بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، دونیا پشتی به هێزی پێشمه‌رگه به‌ستووه، به‌ڵام ده‌بێ …. ؟ ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی
داعشه‌کان که ده‌رکه‌وتن و هاتنه مه‌یدانی سیاسی نیزامی و به‌ر‌به‌ره‌کانی له گه‌ڵ کورد و دونیای ده‌ره‌وه بە گشتی و کوردستان، عێراق، سورییه و زۆر له وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و ئوروپایان شێواند. له دوو به‌شی رۆژئاوا و باشووری کوردستان جینایه‌تی گەورەو کاره‌ساتی مرۆڤیان خوڵقاند و به سه‌دان و بگره زیاتریش له ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وتووی کوردستانیانیان گولله باران کرد و یان سه‌ریان بڕین و یان زینده به چاڵیان کردن و له کوردستان لافاوی خوێن ومه‌رگیان وه‌رێ خست.
له‌و کاته دا هێری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌ر وه‌ک رابردوویان چۆن له هێزه داگیرکه‌ره‌کانی تری کوردستان راپه‌ڕی بوون، راپه‌ڕین و کورستانیان له داگیرکه‌رو داعشه‌کان کرده گۆڕستان که له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئازایه‌تی و هه‌ڵمه‌تیان بۆ سه‌ر تیرۆریسته داعشه‌کان له کاناڵه جیا جیاکانی کورستان و جیهانه‌وه، سه‌رنجی دونیایان بۆ لای مه‌سه‌له‌ی کورد و ناوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان راکێشا و وشه‌ی پێشمه‌رگه له دونیا دا بوو به وێردی سه‌ر زمانی گشت خه‌ڵکی جیهان، له گشت لاوه سێره‌ی خۆشه‌ویستی له ده‌ست و بازوو هه‌ڵمه‌تی شێرانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعشه‌کان گیراو، سڵاوی خۆڕاگری و مه‌ردایه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆک و فه‌رمانده نیزامیه‌کانی ئه‌رته‌شه جیا جیاکانی دونیاوه بۆ هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ناردرا و، به دونییان ئیسپات کرد که کورد له ئاشتی دا تاکه نه‌ته‌وه‌یه و، له شه‌ڕی دژه تیرۆریشدا هه‌ر ئازاترین و به غیره‌تترین ولێبڕاوترین نه‌ته‌وه‌یه و، به دونیایان نیشان دا که چۆن دڵی ره‌شی داعشه‌کان به کوچکه‌ی ئاگره‌وه ده‌ده‌ن ، به‌ڵام داعشه‌کان که ئه‌و هه‌موو زه‌بره گه‌وره‌یان وێکه‌وت و، ده‌ست خۆشی دونییان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دیت و بیست، دڵیان به جینایه‌ته‌کانی پێشتریان که کردبوویان، ئۆقره‌ی نه‌گرت و له هێرشه ناڕه‌واکانیان دا بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که له ده‌رفه‌تی حیزانه‌یان دا بۆیان ده‌خولقا و هه‌مووی به ده‌سکیسی نه‌یاران کوردیش له چوار ده‌وریان بوو، چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به دیل گیران ، وێرای گرتن هه‌ندێک له خه‌ڵکی تری بیان سه‌ر بڕی، یان ئاگر دا که به‌و کاره‌ساته‌یان غه‌می گه‌وره‌یان خسته ناو دڵی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگای کورد و به گشتی دونیای مرۆڤایه‌تی و به سه‌دان منداڵی ساویان بێ دایک و باوک کرد‌و، به سه‌دان خۆشه‌ویستی یه‌کتری ئه‌م کوردستانه‌یان لێک هه‌ڵبڕین و، جه‌هه‌نه‌مێکی سه‌حراییان بۆ رۆڵه‌کانی کورد و ئیدی دروست کرد که به دیتنی هه‌ریه‌ک له‌و کاره‌ساتانه‌ی دروستیان کردن.
مرۆڤ دڵی ئاگر ده‌گرێ و ویژدانی ناره‌حه‌ت ده‌بێت و فرمێسکی له چاوان ده‌بارێ. هه‌موو ئه‌و بێ حورمه‌تیانه‌ی که له لایه‌ن داعشه‌کانه‌وه به ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وتووه‌کان و به گشتی به کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت کرا و ده‌کرێ، به گشتی ده‌ستی ره‌شی نه‌یارانی کوردیان تێدایه و، ئه‌و خوێنانه‌ی ده‌ڕژێن و ئه‌و بێ حورمه‌تیه‌ی به ژن و منداڵ و پیرو په‌ککه‌وتوو و دیله‌کانی شه‌ڕ و هه‌واڵنێر و رۆژنامه‌نوس وکارمه‌نده بیانیه به دیل گیراوه‌کان ده‌کرێ، وه‌ک رۆژی روون ، چۆن به ئاسمانه‌وه دیاره، ئاواش روون و ئاشکرا به بیر و فکر و ده‌سیسه‌ی سه‌رانی رئژیمه دواکه‌وتووه‌کانی که کوردستانیان داگیر کردووه و، به هاوکاری له گه‌ڵ ئاغاکانیان و، به ده‌ستی ئینسانکوژو نۆکه‌ره‌کاکانیان ئه‌نجام ده‌درێن و، هه‌ر ئه‌وانیش بوون به دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، رووی شه‌ڕی داعشیان له کوردستان کرد. به‌ڵام داخه‌که‌م سه‌رانی کورد و به گشتی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، ده‌رس له رابردوه‌کان وه‌رناگرن و ، هه‌روا خۆش باوه‌ڕن ؟؟!!! . جا بۆ کۆتایی هێنانی کوشت و بڕی ده‌ستی تیرۆریست و تیرۆریست په‌روه‌ر و خوێن رێژه‌کان، پێویسته که کورد به گشتی یه‌کبگرێت و له من و نیو من دوور بکه‌ونه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تیدا ته‌رجیعی ده‌ن و، زلهێزانی دونیاش راسته‌قینه‌تر له چه‌ند مانگی رابردوویان بێنه مه‌یدانی شه‌ڕی دژه تیرۆر و، به چه‌کی پێشکه‌وتووی لیزێری ئه‌مڕۆ که هه‌یانه، بۆ ئه‌م شه‌ڕه سه‌خته‌ی تیرۆریسته داعشه‌کان که ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له جیاتی گشت دونیا ده‌یکات ، یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بده‌ن تا وه‌ک پاڵه‌ی باش و ماندوونه‌ناس له دروێنه دا چۆن قه‌یماغ له په‌نجه و ده‌ست دڕک وداڵیش دروێنه ده‌کات ، بدروێ تا به یه‌کجاری کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گشتی دونیای ئاشتی له شه‌ڕی تیرۆریست و تیرۆریستپه‌روه‌ران خه‌لاسی بێت و، به گشتی له دونیا دا ئاشتی و ئاسایش و ئه‌منییه‌ت به‌رقه‌رار بکرێ. جا لێره دا له گه‌ڵ پشتگیری بۆ ئه‌م داوایه، با هه‌مومان به دڵه‌وه سڵاو بۆ که‌س وکاره ره‌شپۆش بووه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانی کوردستان بنێرین و، چاوی ئه‌و کچ وکوڕه چووکانه ماچ که‌ین که له کاتی رۆیشتنی باوکه پێشمه‌رگه‌که‌یاندا بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر، باوه‌ش به قاچ و قوللی باوکیان داده‌که‌ن و ترسی ئه‌وه‌یان له دڵدایه که له سه‌فه‌ر پارێزگاریان له کوردستان به زیندوویی نه‌گه‌ڕینه‌وه و له خۆشه‌ویستی باوکیان بێبه‌ش بکرێن، یان چاوی ئه‌و منداڵانه ماچ که‌ین که کاتێک باوکیان بۆ ماوه‌یه‌ک پشوودان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ لایان، خۆیان له باوه‌ش داوێن و له به‌حری باوه‌شی خۆشه‌ویسی باوکیاندا مه‌له ده‌که‌ن و له خۆشیان تازه بۆ جارێکی‌تر له دایک ده‌بنه‌وه، یان با له ئا‌ست فرمێسکی چاوی خوشک و، دایک و باوک و، برا و، هاوسه‌ر و منداڵی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان سه‌ری رێز نه‌وی بکه‌ین و، پێیان بڵێین کوردستان شانازی به ئێوه‌و شه‌هیده‌کانتان ده‌کات و، ئه‌وه له سایه‌یی خوێنی شه‌هیده‌کانی ئێوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه که ئێستا شێرانه له به‌ره‌کانی شه‌ڕ دا دژی داعشه‌کان ده‌جه‌نگن، خه‌ڵکی کوردستان بە ئاسووده‌یی ده‌خۆن و ده‌نوون و پاڵیانداوه‌ته‌وه و، با لێکڕا بڵێن، ده‌ی نه‌ک جاریک ، هه‌زار جار سڵاو له تۆ ئه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی نیشتمان، به‌ڵی جا گه‌روایه، هۆ کاکی هه‌واڵنێر و رۆژنامه‌نووس و میدیکار، هه‌ر چه‌ند سڵاو له خۆراگریتان ده‌که‌م که بۆ رۆماڵی کردنی راستیه‌کان له به‌ره‌کانی شه‌ڕو، نێو ستۆدیۆکانه‌وه، گیانتان له خه‌ته‌رداوێن و، ماندوو ده‌بن و، ئه‌رکی نیشتمانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام گه‌ر راستیتان قبووڵ بێت، له‌و هه‌شت نۆ مانگه‌ی شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ داعشه‌کان دا ، بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانن، یا له به‌ر خاتری کێبه‌رکێی هه‌واڵنێری لایه‌نی و حیزبی، زۆر زه‌ره‌ر به هێزی پێشمه‌رگه که‌وتووه و، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بکه‌ن ، راده‌ی هێزی پێشمه‌رگه و له قۆڵه جیاجیاکانی شه‌ڕو، شوێنه ستراتیژیه‌کان و، سه‌یته‌ره، بنکه‌و باره‌گاکانی پشت جبهه‌کان و، راده‌ی شه‌هید و برینداری هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان، شوێنه‌کانی که‌مین دانانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ داعشه‌کان و، ته‌رح و پلانی فه‌رمانده‌رانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعشه‌کان و، جۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و، زۆری تر‌و نیشان داعشه‌کان داوه، که داعشه‌کان له سه‌ر مه‌بنای ئه‌و زانیاریانه که ده‌ستیان که‌وتوون، ئێقدام و هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و، له بێ مباڵاتی ئێوه و…. دا زه‌بری به ژان له هێزی پێشمه‌رگه دراوه که هیوادارین له‌مه به دوا بۆ رۆماڵ کردنی هه‌ر شه‌ڕ و هه‌واڵ و سه‌ردانێکی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی شه‌ڕ دا ، له هه‌موو بواره‌کانی ئه‌منیه‌تی هه‌واڵده‌ری دا ئیحتیاتی ته‌واو له به‌ر چاو بگرن که بی شک زیانی پێشمه‌رگه که‌متر ده‌بێته‌وه‌و، سه‌رکه‌وتنه‌کانی هیزی پێشمه‌رگه له‌وه‌ی بووه زیاتر ده‌بێ.
ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی