سوپاسنامەی بنەماڵەی دایە فاتمە ئەحمەدی دایکی شەهید زوورار یەزدان‌پەرەست

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کۆچی دایکی ئازیزمان شەپۆلی هاوخەمی و هاودەردی دۆست و ناسیاو و خزم و هاورێیانمان بە رادەیەک زۆر بوو، کە خەمی قورسی ئەو کۆستە گەورەیان لە سەر شان کەم کردین و خەم و پەژارەی کۆچی دوایی دایە فاتم‌یان لەگەڵ بەش کردین و ئەوەش سوکنایی بە دڵی ئێمە بەخشی. بۆیە وەک بنەماڵەی دایە فاتمە ئەحمەدی سوپاس و ڕێزی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو دۆستە خۆشەویستانە دەکەین کە بە هەر شێوەیەک لەو کۆستەدا هاوکارو هاو غەممان بوون چ بە شێوی ئامادە بوون لە کۆڕی پرسەکەدا یان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونییەوە .

هەروەها زۆر سوپاس و ڕێز بۆ ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، ماڵپەرەکانی کوردستان و کورد، ماڵپەری دەرەوەی وەڵات ، کوردکاناڵ و ماڵپەری گیاڕەنگی تێکۆشەر.

لە لایەن بنەماڵەی دایە فاتمەوە .