چه‌ند خاڵێک له وتووێژه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی کاک خالید له‌گه‌ڵ ” ڕووداو”دا
• هه‌ر که‌س بڵێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شۆڕش نه‌ماوه هه‌ڵه‌ی کردوه‌و هیچ کوردێک نابێ شتی وابڵێ. چونکی مێژووی کورد ههورازو نشێوی زۆری تێدا بووه.
شۆڕش‌و خهباتو تێکۆشان له پێناو ئازادی‌و مافه‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ر به‌رده‌وامه.
• به کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکامان گوتوه که واشنگتۆن ده‌بێ تێبکۆشی پشتیوانی له کورد‌و به‌رگریی کورد به تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی داعش بکاو سه‌رکه‌وتنی کورد له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕ له دژی داعش ده‌توانێ فاکتۆڕی سه‌ره‌کیی سه‌قامگیری سیاسی، ئهمنیهتیو ئابووری له‌و ناوچه‌که بێ.
• له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا باسمان له‌وه کردوه که پێمان باشه کێشه‌ی ناوکیی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی چاره‌سه‌ر بێ، چونکی ڕۆژه‌ڤبوونی ئه‌و قه‌یرانه وایکردوه زۆر کێشه‌و پرسی گرینگ‌و سه‌ره‌کیی خهڵکو کۆمه‌ڵگای ئێران بخرێته په‌راوێزه‌وه‌و کۆماری ئیسلامی کێشه‌ی ئه‌تومیی خۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ سه‌رپۆشدانان له سه‌ر قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێران‌و یه‌ک له‌وان پێشێلکردنی مافی مرۆڤ به‌کار هێناوه‌و ئه‌و کارته به دژی دێموکراسی، مافی مرۆڤ‌و کێشه‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئێران به‌کار دێنێ.
• ئه‌مریکاییه‌کان زۆر به وردی‌و سه‌رنجه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ خهباتو تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و جموجۆڵه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌و حیزبه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوه‌و میدیاکان‌و ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵگریی ئه‌مریکاش زۆر به‌باشی ئاگایان له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه.
• ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ناوه‌نده ههواڵگریو میدیاکانیان ده‌زانن که جه‌وهه‌ری ئه‌و خۆپیشاندان‌و ئاکسیۆنانه هاوپێوه‌ندی نهتهوهییو هێنانه به‌رباسی داواکانی خۆشیان له ده‌سه‌ڵات بووه، نه‌ک ئه‌وه‌ی کۆماریب ئیسلامی ده‌یه‌ویست وابنوێنێ که خۆپیشاندانه‌کان به دژی ئه‌مریکاو تورکیه ڕێکخراون.
• ئه‌مریکا به‌بایه‌خه‌وه له خۆپیشاندانه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دهڕواننو ئێمه پێمان گوتون که ئه‌وانه ههنگاوێکی دیکه له دژی کۆماری ئیسلامی بۆ دیفاع له مافه‌کانی خۆیانه بۆ هێنانه به‌رباسی پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن. ئێمه پێمان گوتن کورد له هه‌ر جێیه‌ک سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ ئه‌وه سه‌رکه‌وتنی کورد له هه‌موو جێیهکهو له هه‌ر شوێنیک شکست بخوا به شکستی خۆمانی ده‌زانین.
• شۆڕش هه‌ر ئه‌وه نییه به‌ره‌یه‌کی به‌ربه‌رینی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لایه‌نه‌کانی دیکه له دژی کۆماری ئیسلامی بکرێته‌وه، ئه‌دی ئه‌وه شۆڕش نییه خه‌ڵک له ئیلامه‌وه تا ئه‌و په‌ڕی ورمێ به دروشمی نهتهوهییو به ڕه‌نگی جۆراوجۆر دێنه سه‌ر شهقامو، ئه‌وه نییه خه‌ڵک له نێوخۆ به هاوکارییو به‌ده‌نگه‌وه هاتنی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خهباتکاریو له مه‌یداندابوونی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه هه‌تا کوردێک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بمێنێ، شۆڕش‌و خهباتو تێکۆشان له پێناو ئازادی‌و مافه‌کانی گه‌لی کورددا دهمێننو هیوادارم هیچ حیزب‌و لایه‌نێکی پاڕچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان چیدی قه‌زاوه‌تی ئاوا له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌که‌ن.