مورسی لە سەرکار لابردرا. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
كه ئیخوانیه‌كان له میسر دا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و، ده‌ست به كار بوون، زۆر زوو خه‌ڵكیان فه‌رامۆش كرد و، كه‌وتن خۆ ته‌یار كردنی زیاتری خۆیان، خه‌لكی راپه‌ری میسر بۆ جارێكی تر راپه‌رین و له رۆژی 10/4/1392 دا خه‌ڵكانێكی یه‌كجار زۆر له مه‌یدانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه و، داوای لادانی مورسی كه‌وته سه‌ر زاران و، بنكه‌ی سه‌ره‌كه ئه‌خوان موسله‌مین ئاگر تێبه‌ردا و ته‌واوی كه‌ل و په‌لی ئه‌و بنكه سه‌ره‌كیه فڕێدایه ده‌ره‌وه و دا‌واشیان كرد كه هه‌رچی زووتره مورسی كاخی ریاسه‌ت جمهووری به جی بهێڵێ و، دەست لەکار بکێشێتەوە كه درووست له‌و كاته‌شدا ئه‌رته‌ش هاته مه‌یدان و راسته‌و خۆ لایه‌نی خه‌ڵكی راپه‌ریوی گرت و 48 ساعه‌تی مۆڵه‌ت بۆ مورسی دانا كه له ده‌سه‌ڵات واز بێنێ.
به دوای ئه‌وه دا كه وا وێده‌چوو وه‌عه‌كه ئاڵۆز بێت و لایه‌نگرانی مورسی شتێ له خۆیان نیشان بده‌ن، له لایه‌ن هه‌ندیك چه‌كداری نه‌ناسراو به قه‌ولی راگه‌ینه‌كانی میسر ته‌قه‌یان لێكرا كه بوه هۆی كوژرانی 16 كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له 200 كه‌س كه له‌و كاته‌شدا لایه‌نگرانی مورسی و مخالیفانی مورسی هه‌ر دووك لایان له مه‌یدان ته‌حریر دا مانه‌وه و چاوه‌روانی پێشهاته‌كان بوون كه بزانن به لای كام لایان دا ده‌شكێته‌وه.
به دوای ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی دیاری كرا‌و بۆ مورسی له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه، هه‌ر له بانگی عه‌سری ئێواره‌ی رۆژی12 له سه‌ر 13ی /4/ 1392 دا هه‌موو خیابانه‌كانی قاهیره و ئیدی گرتن وته‌له‌فیزین كه‌وته كۆنترۆڵی ئه‌رته‌ش و قه‌تح كران و له گه‌ڵ پیاو ماقووڵ و پیاوانی ئاینی و كه‌سانی به نفووزی میسر بۆ رێگا چاره‌یه‌ك كۆ بوونه‌وه و رایانگه‌یان كه له ماوه یه‌ك ساعه‌تی تر دا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی میسر و گشت دونیا چاوه‌روانی ئه‌وه مانه‌وه.
له‌و كاته‌شدا كه زۆربه‌ی هاوكارانی مورسی كاخی ریاسه‌ت جمهوریان به جێهێشت بوو، راگه‌یاندرا كه مورسی و هه‌ندێك له هاوكارانی رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لی گیراوه كه ئه‌مه خۆشحالی خسته ناو دڵی موخایفانی مورسی و، زانیان كار مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات دا كۆتایه‌تی و ده‌بێت بروات .
به پیی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریه‌كان ساعه‌ت 7ی ئێواره‌ی رۆژی 12/4/ 1392 ئه‌رته‌ش به محه‌ممه‌د مورسی راده‌گه‌ێنی كه تۆ تازه ره‌ئیس جمهوری میسر نی و ، ساعه‌ت 10ی شه‌و به كاتی كوردستان ئه‌رته‌ش به‌یانیه‌كه‌ی خۆی بلاو كرده‌وه و رای گه‌یاند كه ده‌بێت ده‌وله‌تێكی كاتی هه‌ڵبژێردرێت و بۆ كاتی قانوونی ئه‌سای به شێوه‌ی كاتی رابگیردرێت و سه‌رۆكی دادگا كار و باری وڵات به‌رێوه ببات و له ئاینده‌شدا هیچ گروپێکی سیاسی وه‌لا ناندرێت و كومیته‌یه‌كی وه‌حده‌تی داده‌مه‌زرێت كه به دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واله و خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌رته‌ش ، مخالیفانی مورسی كه‌وتنه شادی و خۆش و كردیانه جیژنی شادی.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی