ئاگاداری کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بنه‌ماڵه‌ی ئامینه‌ی مریەمی هاوسه‌ری به‌ڕێز یۆنس پیرۆته‌سوور
ئاگاداری کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بنه‌ماڵه‌ی ئامینه‌ی مریەمی هاوسه‌ری به‌ڕێز یۆنس پیرۆته‌سوور ناسراو به ( کوه‌یسی) له شاری لینشۆپینگ له هه‌رێمی ئوستریۆتله‌ند له وڵاتی سوێد. به‌داخێکی زۆره‌وه‌وه له هه‌ڵکه‌وتی ٢٤ دسامبری ٢٠١٣ ئازیز و خۆشه‌ویست کاک ( جه‌عفه‌ر مریه‌می) برای هاوسه‌رم ئامینه‌ی مریه‌می، له ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵی له ماڵی خۆی له شاری بۆکان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دڵی له لێدان که‌وت و به‌م جۆره ماڵئاوایی له خزمان و دۆستانی به گشتی و هاوژین و چوار منداڵه‌که‌ی به تایبه‌تی کرد.
جێ باسه کاک جه‌عفه‌ر ٥٥ ساڵ پێش ئێستا له گوندی ” کانی کۆتر” سه‌ر به شارستانی بۆکان له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر له دایک ببوو. به‌ڵام سه‌د مه‌خابن مه‌رگ رێگای نه‌دا ماوه‌یکی زۆرتر له باوه‌شی نیشتماندا ببێت به سێبه‌ر بۆ منداڵه ئازیز و مێهره‌بانه‌کانی.
به بۆنه‌ێ کاره‌ساتی له ده‌ستدانی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌مان، ئێمه وه‌کوو بنه‌ماڵه‌کانی مریه‌می و پیرۆته‌سوور له شاری لینشۆپینگ له ماڵی خۆمان کۆڕێکی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی پێکده‌هێنین.
به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ژیان له هه‌نده‌ران ، ئه‌و ئازیز و خۆشه‌ویستانه‌ی که له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌ژیین و ده‌رفه‌تی به‌شداری کردنیان له‌و پرسه‌یه‌دا نیه، ده‌توانن له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و ئازیزانه‌ش که ده‌رفه‌تی هانیتان هه‌یه، ده‌توانن له رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ١١-١-٢٠١٤ له نێوان کاتژمێر ١٣- تاکوو ١٧ ی پاش نیوه‌ڕۆ له رێگای ئه‌و ئادره‌سه‌ی خواره‌وه به‌شداری کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئێمه بن.
هاتن و هاوده‌ردیتان ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌می له ده‌ستدانی کاک جه‌عفه‌ری خۆشه‌ویستمان.
ئادره‌س:
Byggdegatan 365
58331 Linköping
ڕۆژ: شه‌ممه، رێکه‌وت: ١١-١-٢٠١٤
کاتژمێر: ١٣- تاکوو ١٧ ی پاش نیوه‌ڕۆ
Mobil:0707-463834( Amina Meryami)
Hemtelefon: 013-3437626
له گه‌ڵ رێز و سڵاو
بنه‌ماڵه‌کانی مریه‌می و پیرۆته‌سوور له شاری لینشۆپینگ
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەعفەر مریەمی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مریەمی لە ناوخۆی وڵات و هەروەها بنەماڵەی خاتوو ئامین مریەمی و کووەیسی و ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکەم و ئاواتەخوازم کە بەهەشتی بەرین جێگای کۆچکردوو بێ و ڕووحی شاد و تەمەن درێژی بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە ئاوات دەخوازم.
حەمەرەسووڵ کەریمی