بانگه‌وازی حیزبی دیموکراتی کوردستان له به‌ره‌به‌ری 22ی پووشپه‌ڕدا
جارێکی دیکه پێ ده‌نێینه‌وه نێو بیره‌وه‌ریی تیرۆری ڕێبه‌ری ناوداری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕ‌انه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، دوکتوڕ عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی: عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ر و د.فازیل ڕه‌سوول. له 22ی پووشپه‌ڕی 1392، 24 ساڵه‌ی شه‌هیدکرانی د.قاسملوو نزیک ده‌بینه‌وه.
22ی پووشپه‌ڕ(13ی ژوئیه)، ڕۆژی گیان ئه‌ستاندن له پێغه‌مبه‌ری ئاشتی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له مێژ ساڵه به ڕێگای جۆراوجۆردا، بێزاریی خۆیان له‌ده‌سه‌لاتدارانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نن. ڕۆژێک که د.محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستانیش، به حه‌ق به ڕۆژی مه‌حکوومکردنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ناودێری کردوه.
به نزیکبوونه‌وه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ، جارێکی دیکه هۆگرانی بیر و ئه‌ندێشه‌ی د. قاسملوو، تینووانی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد له بنده‌ستی، خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو له زیاتر له سێ ده‌یه سته‌م وهه‌ڵاواردنی کۆماری ئیسلامی، ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێته‌وه تا وه‌فاداریی خۆیان به ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره شه‌هیده، دووپات بکه‌نه‌وه. بانگه‌وازی ئێمه بۆ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و هۆگرانی بیر و ئه‌ندێشه و خه‌باتی د. قاسملووی ڕێبه‌ر به تایبه‌تی، له 24 ساله‌ی شه‌هیدکرانی ئه‌و ڕێبه‌ره دا ئه‌وه‌یه:
له ڕۆژانی پێشتر‌و دواتری ئه‌م بیره‌وه‌رییه و به تایبه‌تی له‌ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا:
1- فه‌زای شوێنی ژیانی خۆتان به وێنه و وته‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره شه‌هیده، به هێماکانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی، به ئاڵای کوردستان و سروود و شێعر وگۆرانیی حه‌ماسی،بڕازێننه‌وه. جلوبه‌رگی کوردی له‌به‌ر بکه‌ن و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی مومکین یادی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ڕ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان، به‌رز ڕابگرن.
2- “نا بۆ تێرۆر و سه‌رکوت”، “تاوانی ڤییه‌ن له بیر ناکه‌ین”، “قاسملوو، له بیر‌و ڕێبازی دا زیندووه”، “تا وه‌دهاتنی ئامانجه‌کانی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ڕ، خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه”، “22ی پووشپه‌ڕ، رۆژی ریسواکردنی تیرۆریزمی ده‌وله‌تی”، “به یه‌کگرتن و به‌رده‌وامی له تێکۆشان‌دا،پاداشی شه‌هیده‌کانمان ده‌ده‌ینه‌وه”، بکه‌ن به دروشمه‌کانی یادی 24ساڵه‌ی شه‌هیدکرانی د.قاسملوو و هاوڕێیانی.
3- شه‌وی 22 له‌سه‌ر23ی پووشپه‌ڕ، کاتژمێر 11 به کاتی تاران، بۆ ماوه‌ی 3 ده‌قیقه چرای ماڵه‌کانتان به‌یادی ئه‌م تاوانه بکوژێننه‌وه و هه‌ر له‌و کاته دا له‌م شه‌وه دا به یادی ڕێبه‌ری شه‌هید د.قاسملوو و هاوڕێیانی و به یادی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان، مۆم داگیرسێنن.
به‌و هیوایه‌ی جارێکی دیکه یادی شه‌هیدکرانی ئه‌م ڕێبه‌ره مه‌زنه بکه‌نه‌وه به هه‌وێنی یه‌کگرتوویی و نیشاندانی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی وئازادیخوازانه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات
10ی پووشپه‌ڕی 1392
1ی ژوئیه‌ی 2013