ئاگاداری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی وییەن، لە سەر گڵکۆی شەهیدان لە گۆڕستانی پیرلاشیز
به‌بۆنه‌ی بیست و پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید بوونی دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو و هاوڕێیانی، کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، رێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس به‌ڕێوه ده‌با.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا وێڕای رێزگرتن له که‌سایه‌تیی مه‌زنی دوکتور قاسملووی شه‌هید و وه‌بیرخستنه‌وه‌ی ده‌رس و ئامۆژگارییه‌کانی، سیاسه‌تی تێرۆری کۆماری ئیسلامی و چاوپۆشیی ده‌وڵه‌تی ئوتریش،یش له‌قاو ده‌درێ.
کۆمیته‌ی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمی بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی د. قاسملوو، داوا له دۆستان، ئەندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕات و سه‌رجه‌م کوردستانیان و ئازادیخوازانی ئێران و دۆستانی گه‌لی کورد ده‌کا که به به‌شداریی به‌رینیان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هاوپێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ درێژه‌ده‌رانی رێگای شه‌هیدان ڕاگه‌یه‌نن و تووڕه‌یی و بێزاریی خۆیان له رێژیمی تێرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌رببڕن.
یەک شەممە ڕێکەوتی ١٣ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٤
کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٧:٠٠
ئادرەس پاریس گۆرستانی پێرلاشێز
کۆمیتەی یادی ٢٥ سالەی شەهیدانی ڤیەن.