قۆناغێکی نوێی خه‌باتی چه‌کداری (پاڕیزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان) نووسینی: ئازاد محەممەدزادە

رێبەری شەهید دکتۆر قاسملوو ” خەباتی چەکداری وەک تاکتێکێکی کاتی بۆ کردنەوەی رێکاگانی خەباتی سیاسی و ئاشتیخوازانە بە مەبەستی دەستەبەر کردنی مافە سیاسی و نەتەوەیی، ئینسانی و دێموکراتیکەکان پێناسە دەکا” بوونی هێزیکی نیزامی پۆشتە و راهێناراو و ئامادە لە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان نەک دژایەتی لە گەڵ خەباتی فەرهەنگی و مەدەنی نیە بگرە بە هۆکاری لە رادەبەدەر بوونی فشارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستانە، هەروەها زەروورەتێکە و پێویستە کە هەموو لایەکیش راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پشتیوانی لێبکەن. ئەگەر رێژیم کوردستانی کردۆتە پادگانێکی گەورە  و بە سەدان جۆرە کەرەسەی لۆجێستێکی تێخزاندووە، بە سەدان هەزار هێزی لەو ناوچەیە داڵەداوە بێگومان ئەوە بۆ پاراستنی سنوور ، ئەمنیەت و ئاسایشی خەڵکی کورد نیە، بەڵکوو هەر وەک لە دەیەکانی رابردوو بینیومانە بۆ زیاتر سەرکوت و داپڵۆسین و کپ کردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و دێموکڕاتیکی کوردە، لە لایەکی تریشەوە کۆمەلێک کەسی کوردفرۆش و کورد کووژ هەن کە راستەوخۆ بوون بە بەشێک لە ماشێنی سەرکووتی رێژیم لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بوونی هێزێکی چەکدار وەک پاریزەرانی رۆژهەلاتی کوردستان بە چەندین دەستەی ئامادە لە ناو خۆی رۆژهەڵات بێگومان لە خواستێکی گشتی خەڵک سەرچاوە دەگرێ، ئەوش بەرهەمی فەزای داخراو ، دوگم ، سەربازی و پادگانی رۆژهەلاتی کوردستانە کە هیچ مەجالێکی نەهێشتۆتەوە، بە بوونی ئەو هیزە رێژیم هەست بە ترسێکی گەورە دەکات، بێگومان رێژێم کە هەست بە بوونی پێگەی ئەو هیزە بکات، لە وەها دۆخیکدا ناچارە مەیدان بۆ زۆر شتیش خۆش دەکا تەنانەت بۆ چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی بەربەرینتر، ئەگەر رێژیم بەرچەسپی دژی نیزام و دژی ئاسایشی وڵات دەداتە پال چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنی ئەوە گومانی تێدا نیە کە لە حەرەکەتی هێمنانە و دوور لە توند و تیژی خەڵکیش دڵەراوکێی هەیە و بە هەمان شێوە چالاکی نیزانی رووبەرووی دەبێتەوە.
با مرۆڤی ژیر بەوردی سەیری بارودۆخی رۆژهەلاتی کوردستان بکا، هەڵسەنگان و خەسارناسی بۆ بکا، دەبینێ درفەتێکی بۆ چالاکی سیاسی و یاسایی و مەدەنی تێدا نیە و رۆژ دوای رۆژ پرسی کورد زیاتر دەکەوێتە خانەی پەراوێزە، ئەو هەست بەوە دەکا کە پێویستە کارتە گوشارە بەهێز بکرێن و دژکردەوەی پێوێست لە لایەین خەڵک وگەنجانی کورد نیشان بدرێت. بێگومان لە کەشی تەنگ و تاریک و بەستەدا خەباتی چەکداری بە لەبەرچاوگرتن و ریزگرتن لە ئوسوول پڕنسیپە نیودەوڵەتیەکان و یاساکانی شەر مەشروعیەتی خۆی وەردەگرێ.
بە نیسبەت ئەوەی کە ئایا رای کۆمەڵگای جیهانی چیە لە سەر خەباتی چەکداری گەلانی زوڵم لیکراوە سەیری ئەم دەقە خوارەوە بکەن، بریاڕنامەی ٣١٠٣ی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٣ تایبەت بە گەلانی ژێردەست و مافی گەلان ” خەبات بە دژی رێژیمە رەگەزپەرەست و خۆپەسەندەکان و هەروەها وڵاتانی داگیرکەر خەباتێکی رەوایە و ئەگەر ببێتە خەباتی چەکداری ئەوە بە جەنگی ناودەوڵەتی وەسف دەکرێ”
رەوابوونی ئەو خەباتە بەو مانایە کە ئەگەر لە هەر سووچیکی ئەم جیهانە گەلانی ژێردەست و چەوساوە خەباتی چەکداری بکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی، سیاسی و دێموکراتیکەکانیان ئەوە بەشێک نابێ لە شەری ناو خۆی ئەو وڵاتە بەڵکوو شەرێکی جیهانیە و پێوەندی بە هەموو گۆمەڵگای جیهانی و دەوڵەتان و نەتەوەکانەوە هەیە، ئەرکە و دەبێ پشتیوانی و پشتگیڕی لە لایەنی چەوساوە بە دژی لایەنی چەوسێنەر و داگیرکەر بکەن.
نووسینی: ئازاد محەممەدزادە