پێشمەرگەی پێشوو ودێرینی ریزەکانی حدک کاک عەبدوڵلای ڕەسووڵ پیرۆزی لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرمان له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت عەبدوڵلای ڕەسووڵ پیرۆزی، پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکانی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد. کاک عەبدوڵلا ڕەسووڵ پیرۆزی کەسێکی خۆشناو و کۆمەڵایەتیی شاری سەردەشت بوو کە ماوەی چەندین ساڵ بوو وەک کارمەندی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کاری دەکردو لەگەڵ ڕاپەرینی شۆرشی گەلانی ئێران هاتە مەیدان‌و لەگەڵ ئاشکرا بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو بە پێشمەرگەو لە کۆمیتە شارستانی سەردەشت دەستی بە خزمەتی پێشمەرگایەتی خۆی کرد.

ناوبراو دواتر لە سەر داوای کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی نەقڵی بنکەی تداروکاتی تەقەمەنیی حیزب کراو تا زستانی ساڵی ١٣٦٤ ی هەتاوی وەک پێشمەرگەیەکی بە ئیمان لە حیزب‌دا پێشمەرگایەتی کردو زستانی ساڵی ١٣٦٤ ی هەتاوی لە سەر ئیزنی حیزب گەرایەوە نێوخۆی وڵات بۆ ئەوەی بە بنەماڵەکەی ڕابگا.

کاک عەبدوڵلا مرۆڤێکی خۆشناو و لەبەردڵان و قسە خۆش بوو، هەر ئەوەش وای کردبوو کە چەندین جار لەلایەن کاک دوکتور قاسملووە داوای بکرێ‌و لەگەڵ ئەو شەهیدە هەرگیز نەمرە دیدار بکاو تا کاتی کۆچکردنیشی وەک مرۆڤێکی وەفادار بە ڕێبازی حیزب‌و تا دوا هەناسەی وەک ڕێبواری ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان مایەوە.

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدوڵلا ڕەسووڵ پیرۆزی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هەروەها برازی کاک عەبدوڵڵا واتە پێشمەرگەی کۆڵنەدەر کاک هێمن سەردەشتی و تێکرای خزمانی دەکەم و هیوادارم کە نموونەی مرۆڤی وەک کاک عەبدوڵڵا بۆ خزمەت بە هاووڵاتیان هەروا لە زیاد بوون دابن. ڕووحی شاد و بەهەشتی بەرین جێگای بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی