کۆچی دوایی کوردێکی نیشتمانپەروەر لە شاری سەردەشت باوکی تێکۆشەرێکی دێرینی ریزەکانی حدک کاک لوقمان حوسێنی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە بەرێز کاک سەید قادر حوسێنی خەڵکی هەنداوێ و دانیشتووی شاری سەردەشت بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٠ ساڵی دا لە ئامێزی بنەماڵەی دا کۆچی دوایی کرد.

بەرێز کاک سەید قادر مرۆڤێکی سادە و خاکی و خۆشناوی شاری سەردەشت بوو، کە هەمیشە وەک کەسێکی دیار و بەرچاو بۆ کاری هەرەوەزی و بۆ برایەتی نێوان دانیشتوانی شار هەوڵی بێ وچانی دەدا و مرۆڤێکی کوردپەروەر و نیشتماندۆست و بە ئەمەگ بوو، بە هۆی دڵسۆزی و پاکی و سەداقەتی لە نێو خەڵک دا بە خاڵە سەید قادر ناوبانگی دەر کردبوو و خەڵکی خۆشدەویست و ئەوانیش ڕێزیان لێدەگرت و خۆشیان دەویست. خاڵە سەید قادر لە ئامیزی خۆیدا چەند جگەرگۆشەی پەوروەردە کردوون و بۆ ئازادی گەلەکەی کوڕێکی دەبێتە پێشمەرگە. خۆی گوتەنی کوری پێشمەرگەی بۆتە مایەی شانازی ئەو و بنەماڵەکەی و هەڵسوورانی کوڕی پێشمەرگەی نەبۆتە هۆی ئەوەی کە لێی دڵگران بێ و بەڵکوو بە پێچەوانەوە، هەمیشە و لە هەموو کات و ساتێک دا پشتیوانی کوڕی پێشمەرگەی بووە و بە سەر بڵیندیەوە باسی لە هەڵسوورانی کوڕەکەی کردووە و زۆرجاریش لە لایەن ئیتلاعات و جاش و سیخورانەوە هەڕەشەی لێکراوە و بێ حورمەتی پێکراوە. کۆچی دوایی خاڵە سەید قادر هەموو لایەکی خەفەت بار کردووە و بە گشتی هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەیانناسی بۆی بە پەرۆشن.

بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک سەید قادر لە لایەن کاک لوقمان حوسێنی کوڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە وڵاتی نۆروێژ لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێ.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٠٧ ـ ١٢ ـ ٢٠١٤

کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٩:٠٠

ئادرەس: Østre Brugate 14

3300 Hokksund

لوقمان حوسەینی 004794859054

هیدایەت حوسەینی 00447595879050

تێ‌یبینی: داوا لە هاورێ و دۆستانی دوور دەکەین کە بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ لە هاتن خۆببوێرن و لە ڕیگای تەلەفوونەوە دەتوانن هاوخەمی خۆیان دەر ببرن.

کۆمەڵێک لە هاورێیانی لوقمان حوسێنی

بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و خۆشناوی شاری سەردەشت کاک سەید قادر حوسێنی لە کانگای دڵەوە سەرەخۆشی لە یەکە یەکەی ئەندامانی بنەماڵەکی لە نێوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی هاورێ و برا و هاوسەنگەری ڕۆژە سەختەکانی خەبات و ئێستام کاک لوقمان حوسێنی دەکەم و ئاواتەخوازم کە جێگای کۆچکردووی ڕەحمەتی بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی شاد و لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی