نامه‌یه‌ك بۆ رێزدار دوكتور مه‌حمود عوسمان كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندام پارلمانی عێراق
زۆر به‌ڕێز دوكتور مه‌حموود عوسمان كه‌سایه‌تی ناسراوی گه‌لی كورد.
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌یه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌یه‌و، به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته دژی گه‌لییانه‌ی كه درحه‌ق به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد په‌یڕه‌وی ده‌كا ، دیسان په‌تی سێداره‌ی بۆ لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كۆردستان درێژ كردووه‌و چالاكانی كورد له‌و به‌شه له كوردستانه‌كه‌ماندا به بیانووی دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ نیزامه‌كه‌ی له سێداره ده‌داو به‌م سیاسه‌ته دژه نامرۆڤانه‌یه ده‌یهه‌وێ لاوانی كورد چاوترسێن بكا‌و درێژه به ده‌سه‌لاَتی شوومی خۆی بدا.
بێ گۆمان له‌وه ئاگاداری كه میژووی كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و تیرۆری كه‌سایه‌تیه‌كان، سیاسه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژه نامرۆڤانه‌یه بووه‌و نه‌ك ته‌نیا خوازیاری گۆڕانكاری نه‌بووه به‌ڵكوو ئێستا به هۆی ئاڵ وگۆڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، رووخانی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دیكتاتووره‌كان مه‌ترسیی زیاتری لێ نیشتووه و رۆژبه‌رۆژ گۆشاره‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵك توندتر كردووه‌و درێژه‌ی به هه‌مان سیاسه‌تی پێشووی واته سه‌ركوت و ئێعدام و سێداره ده‌دا.
هه‌ر وه‌ك شاهیدی ئه‌وه‌ن به هاتنه سه‌ركاری رووحانی و، وئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ناوبراو بڕیار بوو له ژێر ناوی كلیلی گۆڕنكاری دا به خه‌ڵكی وڵاته‌كه ی بدا،ئێستا ده‌ركه‌وت كه به‌رهه‌می ئه‌و گۆڕانكارییانه ته‌نیا بۆته ئێعدامی لاوانی كورد و دیسان ئه‌وه سه‌لمێندرا كه هیچ كات ئه‌م نیزامه دژه نامرۆڤانه‌یه سیاسه‌تی خۆی ناگۆڕی و دژایه‌تی خۆی به‌م شێوه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌سه‌لمێنێ.
هه‌ر بۆیه له رێگه‌ی ئه‌م په‌یامه‌وه وه‌ك چالاكێكی كورد داوا له به‌ڕێزان ده‌كه‌م ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و چالاكانی مه‌ده‌نی به بیانووی رێكخستنی خۆپیشاندان بۆ سه‌ر بنكه‌ی كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان هه‌ر وا به نادیاری ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی گۆشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌ریم بێنێ و وه‌ك مه‌ولوود ئافه‌ند چاره‌نووسیان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ببا.
مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هیچكات نایانهه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش له كوردستانه‌كه‌ماندا سه‌قامگیر ببی و دڵنیام له‌وه‌ی كه به‌ڕێزتان وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری سیاست و سیاسه‌ت كردن له‌وه ئاگاداری كه كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی كوردستانیش دا خه‌ریكی ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و هه‌ر جۆره ده‌سكه‌وتێك له‌و كوردستانه بێته ئاراوه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌زانێ و، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش دا ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێ وه‌ك نیزامه‌كه‌ی به‌عسی عێراق پشێوی ده‌نێته‌وه و، له هه‌وڵه ئاژاوه‌گێڕێیه‌كانی دا كێشه‌كان قووڵتر ده‌كا.
هه‌ڵوێست و لێكدانه‌وه‌كانی به‌ڕێزتان له هه‌موو بواره‌كاندا به گشتیی له مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان جێگای شانازی بووه و، دڵنیام خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌میشه كه‌سایه‌تی و لێهاتووی به‌ڕێزتیان وه‌ك دلسۆزی ئه‌و نیشتمانه سه‌یر كردووه‌و هیوام وایه كه هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزتان بۆ ئازاد كردنی ئه‌و چالاكوانانه كه ئه‌مڕۆ له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دان ئاكامی هه‌بێ و شه‌رمه‌زارییه‌كه ته‌نیا بۆ كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ببێ.
له گه‌ڵ رێز و سپاسم دا
ئایه‌ت مرادی فه‌ر – بریتانیا.