مردووی گەڕۆك. لاوکی هەڵەبجە. هۆنراوە ڕەفیق سابیر
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
ئه‌مشه‌و زریان ده‌یچێنێت
ته‌مومژ دایده‌پۆشێت
مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت
گه‌رووی به گزنگ ته‌ڕكه‌ن
زامه‌كانی به شیلان
به گۆرانی دایپۆشن
یان به سه‌وزیی دارستان
سه‌ری به شه‌پۆلان كه‌ن
با ئه‌م شه‌وه رایژێنێت
باڵای له هه‌ور بگرن
بروسكه و – با– ده‌چێنێت
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
منداڵێكی لاساره
شار به‌رده‌باران ده‌كات
مانگ ده‌كات به كۆلاره
سواره, چ شۆڕه‌سوارێك
ئه‌سپی هه‌تاو زین ده‌كات
به گۆرانی و تیشك و ماچ
سه‌رزه‌مین به‌رین ده‌كات
با كه‌ژاوه‌ی له گوڵ بێت
یان له په‌لكه‌زێڕینه
زه‌ماوه‌ندی خوێن ده‌گرێت
ئه‌مشه‌و پاشای ئه‌ڤینه
ئاشقێكی لاساره
بروسكه و – با– ده‌چێنێت
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
مانگه‌شه‌و ده‌یفڕێنێت.