“کورتە مێژووی پەروەردەوڕاهێنان لە شاری مەهاباد “

لە شاری مەهاباد وەکو زۆرینەی شوێنەکانی دیکەی ئێران لە رابوردووی دوور دا حوجرەی دینی لە مزگەوتەکانیدا هەبووە وشوێنی پەرەردەو ڕاهێنان لە مزگەوتەکاندا بەڕێوە چووە.لە شاری مەهاباد کاتی درووست کردنی مزگەوتی “سور” لە ساڵی ١٠٨٩ ی قەمەری داپێگەی وانە گوتنەوە بووە و زاناو ناسیاوی کورد ” مەلا جامی جوری ” لەو شوێنە پیرۆزەدا خەریکی وانە گوتنەوە بووە.پاس کۆچی دوایی وی چەن کەسێک بنە ماڵەی “مەلا زەکی ” درێژەیان بە و کارە داوە کە ناودارترینیان ” مەلا محەممەدڕەسوڵ “ناوێک بووە کە “موفتی زەهاوی : ناودار شاگردی وی بووە .

لە بنە ماڵەی گڵۆڵانیش چەند کەس وانەیان گوتۆتەوە کە “مەلا محەممەد یایی ” لە بەناو بانگ ترینیانە . لە مزگەوتی عەباس ئاغا، رۆستەم بەگ ،مزگەوتی قازی حوجرەی فەقێیانی لێ بووە و زانایانی وەکی : مەلا حەکیم موفتی ،مەلا عەبدولڕەحمانی مودەڕسی وانەیان گوتۆتەوە. مامۆستای حوجرەی مزگەوتی عەباس ئاغا ” مەلا عەبدوڵڵا پیرە باب ” بووە. کە لە زاناکانی سەر دەمی خۆی بە ئەژمار دێ . ” حاجی مەلا حوسێن بورهانی : لە مزگەوتی قازی ( ساڵی کۆچ ١٣١١ی قەمەری ) ،” مەلا محەممەد ی مۆئەززین “لە مزگەوتی ،بازاڕ ، (ساڵی کۆچ ١٢٨٠ ی قەمەری ) ،” مەلا وەسیم ” لە مزگەوتی رۆستەم بەگ (ساڵی کۆچ ١٣٢٦ی قەمەری ) ،مەلا عەبدولکەریم ومەلا محەممەد باقی ومەلا محەممەد کەیانی ومەلا حوسێن کەبودی ( باوکی رەوانشاد قادر مودەڕسی ) هەتا ساڵی ١٣٣٦ ی قەمەری لە حوجرەی کانی مزگەوتی رۆستەم بەگ و حوجرەکانی دیکەی شاری مەهاباد وانەیان گوتۆتەوە.

بە خۆشییەوە لەو سەر دەمەشدا لە شاری مەهاباد حوجرەکان هەر بەر دەوامن (هەڵبەت نەوەکو رابوردوو ) هەڵبەت هیوا دارینکە بە تەواو بونی فێگەی دینی “شەهید شاریکەندی ” ئەو شوێنە وەکی جاران پێگەی خۆی وەگرێتەوە.هەڵبەت بە فەرمودەی مامۆستا مەلا “حوسێن مەجدی” کۆن ترێن مزگەوت ، مزگەوتی ” دارۆغەیە “پاشان مزگەوتی ” سور “و پاشان مزگەوەتی حاجی ئەحمەد و ………. .

سەر چاوە : مێژووی مەهاباد ،جەنابی س ،م ،سەمەدی

وەرگێڕانەوە بۆ کوردی : سەرکەوت/ کەریمی