کچان و کوڕانی نێو ریزەکانی حدک خۆیان بۆ بەرەنگاری دژ بە تیرۆریزمی داعش ئامادە دەکەن.

پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان خەریکی خۆ ڕێکخستنن بۆ بەرەنگاری بە دژی تیرۆریزمی داعش و گرووپە تووندرەوەکانی جیهادگەرا لە نێوخۆی وڵات و هەروەها باشووری کوردستان. شایانی باسە کە هەواڵنێری فەرانسە (AFP) لە سەردانێکی دا بۆ نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چەندین وێنەی لە خۆ ئامادەکردنی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە پێکهاتوو لە کوڕ و کچانی دێموکرات ئامادە کردووە و بە بەربڵاوی لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکەیان دا بڵاو کردۆتەوە.
شایانی باسە کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەموو کات ئامادەگی خۆیان بۆ پارێزگاری لە خاکی کوردستان و هەرێمی کوردستان دەربریوە و هاوکاتیش لە سەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەمکی ڕۆژهەڵات مێحوەری کردۆتە بەردی بناغەی کاری ئەمرۆی حیزبەکەی و بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی پشتیوانی خۆی لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە نێوخۆی وڵات واتە کور و کچانی شۆرشگێر لە ریزەکانی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربریوە و لە چەند مانگی ڕابردوو دا بە کردەوە و بە شێوەی حزووری لە تەنیشت پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و لەو پێناوەش دا سەربەرزانە لە قوڵایی خاکی کوردستان دا بەرەنگاری هێزی زۆر و بۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەوە.
جێگای خۆیەتی سوپاسی گەرمی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین و سڵاو بنێرین بۆ ورە و ئیمانی پۆڵایینی پێشمەرگەکانی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
پیرۆز بێ ٢٦ ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان
فەرموون چاوێک لەو بەستەرانەی خوارەو بکەن

ڕووداو بەشی کوردی
دویچە ولە فارسی
ڕووداو بەشی ئینگلیزی