کۆچی دوایی کاک عەلی دەروێش مەحموودی خەڵکی بانە لە شاری سولێمانی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو کاک عەلی دەروێش مەحموودی ناسراو بە عەلی قادرزادە برای خاتوو عیسمەت قادرزادە هاوسەری مامۆستا سیروان حەفیدی لە تەمەنی ٧٥ ساڵی دا لە شاری سولێمانی کۆچی دوایی کرد. کاک عەلی مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵک و دۆست و  ئاشنایانی بوو و هاوکات یەکێک لەو کەسانە بوو کە بەردەوام هەوڵی بۆ تەبایی دەدا و کەسێکی خۆشناو و خۆش مەشرەف بوو و لە نێو دۆستانی دا ڕێزێکی زۆری هەبوو.

بەداخەوە کاک عەلی ماوەیەک بوو کە بە هۆی بە ساڵذاچوویی تووشی نەخۆشی و ناسازی بوو و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دابوو و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٠٣ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٣ کۆچی دوایی کرد.

ئێمە وەک بنەماڵەی عیسمەت قادرزادە و سیروان حەفیدی وێرای سەرەخۆشی دەربرین لە بنەماڵەی بەرێز کاک عەلی قادرزادە هاوکات ڕادەگەیێنین کە بە هۆی پشووی هاوینی و سەفەری دۆستان و ئاشنایان لە دانانی سەرەخۆشی خۆمان دەبوێرین و هەموو دۆستان و ئاشنایان و ئەوانەی دەیانهەوێ هاوخەمی خۆیان دەرببرن دەتوانن لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفوونانەی خوارە پەیوەندی بگرن.

زۆر سوپاس بۆ گشت لایەک

بنەماڵەی حەفیدی و قادرزادە

ماڵێ: ٠٠٤٦٥٨٦٣٢٥٥٨

موبایل: ٠٠٤٦٧٣٨٩٩١٩٨٥


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی دەروێش مەحموودی ناسراو بە عەلی قادرزادە پڕ بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێز مامۆستا سیروان حەفیدی و خاتوو عیسمەت قادرزادە و گشت ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەکەم و هیوادارم کە دوایی خەمیان بێ و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی