ئایا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و هه‌لومه‌رجێکی نوێ ده‌چێ؟ مستەفا مەعرووفی
مێژووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیه‌وه تا کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی به‌بێ حیزبی دیموکراتی کوردستان مێژوویه‌کی سه‌قه‌ت و به‌تاڵه. به‌ڵام له 20 ساڵی دواییدا بە حوکمی هێندێک هۆکاری وەک: تا رادەیەک دوور کەوتنەوەی فیزیکیی حیزب لە ناوخۆی وڵات و بەرچاوتر بوونی جووڵانەوە خۆرسکە مەدەنی ، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان لە ناوخۆی وڵات، دەکرێ ئەم ئێدیعایە بە جۆرێکی دیکە پێناسە بکرێ.
له ده‌یه‌ی 70 و 80ی هه‌تاویدا هێزه کوردییه‌کان حوزووری فیزیکیان له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا کەم رەنگ بۆتەوە و زیاتر به کێشه نێوخۆییه‌کانیانه‌وه خه‌ریک بوون، بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌کان له ئاستێکی لاوازدا بوون و کۆنترۆڵ و دیدی ئه‌منییه‌تیی کۆماری ئیسلامی ده‌رفه‌تی چالاکی و شوێندانه‌ریی ئه‌وانی بڕیبوو. له‌و ماویه‌دا چالاکییه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان زیاتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی به‌و مه‌رجه‌ی باسی کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی کورد له‌نێوخۆی ئێران‌دا نه‌کرێ، زۆری پێ حه‌ساس نیه، هه‌زینه‌یه‌کی که‌می بۆ ئه‌وان به‌دوا‌وه ده‌بوو.
له هاوینی ئه‌م ساڵدا 3 رووداو له ناوچه‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان روویان دا که جێی لێ‌وردبوونه‌وه‌ن و ره‌نگه شوێن له‌سه‌ر رووداوه‌کانی داهاتوو دابنێن و ببنه هۆی هاتنه پێشی هه‌لومه‌رجێکی نوێ بۆ رۆهه‌ڵاتی کوردستان:
یه‌که‌م، سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی داعش له عێڕاق و سوورییه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی بۆسه‌ر ناوچه و وڵاتانی رۆژئاوا. هه‌رچه‌ند داعش هه‌تا ئێستا زیانی به ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی نه‌گه‌یاندوه و ته‌نانه‌ت له کاتێکدا ده‌ی توانی به‌غدا بگرێ که ئێران له‌وێ حوزوورێکی پڕڕه‌نگی هه‌یه، هێرشی کرده سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و رۆژئاوی کوردستان، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئێران نیگه‌رانیی توندی خۆی له داعش نه‌شاردۆته‌وه. جموجۆڵی داعش له چه‌ند شار‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، په‌ره‌گرتنی گرووپه سه‌له‌فییه‌کان و بێده‌نگیی کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ریاندا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئاڵتێرناتیڤی هێزه دێموکرات‌و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی کورد، مه‌ترسیی نفووزی داعشی له‌م به‌شه‌ی کوردستانیشدا خۆش کردوه. سه‌رکوتی هێزه سیاسی و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی کورد له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه بۆشایی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌جێ هێشتوه، کۆماری ئیسلامی له کاتێکدا که کوردی له هه‌موو مافه سیاسی و نه‌ته‌وییه‌کانی بێبه‌ش کردوه ناتوانێ ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه له کاتێکی وا دا له جیاتی ئۆپۆزیسیۆنێکی پێشکه‌وتنخواز و نیشتیمانپه‌روه‌ر پڕی بکاته‌وه هێزه لاوه‌کیه‌کان و سه‌له‌فییه‌کان پڕی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش بۆخۆی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌نانه‌ت بۆسه‌ر خودی کۆماری ئیسلامی‌یش.
دووه‌م، هه‌رچه‌ند له‌م 2، 3 ساڵه‌ی دواییدا حیزبی دیموکراتی کوردستان له هه‌لومه‌رجێکی یه‌کجار سه‌خت و نزیک به نامومکیندا به فیداکاریی تێکۆشه‌رانی خۆی تا راده‌یه‌ک جه‌وی بێده‌نگیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شکاند‌و حوزوورێکی سنوورداری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌بوو، به‌ڵام حه‌ره‌که‌تی ئه‌م دوواییانه‌ی تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاته‌وه له نێوخۆدا، گۆڕانێکی نوێ له بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بوو و ده‌کرێ وه‌ک سه‌رتایه‌ک له قۆناغێکی نوێ له مێژووی رۆژهه‌ڵات سه‌یری بکرێ که بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕه‌کان و رووداوه‌کانی دواتر.
سێیه‌م، رێپێوانی دیان هه‌زار که‌سیی خه‌ڵک له زۆر شار و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی کۆبانێ، ئه‌و دروشم و په‌یامانه‌ی له‌و خۆپێشاندانانه‌دا ده‌هاتنه گوڕێ، به تایبه‌تی هاوکات له‌گه‌ڵ پشتیوانی له کورده‌کانی رۆژئاوا دروشم و داخوازه سیاسیه‌کانی خۆشیان وه‌ک کوردی رۆژهه‌ڵات هێنایه گۆڕێ، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن که تین و گوڕێکی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌یه.
ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی نیشانی داوه که کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کاتێکدا له رێی قانوونیه‌وه ناتوانێ ویست داخوازه ئابووری، فه‌رهه‌نگی ، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌کانی بێنێته گۆڕێ، له کاتێکدا دۆست و هاوپه‌یمانێکی نیه دیفاع له داوا ره‌واکانی بکا تا له کاتی ته‌نگانه‌دا به هانایه‌وه بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که خه‌باتی چه‌کداریی له گۆڕێ‌دا نیه به‌ڵام ئێعدام و کوشتنی خه‌ڵک هه‌ر به‌رده‌وامه، پێویسته به که‌ڵکوه‌رگرتن له رووداوه‌کانی ناوچه‌و هێزو توانای خۆی، ده‌روویه‌ک بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و مه‌تره‌ح کردنی ویست و داخوازه‌کانی خۆی بکاته‌وه.
ئه‌زموونی وڵاتانی ده‌و‌روبه‌ر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که هه‌رکات ئۆپۆزیسیۆن به‌هێز و چالاک بێ، حاکمییه‌ت ناچار به پاشه‌کشه‌و دانی ئیمتیاز ده‌بێ. ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کانی کورد له عێڕاقدا نه‌بووایه‌ن کورد ئه‌و پێگه‌یه‌ی له عێڕاقدا نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر پ.ک.ک له تورکیه نه‌بووایه، ئه‌و کرانه‌وه‌یه به رووی کورددا نه‌ده‌بوو و حیزبی قانوونیی کوردی پێک نه‌ده‌هات و مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌ده‌بوو به گرینگ‌ترین کێشه‌ی سیاسیی تورکیه.
رووداوه‌کانی ئه‌م ساڵی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چالاکیی تیکۆشه‌رانی سه‌ر به حیزبی دیموکراتی کوردستان و ئه‌و پوتانسیه‌له به‌هێزه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کورداستاندا هه‌یه، ئایا نیشانه‌ی ده‌ستپێکردنی هه‌لومه‌رجێکی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی کوردساتندا نین؟ حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌و راستییه گه‌یشتوه که بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی و حه‌ره‌که‌تێکی به‌هێزی مه‌ده‌نی له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێ، پێویسته ئۆپۆزیسیۆنێکی به هێزیشی هه‌بێ.