٢٦ ی سه‌رماوه‌ز و، ئاڵا و پێشمه‌رگه. ئەحمەد مەکڵاوەیی
ئه‌گه‌ر به گشتی ئاوڕێکی کورت له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد بده‌ینه‌وه،ده‌بینین ، بۆیه‌كه‌مجار ٦٩ ساڵ به‌ر له ئێستا، له رێگه و فکری نوخبه و رێبه‌ر و خه‌ڵكی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ری نێو كۆمه‌ڵگای کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی كوردستانه‌وه، ناوی پێشمه‌رگه هاته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و نیزامی گشت نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌و، هه‌ر بۆیه‌كه‌مجاریش له ٢٦ ی سه‌رماوه‌زی ئه‌و ساڵه دا ، به ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاڵای کوردستان هه‌ڵدراو، وه‌ك تیشکی خۆر، هه‌موو ته‌م و لێڵیه‌كا نی سه‌ر ئاسمانی کوردستان و، ناو دڵ و ده‌روونی گشت ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له هه‌ر چوار پارچه دابه‌شكراوه‌كه‌ی کوردستان ڕاماڵی و، ئاسۆی روونی له كه‌له‌كانی كوردستاندا ده‌رخست و، زه‌رده‌ی پێكه‌نینی خسته سه‌ر لێوی هه‌موو ئه‌ندامێكی كورده‌واری و، له ناو زێدی كوردان و ئیدی دا په‌یامی دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی بڵاوكرده‌وه‌و، له ناو دڵی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری دا تۆوی هیوا و سه‌ربه‌ستی چێندرا و، كورد به گشتی بووه ساحه‌بی كؤمار و ئالآو سپایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، واته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه ٦٩ ساڵه ئەو هیزه كوردیه له به‌رامبه‌ر گشت سه‌ختیه‌كاندا خۆی راگرتووه‌و به هیچ جۆرێك مه‌یدانی چۆڵ نه‌كردوه‌و ، چ به‌ناوی پێشمه‌رگه، یا سه‌رچاوه گرتوو له ناوی پێشمه‌رگه ، به ناوی گریلا، یا به ناوی شه‌رڤان و پارتیزان ، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا، به‌رامبه‌ر به دوژمن و نه‌یارانی كورد وه‌ستاوه‌و، تێك نه‌شكاوه‌و ، زۆری له خۆبوردوویی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خوڵقاندوه و، داستانی گه‌وره، گه‌وره‌ی له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كوردا له سه‌ر دوژمن تۆمار كردوون كه جێگه‌ی شانازین و، بێ شك تا كورد هه‌بی ، وه‌چه به دوای وه‌چه‌ی دا ، ئه‌و سه‌ر كه‌وتن و له خۆ بوردوویانه فه‌رامۆش ناكات و لاوانی كوردستان به كچ و كوره‌وه ناهێڵن ئه‌م هێزه ، له هێز بكه‌وێت و به هێزتری ده‌كه‌ن و، زیاتر له ئه‌مرۆش چۆن ناوی پێشمه‌رگه وشڕڤان و گریلا له گشت دونیا له نێو میدیا و رۆژنامه و کۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی نێو پارلمان و شوێنه گشتی و کوچه وشه‌قام وبازار و ماڵه‌كان دا وه‌ك سومبولی ئاشتی و ئازایه‌تی كه‌وتۆته سه‌ر زار و زمانی گشت كۆمه‌ڵگای دونیا و، له دونیا دا به ئازاترین هێزی دژه تیرۆر ناسراوه و باسی لێده کرێ و به چاوی رێزه‌وە بۆی دە‌روانن ، خۆشه‌ویست‌تر و خۆراگرتری ده‌كه‌ن و، کوێره رێگاکانی تریش رووناک ده‌كه‌ن و تاك تاك ده‌رگا گاڵدراوه‌كانی كه ئێستاش له دونیادا ماون و به هۆی دوژمنانه‌وه به روو قه‌زیه و مه‌سه‌له‌ی كورد دا داخراون، ده‌شكێن و، ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ که به هۆی هه‌لومه‌رجی پێکهاتوو، پێشهاتوو له گشت دنیا‌و سێ به‌شی کوردستان له خۆپێشاندانی كورده‌كان له دونیای ده‌ره‌وه به بۆنه‌ی، بۆنه جیا جیاكانی كورده‌وه له زۆر شه‌قامی شاری دونیا و له نێو خۆی سێ به‌شی کوردستان دا ئازادانه و بێ ترس و دڵه خورپه له بازار و سه‌ربان و نێو ئیداره و ماڵ و شوێنه گشته‌كان، ناو و ره‌نگی ئاڵا و پێشمه‌رگه ده‌بیسترێ و ده‌بیندرێ و وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم لێکرد، له دونیا دا شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كرێ و له به‌ر چاوی دۆست و دوژمن له كاتی ئیلاقاتیه‌كانی نێوان سه‌رانی كورد و سه‌فیره بیانیه‌كان دا كه له میدیاكانی ناو خۆیی و دونیادا ده‌بیندرێن، ئاڵاكه‌مان گه‌ش، گه‌ش له سه‌ر سه‌ری سه‌فیره بیانیه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه، زۆرتر شانازیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵكرانی ئاڵا و دامه‌زراندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، واته خه‌ڵكی گه‌لدۆست و رووناک‌بیر و نیستمانپه‌روه‌ری نێو كۆمه‌ڵگای کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌ڵام داخه‌كه‌م كه جێگه‌ی گلێییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌و سێ به‌شه‌ی کوردستان چ له‌ناو خۆ‌و، چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاوڕێك جیددی له رۆژی (٢٦ی سه‌رماوه‌ز) رۆژی هه‌ڵكرانی ئاڵای كوردستان و هه‌ڵده‌ره‌كه‌ی ، واته هێزی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناده‌نه‌وه‌و، چ له دونیای ده‌ره‌وه‌و، چ له ناو خۆی ئه‌م سێ به‌شه‌ی کوردستان دا، نه‌ك وه‌ك پێویست له یادو بیره‌وه‌ریه خۆش و ناخۆشیه‌كان ومانگرتنی خه‌ڵكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناو خۆ‌و ئه‌نده‌ران كه بۆ پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی و به گشتی پێشێل كرانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێوه ده‌چن ، به‌ده‌نگی کوردی رۆژهه‌ڵاته‌وه ناهاتوون و نایه‌ن ، به‌ڵكو به داخه‌وه زۆر جارانیش تاک و ته‌ریكیان ، ئاگا‌و نا ئاگایانه ، نادروست و ناره‌وایانه، سێره‌ی خراپیان له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرتوه‌و ده‌گرن و برینداری ده‌كه‌ن که ئه‌مه‌ش راست ، راسته و خۆ، یا ناراسته و خۆ، سێره گرتنێكی خراپه له پێشمه‌رگه و ئاڵای کوردستان. به‌ڵام خه‌ڵكی رۆژهه‌لاتی كوردستان زیندوویه و سه‌ركه‌ه‌وتنه‌كانی كورد له باكور و باشور و رۆژاوای كوردستانیش هه‌ر به هی خۆی ده‌زانێ و، چۆن بۆ ئاواره بوونی خه‌ڵكی باشووری كوردستان باوه‌شیان كرده‌وه‌و، چۆن بۆگیرانی به‌رێز ئۆجه‌لان و كۆبانی رژانه نێو شه‌قامی شارەكانی رۆژهه‌لاتی كوردستان و، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دۆست و لایه‌نگرانی حیزبه سیاسیه‌كانی رۆژ هه‌لاتی كوردستان و هیدی به‌شداریان له پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ئاواره‌ی شه‌نگاڵ و كۆبانی و ئیدی كرد، هه‌روا ده‌مێنیته‌وه‌و ، شان له تێكۆشان شل ناكات و ، ئه‌مجاره‌ش وه‌ك دوێنێ و پێرێی كه هه‌ر له‌قه‌سری شیرین و سه‌ر پوولی زهابه‌وه تا خۆ وماكۆ _یان كردبووه گۆڕستانی جاش و پاسداره به‌كرێگیراوه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌یی، هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و، بۆ جارێكی تر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خۆفرۆش و داگیر كه‌ران ده‌كاته‌وه به دۆزه‌خ و ئاگر له جه‌سته‌ی قاتڵی كچ وكورانی كوردستان به‌رده‌ده‌ن و، بێ شك سه‌ر ئه‌نجامیش دوور یا نزیك ، ئه‌و رۆژه دێت كه به ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه سه‌ر چاوه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه ، ئاڵای كوردستان، بۆ جارێكی تر وه‌ك سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له نێو ماڵ و ئیداره‌و سه‌ربانی شوێنه حوكمی و گشتیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌ڵده‌درێته‌وه‌و، ئاڵاكه‌ی سه‌ر تاڵاری كۆماری كوردستان وه‌ك زۆر له ئاڵای نه‌ته‌وه‌كانی تری دونیا، به ده‌ستی هێزی له‌شكان نه‌هاتوو، واته خه‌ڵكی رۆژهه ڵاتی كوردستان ، ده‌گاته به‌رده‌م كۆشكی رێكخراوه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ژنێڤ و، به بیری ئازادیخوازیخوازی كورده‌وه هه‌ڵده‌ردرێ و، دڵی دۆستان شاد و ،چاوی نه‌یارانی كوێر ده‌كات و، ره‌نگی ئاڵا و ناوی ده‌وڵه‌ت و،وڵاتمان(كوردستان) به ره‌سمی ده‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی دونیا.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی