کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حدک لە گوندی سارتکێی ناوچەی ڕەبەت

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ریزەکانی حدک لە هێزی زمزیران، بەرێز کاک برایم کانی ناسراو بە برایم ڕیحان بە هۆی سەکتە لە شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد. ناوبراو هەر لە سەرەتای شۆرشەوە دەبێتە پێشمەرگەی سازمانی خەبات و پاشان سەنگەر دەگوازێتەوە بۆ نێو ریزەکانی حدک و ماوەی چەندین ساڵ وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و بە دەستەوە لە هێزی زمزیران خزمەتی پێشمەرگایەتی خۆی درێژەدا و لەو ماوەیەدا وەک پێشمەرگەیەکی چالاک و هەڵسوور لە ناو حیزبدا ناوبانگ دەردەکا. ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٩ ی هەتاوی بە هۆی ئەوە بنکەکانی سونێ ڕادەگوێزران لە سەر ئیزنی حیزب بۆ پێراگەیشتن بە بنەماڵەکەی گەرایەوە ناوخۆی وڵات و لە گوندی سارتکێ و شاری ڕەبەت درێژەی بە ژیانی ئاسایی خۆیدا. ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و جێی باوەری گشت لایەک بوو و تا کاتی ماڵئاوایی یەکجارەکی هەروا دڵسۆز بە گەل و نیشتمان بوو و هەموو کات یارو یاوەری پێشمەرگەکانی دێموکرات بوو.
بەو بۆنەوە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەریزی کاک برایم و خزمان و دۆستانیان دەکەین و هیوای تەمەن درێژی بۆ گشت لایەکیان بە ئاوات دەخوازین.
ماڵپەری گیارەنگ