به سه‌ر بڕیاره‌كانی شوورای (نگهبان) دابكا. به‌ڵام له دوا وتووێژی به‌رپرسی مافی مرۆڤی رێژیم واته لاریجانی، ناوبراو رایگه‌یاند بڕیاری شوورای نیگهبان بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆیه و به هیچ شكڵ و شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ناكرێ.
ئاكاماكان وا ده‌ر ده‌كه‌وێ كه چیدی كه شتێك به‌ناوی ریفورم و گۆڕانخواز خه‌ونێكه و پاڵێوراوانی هه‌ڵبژێردراو به‌رهه‌می خۆماندوو كردنی سیاسه‌تی تاقمی پاوانخوازه و هه‌ر ده‌بێ ئه‌وان خاوه‌نی نیزام بن و نیزام هه‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وان بێ.
نووسین: ئایه‌ت مرادی‌فر