ئۆباڵی لاوازی شۆڕش هەمووی بخرێتە سەر لێکدابڕان! ئینساف نیە. محەممەد سلێمانی : بەشی یەكەم

مەسەلەی بووژانەوەی تێکۆشانی سیاسی لە نێوخۆی وڵات و هەنگاونان بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی لێکدابران و وەسەریەکكەوتنەوەی ئەو هێزانەی ڕۆژهەڵات کە بەهۆی مل ملانەی ڕێکخراوەی و یەکتر قەبووڵ نەکردن تۆشی دابڕان، لە ئاستی بەرزترین پلە، تانزمترین پلەی تەشکیلاتی هاتوون و نێوە بەنێوە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکرێنەوە کە گوایە هەوڵدەدەن ئەو مەسەلانە لە نیوخۆیاندا یەکلای بکەنەوە و جۆشوخرۆشێکی نوێ بەشۆڕش و سەربەرزکردنەوەی خەبات بدەن و هەنگاو بەرەو دروستکردنی هەلومەرجێکی نوێ بنێن.
ئەگەر بێت و مەسەڵەحەت و خۆشەویستی کورسی دەسەڵات ڕیگایان پێبدات، وەك جاران سەنگەرەکانیان بکەنەوە بەیەك و کۆتای بەو لێکدوورکەوتنەوەیەبێ و بەگشتی بۆجارێکیتر لەسەر سفرە گەورەکەی ڕێبەرانمان نانی بەرەکەت بخۆنەوە.
مەسەلەی یەکگرتنەوەی حیزبیش، پێموانیە لە چوارچێوەی قسە و ڕیکلامی ڕاگەیاند بەولاوە شتێکیتری لێشین بێتەوە و هەڵوێستەکانیان بۆ وەسەریەککەوتنەوەی سەرلەنوێی حیزب بکەنەیەك. سیاسەت و خەبات بێگوومان بەوجۆرە ناکرێ و ئیمکانی نزیککەوتنەوەی لە ئامانجەکانی خێراترناکات. ” زۆر لە سیاسی و ڕۆشەنبیرانی ئێمە، کزی و لاوازی شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبەستنەوە بە دابڕانی هێزە سیاسیەکانی کوردسان لەو بەشەی وڵاتدا. هۆکارەکانی خاوبوونەوەی بەرخۆدان گەڵیک زۆرن، بەڵام بەشێك لە خەمخۆرانی یەکگرتنەوە، بەداخەوە هەرلایەنێکی ئەو مەسەلەیەن دێتەبەرچاویان و خەمی پێوەدەخۆن. بۆ چالاکترکردنەوەی خەبات و تێکۆشانی سیاسی، کەس بەردەستی ئەو لایەن و بەڕێزانەی نەگرتووە کە بەتاسە و تامەزرۆی شۆڕشی بەهێزترەوەن. شۆڕش مرۆڤێک دەتوانێت وەڕێی بخات و سەریبخات، ئەوەی لە کۆبا و وێنام و هێند و ئەفریقا ڕوویدا. بێگوومان ئەگەر “گەورە پیاوی مێژووی نوێی گەلی کورد دکتۆر قاسملوو تیرۆر نەکرابا و تەمەنی نێو بزووتنەوەی درێژتر بایە، کوردیش ڕەنگە ڕۆژمێرە مێژوویەکانی خۆی بەوئاستە گەیاندبا”. کەس نیە دژایەتی یەکگرتووی و هەوسەنگی سیاسی بەهێزبکات و خەڵکی کوردستان و سیاسیەکانی بەردەوام ئەو خەمەگەورەیان خواردوە و ئێستاش زۆر بەپەرۆشەوەن بۆ ئەوەی یەکگرتنەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات رۆژێک لەدایک بێتەوە. دیارە هۆکارزۆرن بۆ لێکدابڕان و جیابوونەوە و، هەر بەو ڕادەیەش دەلیل ڕیزدەکرێنەوە بۆ یەکبوونەوە لە ژماردن نایەن!  لە ئێستادا پێویستە هەموو قسەکان لەسەر ئەو هەوڵانەی دەستیان پێکردوە بۆ یەکگرتنەوەی حیزب بکرێن و پەیامی تەبای و یەكترقبووڵکردن بە شێوەی ڕیشەی کاری لەسەربکرێ و بپرسین ئاخۆ ئەگەر حیزبەکان ئەو جاریش ڕیزەکانیان بخەنەوەسەریەک و یەکبگرنەوە، وەک ڕابروو دیسان بەهۆکاریترەوە لێک جیانابنەوە و گەلی کورد نائومێد ناکرێتەوە؟
بێگوومان وەسەریەککەوتنەوەی بەپەلە و بەرلەوەی زەمینەی تەواوی بۆبڕەخسینین، ڕەنگە زیانی زۆرتربیێ لەوەی بەقازانجی گشتی جووڵانەوەی تەواوبێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە حیزبەکان هەڵویستەکانیان بخەنە ژیر تەوژمی ئەو شەپۆلانەی لە پێناو یەکڕیزیدا دستیان پێکردوە، لە یەکگرتنەوەی پێشووتری حیزبی دێمۆکرات ڕەنگە خێردارترنەبێت و ناکرێ چاوەڕوانی یەکبوونێکی درێژخایەن بین. ئەگەر نیەتی باش و یەکترقبووڵکردن لە پشتی ئەو یەکبوونەوەیەدا نەبێ. هەر وەك ئەوەمان بەکردەوە لە نێوحیزبی دێمۆكرات بەچاوی خۆمان دیت، پاش ئەوەی ئێمە لە گەڵ حدکا، ڕێبەرایەتی شۆڕشگێر یەکمان گرتەوە، بەداخەوە ئەو یەکگرتنەوەیە ئەوندی نەبرد حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی رووبەرووی ئەزموونێکی تاڵترکرد و تۆشی قەیرانی ڕێکخراوەی و یەکتر قبووڵنەکردن هات و هەموو لایەك ئەو کات جیاوبوونەوە و بەجیاکردنیان بە مووناسب و کاریگەرتر لەوەی دەبینی، کە لە نێو حیزبی یەکگترتوودا هەوڵی چەکسازیبدرێ. هەمووکەس قسە لەسەر یەکڕیزی داکاو بەتەنیا عامیلی سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی شۆڕشی دەزانێت. کەس گلەی لە سەر ئەو شێوە بیرکردنەوەیە نیە و لێکدانەوەیەکی باشە. ئێستا کە دەگووترێ فشاری دەرەوەیان لەسەر دروست بووە، بۆ ئەوەی پرۆسەی یەکبوونەوە هەرچی وورتر بەئاکامبگەیەن موژدەکەی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بدەن، بەڵام لە بیرمان نەچێت پێش لەو دابڕانەش ئەو هەوڵانە لە ئارادابوون و داوا دەکرا کە ڕێبەرایەتی حیزب پێش بە کارەساتی لەتبوونی حیزب بگرێ، بۆچی ئەو کات کەس سەرنجی نەخستە سەر ئەو مەسەلەیە. ئەوەی ئێمە دەمان هەوێت، ئەوەیە کە هەوڵێکی دڵسۆزانە ،بەرهەمی خێرداربەدوایخۆیدا بێنێ و بۆ هەمیشە ماڵ ئاوای لەو ئەزموونە تاڵانەی خەبات بکرێ.
ئەی کەس هەیە ئەوە بڵێت کێن ئەوانەی دیسان نوێنەرایەتی یەکگرتنەوەی سیاسی و تەشکیلاتی نێو حیزبەکان دەکەن؟
ئایا فیکرەکان و کەسەکان هیچ گۆڕانیکیان بەسەرداهاتووە و زەمینەی بەیەکەوە کارکردنیان لە حیزبی یەکگرتوودا لە خۆیاندا پێکهاناوە؟
ئایا کەس هەیە ئەوە بەڕاشکاوی بپرسێت، کێن ئەوانەی شۆڕشی خەڵکی کوردستانیان هەتا لوتکەی نسکۆ برد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و لە هۆکارەکانیان پێچایەوە؟
کەس هەیە قسەی دڵی خۆی بەرووی ئەو دەستەیەدابداتەوە کە پاش یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێمۆكرات ڕیزخۆیان لە حیزب جیاکردەوە و دژی ئەو پڕۆژە نەتەوەیە وەستان؟
کەچی هێندێک لە روخسارەکان ئێستا لافی یەکگرتن لێدەدەن و بە قسەی خۆیان ئەو جارە دەبێت خێرو بەرەکەت بەسەر حیزبدا ببارێنن و جووڵانەوەی سیاسی بەهێزبکەنەوە. “یەکگرتن کاتێک بوونی ڕاستە قینەیخۆی دەسەلمێنێت کە دڵەکان و هەستەکان لە بەرانبەر یەکتریدا بەتەواوی پاکبکرێنەوە، لە تۆڕەی و تۆڵکردنەوە لە بەرانبەرەکەیان”.
بێگوومان هەر ئەو بەڕێزانەن وەك کورد دەڵێت: نە” پێک هەڵدەکەن و نە بەبێ یەکیش هەڵدەکەن”.
دیارە خاڵ و هۆکاری لاوازی ژیانی ڕێکخراوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرن و بەشێکیان کەمتر ئاماژەی روونیان پێدراوە و ئەو بابەتەیش کە بۆتە ڕۆژەڤی کاری میدیاکارانی کورد، هەمووی لە مەسەلەی جیابوونەوەی ‌هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتدا کوردکراوەتەوە و لەو ماوەیدا بازارگەرمیەکی باشی بۆ جۆشدراوە. کورد گوتەنی ئێمە کردەوەمان دەوێت، “نەوەك شیعاری بریقەدار کە جەوهەری خۆڕکخستنەوە و هەستانەوەی شۆڕشی تێدا بەدی نەکرێت”. بەداخەوە ئەو گرۆپ و دەستەیەش کە ڕێبەری خەبات دەکەن، بەرنامەی روونیان بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە ڕانەگەیاندوە و لە بێبەرنامەی و نەبوونی ستراتیژی ژیار و روون دا، چەند ساڵێکە بەو جۆرە بەدەوریخۆیاندا خۆل دەخۆنەوە و چاوەڕوانی ئەوەن لایەنێکی دەرەکی بەهێز پەیدابێ و چەمبەڵۆکێک بە ڕێژیمی ئێراندا بکێشێت و هەموو لایەك لە دەستی ئەو حکوومەتە ڕزگار بکات. خۆ ئەگەر ئەوەش رووبدات و ڕێژیم بڕوخێت و هێزە سیاسیەکان خۆیان بۆ ئامادەنەکردبێت، ئەوکات کارەسات روودەدات و ڕێک بەسەر خۆیاندادەرۆخێت.
دەکرێت ئێستا باسی خاڵێکی زۆر جەوهەری بەکین و بەڕاشکاوی ئەو مەسەلەیە بروژێنین و ڕابگەیەننین کە ناکرێت” ئۆباڵی لاوازی شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەمووی بخرێتە سەر لێکدابڕان” یان ئەو جیابوونەوانەی کە لەو دوو دەیەی ئاخریدا بەرچاوترلە مێژووی رابردووی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە سەریانتووە. هێزەسیاسیەکانی ئەو بەشەی نیشتیمان خۆیان بەرپرسیاری ئەساسین لە سەر شێوەی تێکۆشانی سیاسی و نەبوونی بەرنامەی شیاو کە بتوانن خۆیان لەو قەیرانە دەربازبکەن کە حیزبەکان تێیکەوتوون. حیزبێکی سیاسی کاتێک دەتوانێت شوێنی لەسەر رەوتی رووداو ئاڵۆگۆڕەکانی وڵات دەرکەوێت، کە ڕایەڵکەیەکی بەهێز و پتەوی پەیوەندی سەرەتا لە نێوخۆی حیزبەکەیدا دروستبکات، ئەوجار کار لە سەر شێوازی نوێی کارو خەباتی خۆیبکاتەوە و میکانیزمێک دابڕێژێت کە وڵامدەری ئەو قۆناخەی خەبات بێ. ئەو زەمان بەسەرچوو حیزبەکانی رۆژهەڵات گلەیان لەسەر ئاستی وشاری سیاسی و نەتەوایەتی گەلی کورد هەبێت، ئێسا چین وتوێژەگەلیەکانی کوردستان لە سالانی ڕابردوو بەرچاوروونتر و چالاکانەتر داوای مافی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیان لە چوارچێوەی ئەو ولاتەدا دێنەگۆڕی کە کورد کێشەی نەتەوەی و خاکی لە گەڵیداهەیە.
زۆر لە سیاسیەکانی ئێمە و بە ڕێبەری حیزبەکانیشەوە، لە کۆی ئەو هەموو پەیام و دیدارو چاوپێکەوتنانەی لە گەڵ تەلەفزیۆن و ڕۆژنەمەکان ئەنجامیانداوە ، کەسیان بەروونی تیشکی نەخستۆتە سەر شێوەی بووژانەوە و چالاککردنەوەی قۆناخی نوێی بەرخۆدان و هەموو جارێک وتەکانیان دووبارە وچەند بارە دەبنەوە. حیزبەکان کە خۆیان بە ڕێبەر و ڕێنیشاندەری جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد دەزانن، لانیکەم دەبوو لە ساتەوەختی گرینگ و مێژووی وەك ئەمڕۆدا پێشڕەوی بووژانەوە و سەربەرزکردنەوەی خەباتیان بەدەستەوە گرتبایەوە.
14.01.2015