بە هۆی جۆ را و جۆرەوە زۆرجار مرۆڤەکان حەقی خۆیان پێنادرێ.سەید خدر ڕەبەتی

ئەم شەو کە هاتمەوە ماڵ خێزانم گووتی تۆ برایم کانیەزەردی دەناسی گووتم زۆر باشی دەناسم ، بۆ چی ڕوویداوە؟ گووتی: وەفاتی کردووە. کاتێک ئەوەم بیست خەمێکی قوورس جەستەی داگرتم و یەکسەر خەیاڵ بردمیەوە ناوچە سەر سەوز و بەدارو گووڵ ڕازاوەکەی سەردەشت.

ئەم کات و شەو و ڕ‌ۆژانەم هاتەوە بیر و خەیاڵ کە شۆڕشەکەمان و شێوەی خەباتمان گەیشتبۆ ‌قۆناخ و لووتکە سەختەکانی خۆی.

ئەم شێوە خەباتەش ڕ‌ۆڵە و مرۆڤی بەئیمان و بە بیر و باوەڕ و شارەزایی دەویست. ئەمانەش هەموویان لە کاک برایم کانیەزەردی دا جێگای خۆیان کردبۆوە. بەڵگەشم بۆ ‌‌حەقیقەتی ئەم دێڕانە ، ئەوەیە کە کاک برایم جیا لەو کاتانەی کە خۆی پێشمەرگە بوو ئەو کاتانەی کە پێشمەرگەش نەبوو ، کە لە ناوچەی بوڵفەت جێگا و شۆێنێکمان بۆ ئەستەم بوو ،بەتایبەت ناوچە مین ڕێژ کراوەکان ئەگەر کات ژمێری دوو و سێی2و 3 شەویش بایە پەنامان دەبردە بەر کاک برایم کانیەزەردی کە بێت و چاوساخ مان بێت و پێشمان کەوێت و بەبێتە مینیابمان و ناوچە مین ڕێژکراوەکانمان پێ بڵێت و مینەکانمان بۆ هەڵگرێتەوە.

کاتێک کاک برایم ئەم ئەرکانە و زۆر ئەرکی لە وانەشی سەختتر پێ دەسپێردران ، کاک برایم منداڵە جوان و وردیلەکانی بە شەوی تاریک لە ماڵ دا جێ دەهێشتن و پێش پێشمەرگاکان دەکەوت و گیانی خۆی دەکردە پردەباز و پێشمەرگاکانی لە خەتەر پێ دەپاراست.

بۆیە بۆم هەیە و ئەو ‌حەقە بە خۆم بدەم بڵێم ئەگەر کاک برایم کانیەزەردی ئەرک و وەزیفەی بوو ئەم ڕێگایە بگرێتە بەر و خۆی فیدای گەل و وەڵات بکات ، هەر ئاواش حیزب و گەل قەرزداری منداڵە چاو گەشەکانی کاک برایمە، چۆنکە ئەو زۆرجار پێشمەرگەکانی لە کەم ئەندام بوون و شەهید بوون ڕزگار کردوون کە من خۆم شاهیدی زۆرێک لەو فیداکارییانەی ئەم ئازیزە لە دەست چووەم.

لە ڕێگای ئەم نووسراوە و ماڵپەڕەشەوە سەرەخۆشی خۆم و بنەماڵەم لە ماڵ و منداڵی کاک برایم و کەس و کاری لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەکەم، ‌‌‌‌عومری درێژی بۆ منداڵەکانی و کەس و کاری جێ هێشتبێت.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کاک برایم کانیە زەردی و هەموو شەهیدانی گەل.

سەید خدر نەبی پوور ( سەید خدر ڕەبەتی)