ئاگاداری کۆری پرسەو سەرەخۆشی لە شاری تۆرکۆ لە وڵاتی فینلاند

زۆر بە داخەوە سەر لە بەیانی ئەورۆ ئاگادار کراین کە خاڵ محەممەد مەڵاپور باوکی هاوڕێمان رەسوڵ مەلاپور ناسراو بە رەسوڵ داوداوەیی لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.

 خاڵ محەممەد بە هۆی ئەوەی کورێکی واتە رەسوڵ داوداوەیی بەرگی پێرۆزی پێشمەرگایەتی پۆشیبوو و رێگای خەبات و تێکۆشانی لە ناو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گرتە بەر، کەوتە بەر ئازار و ئەزیەتی هێزەکانی کۆماری ئسلامی و ژیان و حاڵی بنەماڵەکەیان لە ناو گوندەکەی خۆیان لێ حەرام کردبوون ، تا سەرئەنجام لە ژێر گۆشاری ‌هێزەکانی رژیمدا بە ناچاری گوند و زێدی باب و باپێری خۆیان بەجێ ‌هێشت و لە شاری نەغەدە گیرسانەوە.

 بە داخێکی گرانەوە خاڵ محەممەد هەر لە شاری نەغەدە دوور لە زێد و گوندەکەی خۆی و بە تاسەی دیتنەوەی کورە پێشمەرگەکەی چاوەکانی لە سەریەک دانا و ماڵئاویی یەکجاری لەو ژیانە مەینەتبارە کرد کە لە ژێر گوشارو سایەی کۆماری ئیسلامی بۆ هاتبوو پێش .

هەر بەم بۆنەوە سبەینی سێ شەممە ١٣ی١ی٢٠١٥ کۆرێکی پرسەو سەرەخۆشی کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئیوارە لە شاری تورکو بەرێوە دەچێت ، بەشداریتان دەبێتە مایەی سێبوری دڵی کاک رەسوڵ و بنەماڵەکەی .

کات و شوێنی کۆری پرسەو سەرەخۆشیەکە :

 17:00 تا 19:00

vanha Hämeentie 105 20540 turky

تێبینی : داواکارین ئەو کەسانەی دوورن و لە شارەکانی دیکە دەژین بە هۆی ساردی و سەرما و ناخۆشی رێگا و بان زەحمەت نەکیشن بۆ بەشداری پرسەکە و دەتوانن تەنیا لە رێگای تەلەفوون و فەیسبوکەوە هاودەردی و هاوخەمی خۆیان رابگەینن.

 ژوومارە تەلەفوونی کاک رەسوڵ : 0442513313

بە بۆنەی کۆچی دوایی خاڵ محەممەد باوکی تێکۆشەر کاک ڕەسووڵ داوداوەیی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاڵ محەممەد و بە تایبەت هاورێی خۆشەویستمان کاک ڕەسووڵ داوداوەیی دەکەم و خۆم بە هاوخەمی ئەو کۆستە گەورەیان دەزانم، هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی