گه‌ر یه‌كگرین، خوێنی سامان و سامانه‌كان به فیڕۆ ناڕوات. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
زۆر له مێژه كورده‌كان ناوی جوان بۆ منداڵه‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن، ناوەکانی وه‌ك شۆڕش، وریا، رووناك، رۆژان، باران، ئاگرین، شادان، هێدی، هێمن، بنار، چیا‌و سامان. به‌ڵێ، به قه‌ولی ده‌ڵێن، سامان، بێ سه‌ر و سامان كرا و سه‌ری له دار‌و سامانی له‌دڵی گڵ نرا. به‌ڵام سامانه‌كان و شۆڕشه‌كانی دیكه دێن و له رێگه‌دان و ئازاده‌كان و شۆڕشه‌كان و رووناكه‌كان ، رووناكی دێنن و وریاكان ئاگان و ئاگرینه‌كان ئاگرن و سه‌رئه‌نجام به تۆڵه‌ی گشت سامان و سامانه‌كان، په‌تی سێداره ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری به ناو ئیسلامی ئێران و ده‌ی رووخێن و له سه‌ر قه‌بر و لاشەی بۆگەنیان، بانگی ئازادی لێده‌ده‌ن و پڕبه گه‌رووی سامانه‌كان، هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵین: بژی كوردستان.
به پێی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، له گه‌ڵ له دار درانی سامان نەسیمی جوانه‌مه‌رگ، پێنج زیندانی تری سیاسی كورد، له دار دران كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر شه‌ش ئێعدامه‌كه له دڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر ناخۆش هات و بۆسۆی هه‌ستاند، به‌ڵام له‌وه‌ش ناخۆشتر، له دار درانی دوو برا به ناوه‌كانی عه‌لی و رزگاری ئه‌فشار بوو كه چه‌ند ساڵ پێشتریش برایه‌كی تریان به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌فشار به ده‌ستی جمهوری ئیسلامی گیانی له ده‌ست دا كه ده‌بێ دایكی ئه‌و سێ گیانفیدایه، چۆن به چ وه‌زعێكه‌وه له یه‌ك رۆژ دا، یادی سێ كوڕی قاره‌مانی بكاته‌وه كه له رێی ئازادی كوردستاندا گیانیان به‌خت كرد. هۆ خه‌ڵكی كوردستان، هۆ جوانه‌كانی كوردستان، هۆ ئازادیخوزانی كوردستان، ده‌هه‌ستن و مه‌هێڵن له‌م شین و تازیه‌دا دایك و باوكی سامان و سامانه‌كان به ته‌نیا بن . ئه‌مڕۆ پێوسته كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به خه‌به‌ر بێت و له دژی ئه‌م قه‌تڵ و عامه‌ی رۆڵه‌كانیان به دژی كۆماری ئیسلامی ئێران راپه‌ڕن و به ده‌نگی به‌رز و شێرانه‌یان له سه‌ر خوێنی به ناهه‌ق رژاوی رۆڵه‌كانیان خه‌ڵكی دونیا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێڕان بێنێته سه‌ر خه‌ت و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له دونیادا بكاته مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی رۆژ تا بگاته نوخته‌ی كۆتایی و چیتر ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئاخونده‌كان هه‌ر رۆژه له لایه‌كه‌وه رۆڵه‌كانی كورد له سێداره نه‌ده‌ن .
بۆ پشتگیری له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش پێویسته حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵای كوردستان یه‌كبگرن و به دژی كۆماری ئیسلامی به یه‌ك شعاره‌وه بێنه مه‌یدان و له دونیای ده‌ره‌وه‌ش دا یه‌ك ریزی ئه‌ندام و لایه‌نگرنیان رێكبخه‌ن و هه‌موویان له یه‌ك رۆژ دا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له گشت وڵاتانی دونیادا به دژی كۆماری ئیسلامی بڕژێنه شه‌قامه‌كان و كارێك بكه‌ن كه ده‌نگی پشتوانی دونیا بۆ لای مه‌سه‌له‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رابكێشن و له تاران له‌رزه بخه‌نه دڵی ئاخونده‌كانه‌وه. لەوەش گرینگتر بێ شک یه‌كگرتنی حیزبەکان چۆك به سه‌رانی كۆماری ئیسلامی داده‌داو مه‌سه‌له‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی تر‌و به‌مه‌ش دڵی برینداری دایكی گشت سامانه‌كان سارێژ ده‌بت .
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی