ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر

هاونیشتمانییانی بەڕێز
هەر وەک ئاگادارن شەوی١٥/٢/٢٠٢١ زایینی ١٤موشەک ئاراستەی شاری هەولێر و فرۆکەخانەكەی كرا و چەند گەڕەکێکی ئەو شارە بوونە ئامانجی ئەم موشەکانە. بە داخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە تێرۆریستییە دا یەك كەس بووبە قوربانی و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە لە لایەن هەر گروپ ودەولەتێکەوە بێ بە توندی مەحکوم دەکەین
هەر وەها داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان لە عیراق و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی تیرۆریزم وسەروکایەتی هەریمی کوردستان دەکەین بە جیدی بەدواداچوون لەم کردەوە تیرۆریستە بکەن و تیرۆریستان و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بەرای گشتی بناسینن و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن..
لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم جارەش جێگەدەستی رەشی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کردەوە تێرۆریستیەش دا ئاشکرایە و هەمووان دەزانن کە کۆماری ئیسلامییە کە بە دنە دان و چەک پێدان و کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە، دوژمنی سەرەکی ئارامی و سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
دیارە ئەمە یەکەم جار نییە کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەوێتە بەر هێرشی تێرۆریستی و دەکرێتە ئامانجی نەیارانی ئەم هەرێمە و جاری کۆتاییش نابێت.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم کردەوە تێرۆریستییە بە توندی مەحکووم دەکات و هیوای لەشساغی دوبارە بو بریندارانی ئەم ڕووداوە دەخوازێت.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ هەتاوی