سوپاس و پێزانینی بنەمالەی نیزامی

دوابەدوای ئاگادار کردن بۆ بە خاک سپاردن و کۆری پرسەو سەرەخۆشی لاوی جوانەمرگ سیامەند نیزامی ، لە لایەن هاوسەنگەر و هاورڕێیانی شەهێد سیامەک نیزامی و دۆست و ناسیاوانی لە ماوەیەیکی زۆر کەم دا

خەڵکێکی زۆر و ئەمەگناس هەروەها خزمان و دۆستان و وەفاداران بە خەباتی نەتەوەکەمان، وێرای دەربرێنی هاودەردی و هاو خەمی لە پەنامان بوون و لە ئازاری ئەو خەمە یەکجار قورس و دڵتەزێنەدا لە گەڵمان بوون و نەیان هێشت بە تەنیا بێن . سوپاس و پێزانین و ئەمەگناسیمان بۆ سەرجەم ئەو ئازێز و خۆشەوێستانەی ، کە لە بە خاک سپاردن و پرسەو سەرەخۆشی سیامەندی جوانەمەرگ لە وەڵاتی فینلاند و هەروەها لە شاری مەهاباد بەشدار بوون و یان بە هەر شێوەیەک هاودەردی و هاوخەمیان لە گەڵ کردووین دەردەبرین ، هیوادارین ئێمە لە خۆشیەکانی ئێوەدا بەشدار بین، تەمەن درێژی و ژیانێکی ئارام و ئازاد بۆ هەموو لایەکتان بە ئاوات دەخوازین .

بەرێزەوە بنەماڵەکانی : نیزامی ، فەقری و قورەیشی