“گیاڕه‌نگ”، شاپه‌ڕێکی دره‌وشاوه‌ی ناو جه‌نجاڵستانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی کوردی. ڕێناس جاف
تێپه‌ڕاندنی 10 ساڵ کار و خه‌بات و چالاکیی به‌رده‌وام و بێ‌وچان له‌ناو دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی دا ته‌مه‌نێکی که‌م نییه و گه‌ر ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه پشت ئه‌ستوور به خه‌مخۆریی و په‌رۆشیی و دڵسۆزیی به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتیمان نه‌بووایه، زه‌حمه‌ت بوو تا به‌و هه‌موو ساڵانه بڕی کردبا و تاقه‌تی هێنابایه.
ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ماڵپه‌ڕ و وێبلاگه‌کان بێت ، بۆ خۆی ده‌زانێ ئه‌و ئه‌رکه چه‌نده قورس و گرانه و کاری به ته‌نیا یه‌ک و دوو که‌سان نییه. دیاره بۆ هه‌ر به‌ش و گۆشه‌یه‌کی ناو ماڵپه‌ڕێکی پێشه‌نگ و پێشڕه‌و که‌سێکی لێزان و شاره‌زا پێویسته و گه‌ره‌ک به ڕۆژ کاره‌کان نوێ بکرێنه‌وه و ماڵپه‌ڕ به‌رده‌وام خۆی نوێ بکاته‌وه تا لای خوێنه‌ر بره‌وی بێت و ده‌نگ وه‌ده‌ست بخات. “گیاڕه‌نگ” له‌حاڵێکدا پێ ده‌نێته ناو ته‌مه‌نی 11 ساڵه‌ی خۆ که به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵانه “سه‌ربازێکی ون”ی له پشته‌وه بووه که سه‌ره‌ڕای کاروباری ڕۆژانه و خێزانیی خۆی و ژیانی سه‌رقاڵی ناو جیهانی ڕۆژاوا، هه‌رده‌م ده‌لاقه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به شه‌و و ڕۆژ له ڕووی هه‌موو کوردێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر کراوه بووه و من بۆ خۆ بۆ تاقه‌جارێکیش سووکه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک و نووزه و نزمه ده‌نگێکی ناڕازیبوونم له‌و مرۆ ڕۆح سووکه‌وه به‌رگوێ نه‌که‌وت و هه‌میشه به گیانێکی نه‌ته‌وه‌یی و ناخێکی کوردانه‌وه بێ به‌رامبه‌ر بۆ خستنه‌به‌رچاوی دوا بابه‌ته‌کان له‌سه‌ر کورد و کوردستان تێکۆشاوه و بۆ ساتێکیش هه‌دادانی نه‌بووه و هه‌رگیزیش سینگی ده‌رنه‌په‌ڕاندووه که بڵێ: من “حه‌مه ڕه‌سووڵی که‌ریمی” ئه‌وه‌م کردووه. ده‌ستکه‌وت و به‌ری ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و خه‌باته‌یش، “گیاڕه‌نگ”ی ئه‌مڕۆی لێ که‌وتۆته‌وه که له ناو جه‌نجاڵستانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی کوردیی دا ده‌نگ و سیمایه‌کی هه‌ره گه‌ش و دیاره و ئه‌مه ته‌نێ قسه‌ی من نییه و خودی ناوه‌ڕۆکی زه‌نگینی ناو بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که پێمان ده‌ڵێ. “گیاڕه‌نگ” ئه‌مڕۆکه ده‌یان و بگره سه‌دان نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕووناک‌بیری کوردی له ده‌وری خۆی کۆ کردۆته‌وه که ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی که‌م نییه و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئه‌رشیڤی به‌م ماڵپه‌ڕه کوردییه به‌خشیوه. ڕاسته کاکه “حه‌مه ڕه‌سووڵ” به تاقی ته‌نیا ئه‌و ئه‌رکه گران و زه‌حمه‌ته‌ی ده‌ست پێ‌کرد لێ ئه‌مڕۆکه پشت ئه‌ستووره به ده‌یان خامه‌ی چه‌له‌نگی کوردی و شوکر به هه‌زاران دۆست و هاوڕێی هه‌یه. “گیاڕه‌نگ” به‌و هه‌موو ساڵانه هه‌وڵیداوه ڕاستییه‌کان بۆ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی بگوێزێته‌وه و قه‌ت خۆ له قه‌ره‌ی داوه‌ریکردن نه‌دات و ئه‌وه دانێ بۆ خودی جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ر. هه‌نگاونانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ دروستکردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی لای کوردان کارێکی که‌م نییه و گه‌ره‌ک به دیده‌ی ڕێزه‌وه سه‌یر بکرێ. به‌ڵام وه‌ک خوێنه‌ر و هاوڕێیه‌کی ئه‌م ساڵانه‌ی”گیاڕه‌نگ” ،ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌م له‌م ماڵپه‌ڕه کوردییه هه‌یه تا زێترین هه‌وڵی خۆی چر بکاته‌وه سه‌ر وشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌باری هزرییه‌وه. کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه هێشتاکه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتییه و پێویسته بۆ سبه‌ی کوردستان کاری گه‌وره‌تر و هه‌نگاوی به‌رزتر هه‌ڵبگیردرێ. کردنه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌ک بۆ قه‌ڵه‌مه یاخی و سه‌رکێشه‌کان ده‌توانێ خزمه‌تێکی زۆر به داهاتووی کۆمه‌ڵگه بکات و ئاستی وریایی جه‌ماوه‌ر به‌رز بکاته‌وه. ئێمه زۆر پێویستییمان به بابه‌تی هزریی سه‌رده‌م هه‌یه له‌م هه‌موو بوارێک‌دا . با ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له‌و مه‌یدانه‌دا خاوه‌ن توانان ، بێنه مه‌یدان و به چاوێکی خۆمانه‌وه سه‌یری واقیعی ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بکه‌ن و بکه‌ونه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ڕووداوێکی چاندیی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕامیاریی و … ئه‌م کاره سبه‌ی به دڵنیاییه‌وه خزمه‌تێکی شایانمان پێ ده‌کات و له ده‌مارگرژی ناوچه‌یی و خێڵکه‌کییانه دوورمان ده‌خاته‌وه. پلاندانان بۆ سبه‌ی له هه‌موو بوارێک‌دا ئاسۆی ڕوونتر ده‌خاته به‌رده‌ممان. “گیاڕه‌نگ” میناک ماڵپه‌ڕێکی پێشه‌نگ زۆر زێتر له‌مه‌ی ئێستای پێ ده‌کرێ. مۆمی ته‌مه‌نت “گیاڕه‌نگ” ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌ر گه‌شتر بگڕێت.
تاران
ی جۆزه‌ردانی 2713