سپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی ئێقباڵ سه‌فه‌ری

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەفیار سەفەریەوە، هاوڕێیان و دۆستان، دڵسۆزانی هاوڵاتیمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی سنورەکانی کوردستان، بەشیوەی جۆراوجۆر و بەچەشنیکی بەربڵاو سەرەخۆشیان لێ کردوین.

بە دڵنییایی شەپۆلی ئەو هاودەری و هاوسۆزییە خەمی گرانی کۆچی دوایی کاک سەفیاری لە سەر شانمان سووک کردۆتەوە. هەر بۆیە بە نوێنەرایەتی بنەماڵەکەمانەوە لە کانگای دلمەوە سپاسی ئەو هاوخەمی و هاودەردیەتان دەکەم و لە بەرانبەر بەو گشت سۆزەی کە دەرحەق بە ئێمە دەرتان بڕیوە، سەری رێز دادەنوێنم.
هیوادارین تەمەنی ئێوە درێژ و ژیانتان ئاوێتەی خۆشی و بەختیاری بێ.
ئێقباڵ سەفەری ٢٠١٤-١١-١٥