“گەڕانەوە” ‌ڕ.پ.چەکۆ

‘ ‌کانی’ یەک بووم
‌چاوم بە شیلەی
‌هەنگ دەڕشت
‌پێشمەرگەم ماچ باران دەکرد

‌شەرمە کیژان

‌شێعری تەڕمیان دەبەر دەکرد

‌ڕێبوارانی

‌کات و پەلە

‌ڕێی تینوێتیان بۆ دەشکاندم

‌باڵا باڵا باڵام دەکرد

‌کە باوەشم

‌دەبوو بە ژوانی…

‌ترێ ڕەشەی چاو و

‌نۆکە فەریکەی فرمێسک و

‌بەهێی بۆن زەردی سەرچۆپی!

………
‌ڕۆژێک
‌نوێژێکی ڕیام درکاند

‌حوکمی بەردبارانیان سەپاند!

‌لە سەر خۆشەویستی قەڵەم

‌چیمەنتۆیان کردە قوڕگم‌

‌بیری ژیان

‌بەرەو ڕوبار هەڵی گرتم

‌دەریام ناسی…

‌لەم ڕۆژەوە

‌هەراسانم

‌گەڕانەوە دەمهەژێنێ

‌بۆنی ماچ و تامی دیدار

‌دەمتاسێنێ

‌بووم بە شەپۆل

‌دێمە کەنار بە هەڕەشە و

‌ڕوەو دەریام بە ئارامی ‌

‌ئەم ڕاژان و ڕاپسکانەم

دوایی نایەت؟

باران وتی:‌

‌تۆ نازانی…

‌تازە نابیەوە بە ‘کانی’!!

‌ڕ.پ.چەکۆ