ڕۆڵەکانی گەل لە ناوچەی سەردەشت جاشێکیان بە سزا گەیاند

لە درێژەی قۆڵهەڵماڵینی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە تەمبێکردن و سزادانی خۆفرۆشان و خەیانەتکاران، ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان، لە شارەدێی نەڵاس جاش و خۆفرۆش سالاری کوێخا خدر کەوتە بەر دەسڕێژی تۆڵەئەستێنانی خوێنی بە ناحەقڕژاوی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و گیانی لێ ئەستێندرا.

خۆفرۆش سالاری کوێخا کە سالانێکە چەکی جاشەتی بۆ کۆماری ئیسلامی و، خەیانەت بە نەتەوەکەی هەڵگرتوە، ساڵی ڕابردوو هەر لەو شوێنەی ئەم ساڵ لێی بە سزا گەیشت،  وێڕای خۆفرۆشێکی دیکە،کەسێکی زەحمەتکێش و بێتاوان بە ناوی سۆران خەڵکی ئاوایی “واوان”ی سەردەشتیان دایە بەر دەسڕێژ و گیانیان لێ ئەستاند.

**

لە ١٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵیش دا، لە ناوچەی شنۆ، خۆفرۆشێک بە ناوی محەممەدی فەزڵی ناسراو بە محەممەدی حەمکۆ،لە حەساری ماڵەکەی دا، کەوتە بەر دەسڕێژی چەند کەس لە تۆڵە ئەستێنانی خوێنی شەهیدان. بەڵام بە گوێرەی هەوالەکان ناوبراو ئەمجاریش لە پەلاماری ڕۆڵەکانی گەل دەربازی بووە. جیی وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو تاوانبارە بە خەیانەتپێکردن و لەداوخستنی تێمێکی ٣ کەسی لە تێکۆشەرانی دیموکرات بە ناوەکانی  شەهیدان: مراد عەزیزی، سمایل محەممەدی و حەمە سالەح حەسەنپوور،لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە نزیک بێمزورتیی ناوچەی شنۆ.

**

پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی نوێترین چالاکیی ڕۆڵەکانی گەڵ، دەسخۆشییان لێ دەکەن و هیوادارن تۆڵە‌ئەستێنانی خوێنی شەهیدان،  ڕێگە نەدەن خەیانەتکاران و خۆفرۆشان بە ئاسوودەیی لە کوردستان دا بخولێنەوە. ئەم دەستوەشاندنانە لە خۆفرۆشان،هەر لەو کاتە دا هوشدارێکن بۆ هاودەستە کوردەکانی دامودەزگای سەرکوت و جاسووسیی کۆماری ئیسلامی لە  ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەر واز لە خەیانەت و خۆفرۆشی نەیەنن، چارەنووسی سالاری کوێخا خدر، چاوەڕوانیان دەکا.