ئاگاداری بە خاک سپاردن و پرسەی هاوڕێ مستەفا خورشیدی لە وڵاتی نۆروێژ

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی نۆڤامبری ٢٠١٤ی زایینی، پێشمەرگەی قارەمان و لێهاتووی حیزبەکەمان کاک مستەفا خورشیدی، ناسراو بە مستەفا مام شەریف، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. هەموو دۆستان و هاوڕێیانی ئاگادار دەکەینەوە

کە ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی ٢٨ی نۆڤامبر، تەرمی پیرۆزی لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری شیێن، بە خاک دەسپێردرێ، هەروەها ڕۆژی شەممە کۆڕی پرسە و ماتەمینی بۆ ڕێکدەخرێت.
ئادرەس و ڕێکەوتی ڕۆژی ناشتن و پرسەکەی بەو جۆرە خوارەوەیە:
ئادرەسی گۆڕستانەکەی
Nordre Gravlund Kapell
Odins gate 26
3722 Skien
ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی دەکەوێتە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی نۆڤامبر، کاتژمێر ١٤.٣٠ خولەک 

هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی نۆڤامبر ڕێوڕەسمی پرسەکەی لەو ئادرەسەی خوارەوە دەبێ:
Gimsøy Skole
Grogata 20
3730 Skien
کاتژمێر١٢ی نیوەڕۆ تا ٢٠ ئێوارە
لە ئەگەری هەر کێشەیەک یان بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە بکەن:
004747663739


بە بۆنەی کۆچی دوایی هاورێێ بەرێز و تێکۆشەر کاک مستەفا خورشیدی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان دەکەم و هیوادارم کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەیان ساخ و سەلامەت و تەمەن درێژ بن. هیوادارم کە جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی شاد و لە دڵان دا هەر دەم زیندوو بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی