دارساوێن له مێژوودا. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
دارساوێن یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی مه‌یدان چۆغه‌ی ره‌به‌ته كه له نیوان سنووری ناوچه‌كانی بانه و ره‌به‌ت هه‌ڵكه‌وتوو و، كه‌وتۆته بناری به‌رزایی رشته كێوه‌كانی به‌نده‌نی جاتراوی و كه‌وتۆته پشت جاده‌ی بانه بۆ ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت و، به سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی بانه و ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت و به‌شێكی زۆریش له كێ‌و و گونده‌كانی باشووری كوردستاندا ده‌روانی و ، گوندێكی زۆر خۆش و دڵگره و، خه‌ڵكه‌كه‌ی جگه له چه‌ند ماڵێك ، هه‌موویان له دوو به‌ره‌بابی خزم به ناوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ماڵی حاجی مه‌ولان و، بنه‌ماڵه‌ی ماڵی حاجی عه‌زیز كه‌وتوونه‌ته‌وه كه: زۆر خانه‌دان و نیشتمان په‌روه‌رن و بۆ خۆشیان خۆرده مالكن و له شۆڕشه جیاجیا كانی یه‌ك به دوای یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، هه‌میشه شوێنگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بووه.
بۆ باس كردن له سه‌رگوندی دارساوێن و، به‌نده‌نی جاتراوێ، پێویسته له دوو ده‌وراندا ، هه‌رجاره‌یان كه‌مێك به‌ره و رابردوو بگه‌رینه‌وه و ئاوڕێكی هه‌رچه‌ند كورتیش بێت له مێژوه‌كه‌ی بدریته‌وه.
له كاتی تێك چوونی كۆماری كوردستان دا، به‌رزایه‌كانی جاتراوێی پشتی گوندی دارساوێن و خودی گوندی دارساوێن ، ده‌بنه شوێنی حه‌سانه‌وه و خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌كانی جیزبی دێموكراتی كوردستان .
كاتێك هێزه‌كانی رێژیمی پاشایه‌تی ئێران، وێڕای به‌گزاده‌كانی بانه به‌ره‌و سه‌رده‌شت هێرش ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه گوندی دارساوێن و به‌نده‌نی جاتراوی، سه‌خت له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به فه‌رمانده‌یی حه‌مه‌دی مه‌ولوودی خه‌ڵكی مه‌هاباد و هه‌مزه‌ی سه‌عید زاده خه‌ڵكی ره‌به‌ت، به‌ره‌و روو ده‌بن كه له‌وێدا شه‌ڕیكی سه‌خت روو ده‌دا كه له ئاكامی ئه‌وه دا زۆرێك له جاش و ژاندارمه‌كانی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشایی ده‌كوژرین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی حێزبی دێموكراتی كوردستان به ناوی بایزی جهانگیری خه‌ڵكی گوندی مه‌كڵاوێ و له تایفه‌ی گه‌وركان كه له‌و كات دا له گه‌ڵ به‌گزاده‌كانی بانه ناڵیك ده‌بن، به تووندی بریندار ده‌بێت ، به‌ڵام جاتراوێی پشتی گوندی دارساوێن ده‌بێته سه‌نگه‌ری له گیران نه‌هاتووو، كورانی دێموكرات ده‌پاریزی.
پاش ئه‌م ده‌ورانه‌ش له ساله‌كانی 1346و 1347ی هه‌تاوی دا گوندی دارساوین و به تایبه‌تی كانیه گوڵینی وبه‌رزایی بازگر و كانیه خڕه‌مۆری هه‌ڵكه‌وتوو له‌و دیو و ئه‌م دیوی بناری جاتراوی و زۆر شوێنی تری ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ، بوونه مال و مه‌نزڵگه‌ی كوڕانی گیان له سه‌ر ده‌ستی حیزبی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی شه‌هید مینه شه‌م وشه‌هید كاك ئیسماعیلی شه‌ریف زاده و زۆریان پشوو تێدا دا وله هێرشی دوژمن پاراستیانن.
كه شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران ده‌ستی پێكرا، خاكی دارساوین كه دوژمن هه‌ڵگر نه‌بوو، له بن پێی ژاندارمه‌كان دا له‌رزی و كوڕاتی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی ره‌به‌تی به تایبه‌تی برایمی مام وسووی گوندی شه‌مۆڵه و مامۆستا مه‌لاساڵه‌ی گوندی باریكایه و ئیدی راپه‌راندن و ده‌ست به كار بوون و پێش له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی كوردستان پاسگای دارساوێنی هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌ر جاده‌ی بانه بۆ سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت، گێرا و كه‌وته ده‌ست كوڕانی دێموكرات و خه‌ڵكی ناوچه‌كه وبنكه‌یه‌كی لێدامه‌زرا و نه‌یان هێشت هیچ بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یه‌ك له ناوچه‌كه دا روو بدات..
له‌و كاته دا كه له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی کوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی تری كوردستانه‌وه ئیجازه درا بوو به رێژیمی تازه دامه‌زراو كه خوارده‌مه‌نی بگه‌ێنێته ئه‌رته‌شیه‌كانی گیرخواردوو له پادگانی سه‌رده‌شت، بنكه‌ی دارساوین، یه‌كێك له هه‌ره بنكه فه‌عاله‌كان بوو كه ته‌واوی ئه‌و بارانه‌ی به‌و بنكه دا تێده‌په‌ڕین، له به‌ر ئه‌وه نه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناو باره‌كاندا به دزی بۆ پاسداره‌كانی پادگانی سه‌رده‌شت به‌رن، داده‌گیران و به وردی ده‌پشكێندران كه له‌وه را مه‌ڵا ساڵه و برایمی مام وسووی ناوبانگی تایبه‌تیان ده‌ركرد كه سه‌رئه‌نجام ئه‌و بنكه وای لێهات كه له دورترین شوێنی ئێرانه‌وه ، خه‌ڵك ده‌هاتن سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌ی دارساوێنیان ده‌كرد و له مه‌لا ساڵه پرسیاریان ده‌كرد.
به دوای ئه‌وه دا كه خومه‌ینی له پاریسه‌وه گه‌ڕایه‌وه تاران و ئه‌رته‌ش بی لایه‌نی خۆی راگه‌یاند و رێژیمی شا كۆتایی پیهات . رێژیمی كۆماری ئیسلامی دامه‌زرا و ئاخونده‌كان دوور له خوا به ناوی دینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیرانیان له ده‌ست خۆیاندا قه‌بزه كرد‌و ، له خه‌ڵكی ئێران وه‌رگه‌رانه‌وه و، له جیاتی ئاشتی و ئازادی شه‌ڕیان به سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاندو، زۆر ناجوانمێرانه هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و، له مه‌ریوان و پاوه‌و نه‌وسووده‌وه ده‌ستیان پێكرد و، درێژه‌یان پێدا ، سه‌ره‌نجام له 28ی گه‌لاوێژی 1358 دا خومه‌ینی ده‌ستووری جیهادی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرد و پاسداره‌كانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر به سه‌ر سه‌ر كوردستان دا سه‌پا.
له درێژه‌ی ئه‌و په‌ڵامارانه دا، دوژمن له رۆژه‌كانی 15و 16 /6/1358 له بانه‌وه له ژێر ئاگری تووندی تۆپخانه و كۆپته‌ر و فانتۆمه‌كانیه‌وه ، گه‌یشته نزیك گوندی دارساوێن ، له‌وێ شه‌ڕێكی گه‌رم و زۆر تووند و خوێناوی له نێوان هێزه‌كانی دوژمن و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزی به‌رگری (واتا خه‌ڵكی ناوچه‌كه) دا ده‌ستی پێكرا. له گه‌رمه‌ی ئه‌و شه‌ڕه دا هێزی پێشمه‌رگه له مه‌ڵبه‌ندی دارساوێن و ده‌ورو به‌ری ، دوژمنیان تێك‌شكاند و وه‌ك گه‌ڵا رێزانی پاییز له ئه‌فرادی دوژمن خرایه سه‌ر زه‌وی و هیچ زیانیك به‌ر پێشمه‌رگه نه‌كه‌وت. به‌ڵام رۆژی دواتر له 17/6/1358 دوژمن هیرشێكی گه‌وره‌ی له ژێر ئاگری كۆپته‌ر و فانتۆم و تانك و تۆپه‌كانی كه زۆر به خه‌ستی سه‌نگه‌ری كورانی كوردیان له جاتراوێ و كانیه گوڵینێ و به‌رزایی بازگری و ده‌ورو به‌ری دارساوێن ده‌كوتا، هێرشی دووهه‌می خۆیان ده‌ست پێكرده‌وه كه ئه‌مجاره‌یان سه‌ر كه‌وتنی به ده‌ست هێنا و له رۆژی 18/6/ 1358 دا گه‌یشته پادگانی سه‌رده‌شت . به‌ڵام چه‌ند رۆژێك دواتر به‌شێك له‌و هێزه كه ده‌یهه‌ویست به‌ره وبانه بگه‌رێنه‌وه ، بۆ جارێكی تر له دۆڵی دوبراڵان و شه‌كیه‌كه‌ی دارساوێن تووشیان وه تووشی كوڕه به جه‌رگ و خۆڕاگره‌كانی ره‌به‌ت هات وئاگریان له سه‌ر پشتی دوژمن كرده‌وه كه زیاتر له 100 كه‌س له هێزه‌كانی دوژمن كوژران كه كه‌لاكی 70 كه‌س له كوژراوه‌كانی دوژمن ی كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ودۆڵی دوبرالانی دارساوینیان كرده گۆڕستانی داگیر كه‌ران.
پاش هه‌مووی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه حیزبی دێموكراتی كوردستان به شه‌ڕ‌ی سی مانگه ناوی بردن، ، دوژمن له كوردستان تێكشكا و خومه‌ینی دانی به شكستی خۆی دانا و داوای وتووێژی كرد كه حیزبی دێموكراتی كوردستان پێشوازی لیكرد و، وتووێژ له نیوان ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد و هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی پیكرا. بەڵام رێژیم كه هه‌ده‌فی كات كوشتن و خۆسازماندانه‌وه بوو ،دانی به هیچ دا نه‌نا و زۆر زوو ده‌ستی دایه‌وه هێرش بۆ سه‌ر كوردستان و له سه‌ر تاسه‌ری كوردستان دا شه‌ڕ ده‌ستی پیكرایه‌وه.
له‌و كاته دا هێزه‌كانی دوژمن له شاری بانه‌وه به‌ره و سه‌رده‌شت كه‌وتنه‌رێ و چه‌ند رۆژێكی مابوو بۆ مانگی خه‌رمانانی 1359، هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمن به فه‌رمانده‌یی سه‌یاد شیرازی گه‌یشته دارساوێن، به‌ڵام ئه‌و رۆژه كارێك به دوژمن كرا كه ئێستاش دوژمن له بیری نه‌چۆته‌وه و سه‌یاد شیرازی بۆ خۆی ده‌ڵیت : من له‌و شه‌ڕه‌ی دارساوێن دا نه‌مده‌زانی چۆن خۆم ده‌ربازبكه‌م و به راستی بۆ ئێمه ببوه جه‌هه‌نده‌م و جه‌هه‌نده‌مم به چاوی خۆم دیت. ئه‌م قسه‌ی سه‌یاد شیرازی له‌م باره‌وه هێنده راسته كه ده‌ڵێی دووزەخی راسته ، چه‌نكه به‌راستی ئاگر له سه‌ر پشتی هێزه‌كانی دوژمن كرا بۆوه و زیاتر له 400 كه‌س له هێزه‌كانی كوژران و زۆرێكیش بریندار بوون، له‌و شه‌ڕه دا كه هیزه‌كانی دوژمن له لایه‌ن كۆپته‌ر و فانتۆم و تۆپخانه‌وه پشتیوانی ده‌كران ، نه‌یانتوانی هێچ شتیك به قازانجی هیزه‌كانیان كه كه‌وتبوونه به‌ر هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه له خۆ نیشان بده‌ن. هیزه‌كانی دوژمن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به‌و هه‌موو شته‌وه پشتیوانی ده‌كران و ته‌قه‌مه‌نی زۆریشیان له ئیختیار دابوو، ناچار نه‌یانتوانی پێشره‌وی بكه‌ن و سه‌رئه‌نجام له به‌رزایه‌كانی جاتراوێ و سه‌نده‌لوو زه‌ویه ئاسمانی و كانیه گوڵێنی و ده‌وروبه‌ری دارساوین جێگیر بوون و، بۆ ماوه 45 رۆژ له‌و شوێنانه مانه‌وه ونه‌یانتوانی پێشڕه‌وی بكه‌ن كه رۆژ نه‌بوو زه‌بری به ژانیان وی نه‌كه‌وێت كه له‌و ماوه‌شدا زیاتر له 100 كه‌سیان لێ كوژرا. به‌ڵام به داخه‌مه‌وه له‌و شه‌رڕانه دا8 پیشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوون .
له ئاخری رۆژی كه ئه‌و هێزه ده‌یهه‌ویست ببزویت و به‌ره و سه‌رده‌شت بروات، له تابلۆیانی نزیك كانیه گوڵێنیی دارساوێن بۆ جارێكی تر كه‌وته‌وه به‌ر هه‌ڵمه‌تی كوڕانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و زه‌برێكی زۆر گه‌وره‌ی لێدرا كه 16 ئایفا و، چوار لۆری هه‌ڵگری ته‌قه‌مه‌نی و، چوار جیبی فه‌رمانده‌یی و، سی تویتا و، سێ تانگی چیفتین و، تانكێریكی ئاوی و سێ په‌دافه‌ندی جووت لووله له گه‌ل به ملێۆن گوڵه تۆپ و فیشه‌كی جۆراو جۆر ، سووتێندران و زیاتر له 300 كه‌سیش له هێزه‌كانی دوژمن كوژران و زۆرێكیش بریندا ر بوون كه ئه‌و رۆژه فانتۆم و كۆپته‌ره‌كانی دوژمن له ئاسمانی ناوچه‌كه‌وه ده‌یانروانیه زه‌بری ده‌ستی كورانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و له به‌ر دوكه‌ڵی سووتان ئه‌وانه نه‌یانده‌توانی نزیك ببنه‌وه و له دووره‌وه سه‌نگه‌ری كوڕانی كوردیان ده‌كوتاو مال و حاڵی خه‌ڵكیان له گونده‌كانی ئه‌و ناوچه دا ئاگر ده‌دا. بەڵام سه‌د حه‌یف له‌و كاته دا كه به راستی هێزی پێشمه‌رگه زۆر ماندوو بوو، شه‌وی دواتر له لایه‌ن چه‌ند خۆفرۆشه‌وه هیزه شه‌ق و شڕه‌كه‌ی دوژمن كه له شاری سه‌رده‌شته‌وه هێزێكی تری تا پردی بریسوی به ره‌وپیری هاتبوو، هیدایه‌ت كرا و به‌و حاڵه خۆی گه‌یانده شاری سه‌رده‌شت وسه‌رهه‌نگ سه‌یاد شیرازی له‌و جه‌هه‌نده‌مه‌ی بۆی داخرابوو رزگاری بوو، به‌ڵام ئێستاش پێه‌وه ده‌ناڵێنی و ئه‌و ترسوو خۆفه‌ی له چاوان ون نه‌بوه و ون نابیت ..
پاش ئه‌وه‌ش رێژیم له ساڵه كانی 1366 و 1367 دا كه ئه‌و زه‌بره به ژانانه‌ی له بیر نه‌چوو بوو، له ترسی ئه‌وه كه هێزه‌كانی له مه‌ڵبه‌ندی دارساوێن نه‌كه‌ونه وه به‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزی پیشمه‌رگه، 16 قوڵله‌ی له به‌رزایەكانی پشتی گوندی دارساوێن هه‌ڵكه‌وتوو له جاتراوێ و شابان و زه‌ویه ئاسمانی و سه‌نده‌لوو دانا. به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش هێزه‌كانی وا به سووك و ساده نه‌یانتوانی بی خه‌م دابنیش و زۆر زه‌بری تریان له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا لێدرا.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی