لاوان زۆرترین قوربانی دەری ئاینەکانن. تاهیر عبدوڵڵاپوور

ھەموو ئاینەکان بەگشتی و ئایینی ئیسلام بەتایبەتی ئەوەندەی بوونەتە ھۆی نەگبەتی و خوێن ڕشتن و کوشتوبڕی کۆمەڵگا نیو ئەوەندە خۆشگوزەرانی و بەختەوەریان بۆ مرۆڤ نەھێناوە ،

ئایینی جولەکە لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا پشێوی و ئاژاوەیەکی زۆری نایەوە دوای ئەو ئایینی کریستیان بەھەمان شێوە بووە ھۆی ناڕەحەتیو گێرمەکێشمەیەکی زۆری لەئەوروپادا نایەوە بەدوای ئەمیشدا ئایینی ئیسلام کەگەورەترین نەھامەتی وئاژاوەی خستە نێو کۆمەڵگای ڕۆژھەلاتی ناوێن و بەشێک لە ئەوروپاوە، ئەفسوس ئەم بزووتنەوە تێرۆریستە ئیسلامییە تا ھەنوکەش درێژەی ھەیە.
ژنە نووسەرو بیرمەندی ئینگلیز کارین ئارمسترۆنگ لە کتێبی -مێژووی خوا- داThe History of God دەڵێ مرۆڤ بەدەستی خۆی خودای دروستکرد و کردیە خودا… جا ئایینی جولەکە یەکەمین ئایینە کە بیرۆکەی یەکتا پەرستی – Monotheism مۆنۆسیەزم -ی ھینایەکایەوە بەمەش جولەکە گەورەترین ھەڵەوخیانەتی مێژوویی بەرانبەر بە کۆمەڵگای مرۆڤ تۆمارکرد لەم سۆنگەیەشەوە پاشاو سەرۆک و فەرمانڕەوای تاک و تەنیا خۆیان وەکو خوا وێناکرد بە واتایەکی تر ئەگەر جولەکە بیرۆکەی یەک خوای تاک و تەنیای نەھێنایەتە گۆڕێ ئەوا ھەرگیز پاشاوسەرۆک و فەرمانڕەوای تاک و تەنیا نەدەھاتنە کایەوەو ھەمیشە بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی نامۆ دەبوون…!!!
کاتێکیش کە ھەریەکە لەئایینی جولەکەو کریستیان زانیان کەوا چیتر دەرەقەتی کێشە کۆمەڵایەتی وئابوری و سیاسیەکانی ئەم سەردەمە نایەن بەناچاری پاشەکشەیان کردو خۆیان پەڕگیرکردو وازیان لە دونیای سیاسەت ھێنا، ڕاستترە ئەگەر بڵێین چوونەدەرەوەی ئەم دوو دینە لە جوغزی دەوڵەت و سیاسەت ئارەزومەندانە نەبوو بەڵکو لەژێر پرێشەری بزووتنەوەی ڕێناسانس وھەوڵ و خەباتی ڕوناکاربیراندا بەدیھات ، مەخابن ئایینی ئیسلام لە مێژووی زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵدا نەک ھەرنەیتوانی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسیەکانی ناوچەکە بکات بەڵکو گەورەترین شەڕوئاژاوەو دووبەرەکی خستە نێو ھەموو ئەوکۆمەڵگایانەوە کە ئیسلامیان پەسەند کرد، لەلایەک شەڕەخۆکوژییەکانی نێوان ھەردووباڵی سەرەکی شیعەوسوننە لەدێرزەمانەوەو ئێستاشی لەگەڵدابێت باشترین بەڵگەن بۆ ڕاستی و دروستی ئەم قسەیە لەلایەکی تریشەوە ھەموو ئەوگرووپە ئیسلامیانەی کەبەم دواییە دروست بوون بە ڕاست ڕەوو چەپ ڕەو ومیانە ڕەویانەوە دەستیان سوورە بەخوێنی ھەزاران نووسەرو ڕۆشنبیرو سیاسەتمەدارو زانستڤانانی ئەم گەلانە،وچەندین گروپ ورێخکرا وباڵ بالێنی حیزبە ئیسلامیەکانو لە هەمویان خراپ تر ئەم گروپەی بەناو دەولەتی عێراق و شام (داعش)کە لەهیچ کارێکی ئینسانەنەدا رەنگ دانەوەیان نیە و سڵناکەنەوە ..
شایانی وتنە پیاوانی ئاینیی چ وەک مەلاو خوتبەخوێن وچ وەک ئیسلامی سیاسی گەورەترین ڕۆڵی نامرۆڤانە و بێویژدانانەیان بینیوە لە ھەڵخەڵەتاندن و شتنەوەی مێشکی منداڵان و لاوانی گەلانی موسڵماندا، ئەمانە ھەرئەوەندەی سۆسەی کەسێکی سێکیولاریان کردبێ ئیدی ھەزاران تۆمەتی تەکفیروزەندقبوونیان بۆ ھۆنیوەتەوەو ھاوکاتیش کەسانێکی نەفام و نەخوێندەواریان بۆ کوشتنی ئامادە کردووە،

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت