تاوان و خوێن سه‌ران ده‌باو ، به‌رژه‌وه‌ندیخوازانیش خه‌ریکی معامه‌له‌ن
ده‌بێ چۆن بێ ئێش و ژانی دڵی دایکه دڵ بینداره‌کان بۆ جگه‌ر گۆشه‌کانیان که له کاره‌ساته جیا جیاکانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌کان و خوێن خۆره‌کانی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیدی دا گیانیان لێ ئه‌ستێندرێ و لێ ئه‌ستێندراوه. کوانێن ئه‌و ویژدانانه‌ی که به قسه به دیتنی کاره‌سات و کوشت و بڕ و سووتاندن و ئه‌نفال کردن و سووکایه‌تی و به نووکی نێزه‌وه کردنی منداڵانی دونیا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و ئه‌فریقا دا وه‌خه‌به‌ر هاتوون؟
کێ هه‌یه که مرۆڤ بێت و دڵی به دیتنی وێنه جیاجیاکانی دایکان که منداڵه تازه‌لاو و چووک و تازه پێگرتوه‌کانیان، له ترسی کوشتن، یا له مردنی تینوه‌تی رێگه‌ی ئاواره بوون و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستی زۆردارن، یا سووتاندن و رفاندن و بێ حورمه‌تی پێکردنیان ، یا له به‌ر بێ ئه‌نوایی و که‌س نه‌مان و برسیه‌تی و لێقه‌ومان و ئیدیان، له باوه‌ش ده‌گرن ، نه‌گریت و دڵی بۆیان وه‌ک گۆشتی کاڵی سه‌ر ئاگر نه‌سووتێ و هه‌ڵنه‌قرچێت و نه‌چۆقێ؟
ئه‌و که‌س و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خوێن ده‌ڕێژن و خه‌ڵکی بێ تاوان و ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وتووه‌کان و جوان و لاوه‌کان گولله باران ده‌که‌ن و ده‌خنکێن و ده‌سووتێن و ئاگر له جه‌سته‌کان به‌رده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستانیان لێک هه‌ڵبڕیوه‌و لێک هه‌ڵده‌بڕن و به رۆژی روون وه‌ک قه‌سابی کێرد به ده‌ست، قه‌سابخانه‌ی سه‌حراییان داناوه و داده‌نێن و وێکڕا بێ له‌به‌رچاو گرتنی هیچ یاسایه‌کی مرۆڤایه‌تی تەرمەکان ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌که‌ن، بێ ویژدان و خوا نه‌ناسن، چونکه ئاگر له دڵ و ده‌روونی هه‌زاران هه‌زار دایک و خوشک و براو منداڵ و باوک له بۆ یه‌کتر به‌رده‌ده‌ن، که ئه‌گه‌ر ئه‌و فرمێسکانه‌ی که له ماوه‌یی ته‌نیا ئه‌و سێ چوار ده‌ییه‌یی ئاخری دا له‌چاوی دایکان و باوکان و خوشکان و براو منداڵ و عاشق و تازه بووک و زاوا لێک هه‌ڵبڕاوه‌کان که به‌سه‌ر کوڵمی سوور‌و گه‌ش و چرچ بووه‌کاندا هاتۆنه خوارێ، به‌زه‌ویدا نه‌چووبا خوارێ ، بێ‌شک به گشتی له دونیا دا‌و، به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌راست و تایبه‌تی تریش له ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئێران دا، ئه‌قیانووسێک دروست ده‌بوو که لێ تێپه‌رینی ناوگان و کشتی و به‌له‌می دیکتاتۆر و به‌رژه‌وه‌ندیخوازان به ناویدا، مه‌حاڵ بوو. چۆن نه‌گریین بۆ ئه‌و منداڵه چاوگه‌شانه که باوکیان له زیندانه‌کانی به‌ناو کۆماری ئیسلامی دا به‌ره‌و قه‌ناره‌خانه‌کانی خامنه‌یی به‌ڕێ ده‌کرێن و به ده‌ستی جه‌لاده‌کانیان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵاوه‌سرێن و ده‌خنکێندرێن و خنکێندراون ، یا گوولله باران کراون و ده‌کرێن، یا له به‌ر ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌که‌رانی کۆماری په‌ت و سێداره‌ی ئیسلامی ئێرانی ئاخوندی دا گیانیان له ده‌ست داوه‌و له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ر چاوه‌روانیان ده‌که‌ن و له هه‌ستی خۆشه‌ویستی باوکیان یا دایکیان که که‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه تا باوه‌ش به قاچ وقول و داوێنیان دابکه‌ن و سه‌ری ناره‌حه‌تی بخه‌نه سه‌رشانیان و هه‌ناسه ساردی ده‌روونیان له سه‌ر سنگیان ده‌ربکه‌ن.
چۆن نه‌گرین بۆ ئه‌و منداڵه چاوگه‌شانه که باوکیان له ریزی تێکۆشه‌رانی کورد دا که بۆ سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتمان گیانیان به‌خشیوه و زۆریان بۆ تاکه جارێکیش بێ ، باوکیان نه‌دیت و نه‌دیته‌وه که ئه‌مرۆ که گه‌وره بوون ، به‌و ئاخانه‌وه هه‌ناسه سارد هه‌ڵده‌کێشن . به‌ڵام زلهێزانی دونیا و به‌رژه‌وه‌ندیخوازن سه‌باره‌ت به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیان ساڵه‌هایه چاویان له‌و هه‌موو جینایه‌تانه پۆشیوه‌و هه‌ر وه‌ک هه‌میشه‌یان له ژێره‌وه به دزی و دوور له چاوی کامێرا و رۆژنامه‌و میدیاکانه‌وه خه‌ریکی معامه‌له‌ی نهێنی بوون و چاو پۆشی له‌و هه‌موو تاوان و تیرۆر و تیرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیدی لێره و له‌وێ ده‌که‌ن و کراوه‌و ئاماده‌ن له گه‌ڵ تیرۆریستان دابنیشن و زه‌رده وپێکه‌نینه‌کان پێک وه‌گۆڕن و دۆستانی دوێنێ به قوربانی دوژمنانی دوێنێ بکه‌ن و هه‌روه‌ک رابردوویان چۆن دوێنێ و پێرێ مه‌سه‌له‌ی کوردیان کرده قوربانی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، بکه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی سات و سه‌ودایان ، به‌ڵام با هه‌موو دونیا و دوژمنه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی ئازادیخوازان باش بزانن که گه‌ڵانی ئازادیخواز‌و له سه‌روویان رۆڵه‌کانی کوردستان که ساحه‌بی هێزێکی کارامه و ئازا‌و به چۆکدانه‌هاتوو زیندوو، واته پێشمه‌رگه‌یه ، وا به ئاسانی ناکه‌ون و سه‌رئه‌نجام دیکتاتۆره‌کان تێکده‌شکێن و وه‌ک زۆر جاران له دونیا دا نیشان دراوه تێکشکاون ، ده‌رووخێن و مه‌زلوومان سه‌ر ده‌که‌ون و خه‌تابار و پشتگرانیان دادگایی ده‌کرێن و تۆڵه‌یان لێده‌کرێته‌و، مه‌زلوومان به ئاسووده‌یی ده‌نوون و خرپه‌ی خه‌وی ئازادیان، که‌ڕ و کوێریان ده‌کات.
ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی