چیرۆک بۆ منداڵان ـــ قەلەڕەش و گۆزە. وەرگێران : رەزا شوان

لە دەشتێکی چۆڵدا ، قەلەڕەشێک زۆر تینووی دەبێت .. زۆر بە دوای ئاودا گەڕا .. تا گۆزەیەکی دۆزییەوە ، کەمێک ئاو لە بنەکەیدا بوو .. بەڵام لەبەر قووڵی گۆزەکە ، دەنووکی نەدەگەیشتە ئاوەکە . قەلەڕەشەکە خەریک بوو لە توینیا بمرێت .. دەیڕوانییە ئاوی ناو گۆزەکە ..

لە دواییدا بیرۆکەیەکی باشی بۆ هات .. بە دەنووکی یەک لە دوای یەک چەوی هەڵدەگرت و دەیخستنە ناو گۆزەکەوە .. ئاوەکە بەرەبەرە سەرکەوت .. تا گەیشتە لێواری گۆزەکە .. ئەوسا قەلەڕەشەکە ، دەنووکی تێنا و ، تێر ئاوی خواردەوە .

(*) منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان ، ئەو مەبەستانەی کە لەم چیرۆکەدان:

هەوڵدان و کۆڵنەدانە ، بیرکردنەوە یە ، سەرکەوتنە بەسەر تەنگانەدا .

(*) ئەم چیرۆکە لە نووسینی ” ولیەم گاگستۆن ” ه

لە زمانی نەرویجییەوە ، گۆڕیومەتە سەر زمانی کوردی .