تێكۆشان بۆ نه‌هێشتنی دیكتاتۆرییه‌ت ئه‌ركی هه‌موو مانه. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له مێژهوهو ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت شه‌رو پێكدادان له پێناو گه‌یشتن به كورسی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه به تایبه‌ت له وڵاتانه دوواكهوتووهكان و كۆمهلهڵگا دووره‌كان له ژیانی دیموكراسی و یاسا‌و خاوه‌ن كورسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات شه‌وو رۆژ هه‌ڵپه ههڵپیانهو خه‌ویان لێناكه‌وێت وبۆ مانه‌وه‌یان په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر كاری زشت و بیفهرو نه‌شیاوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گڵاوه له گه‌نجینه‌ی وڵات به ئاره‌زووی خۆیان پاره رائه‌كێشن وداموده‌زگای راگه‌یاندن ئه‌كه‌نه‌وه‌و هه‌روا چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار ئهخهنهكارو سامان و قوتی هاوڵاتیان له سه‌ر رۆژنانووسانی سه‌ر به‌خۆیان و كه‌سوكارو دهروێشهكانیان دابه‌ش ئه‌كه‌ن به نیازی ریكلام كردن و پروپاگه‌نده‌و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ وراكێشانی جه‌ڵه‌وی چاودیرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لای خاوه‌نی (نازو نیعمه‌ت) خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات.
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان زیره‌كن وبۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات كاروباری وڵات ئه‌ده‌نه ده‌ست كور‌و براو مام و خاڵ و زاوا‌و ده‌سته‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان و نموونه‌ی زۆری هه‌یه‌و، یه‌كێك له‌وانه مێردزمهكهی لای خۆمان گۆر به‌گۆر سه‌دام حوسه‌ێنی خوێنرێژو دیكتاتۆر له ماوه‌ی 24 ساڵی رژێمه‌كه‌ی بایه‌خی زۆری‌دا به هه‌ردوو كوره‌كه‌ی عوده‌ی و قوسه‌ی و، براكانی به‌رزان و سه‌بعاوی و وه‌تبان وعه‌دنان خهیرولڵای كوره خاڵی و برای ساجیده‌ی هاوه‌سه‌ری و عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید (عه‌لی كیمیاوی) كوره مامی و، زاواكانی حسه‌ێن كامیل و سه‌دام كامیل و، ماهر عه‌بدولره‌شید بابی ژنی یه‌كێك له كوره‌كانی و ئه‌مانه بێ له ژنه‌كانی ساجیدهو سه‌میره ئهلشابهندری و كچه‌كانی رهغهدو رهناو حه‌لا كه ته‌خشان و په‌خشان به پاره‌ی میلله‌ت و وڵاتهوهیان ئه‌كرد و، ده‌ڵاڵه گه‌وره‌كه‌یان خه‌یرولڵا تولفاحی خاڵی بوو بوو به هه‌موو شتێك له دزی و چهپاوڵكردن و رووتاندنه‌وه‌ی سامانی عێراق، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌م خزم خزمێنه‌و نزیكبوونه‌وه‌و به فه‌رمانی خودی سه‌دام زۆربه‌یان به‌ده‌ستی یه‌كتر كوژران یان دوور خرانه‌وه.
هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته دیكتاتۆر‌و خوێنرێژ مرۆڤی تێكۆشهرو خه‌باتگێر بوون و توانیانه شۆرش به‌رپا بكه‌ن و بچن به گژ ئیمپریالیزم و ده‌ره به‌گ و كۆنه‌په‌رستان، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بوونه‌ته خاوه‌نی كورسی ده‌سه‌ڵات زۆر شتیان له بیر كردووه‌و پشتیان كردووه‌ته خه‌ڵك و كه‌س ناناسن جگه له پاره و گیرفان پركردن و، ره‌وانه‌ی پاره‌ی موڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتوچووی گه‌رم ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و چاویان ئه‌كرێته‌وه‌و نموونه‌ش زۆره.
حاجی محه‌مه‌د بێموسو سۆجیب سۆهارتو Haji Mohammed Bemusu Thojib Suharto: ئه‌م دیكتاتۆره خوێنریژهو خوێنمژهو یه‌ك ملێون شیوعی و دۆستانی حزبی شیوعی كوشتووه‌و تا بینه‌قاقه‌ی خوێنه، ئه‌م حاجی سۆهارتۆیه پیاوی ئه‌مریكا بوو، خۆفرۆش و نامهردو سپڵه بوو كۆده‌تای دژ به ئه‌حمه‌د سۆكارنۆ به‌رپا كرد‌و، هه‌ر ئه‌حمه‌د سۆكارنۆ بوو جێی بۆ سۆهارتو كرده‌وه و، ئه‌م كابرایه ئابووری وڵاتی به‌ره‌و دوواوه برد‌و، له كۆتایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی قوتابیان ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و مانگرتن و، توانیان جاگارتای پایته‌خت كه‌نترۆڵ بكه‌ن و ده‌وره‌ی په‌رله‌مان بده‌ن و داوای جاكسازییان ئه‌كردو، له پاش 31 ساڵ له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لابراو، ده‌ركه‌وت ته‌نها 15 ملیار دۆلاری دزیوه و خێزانه‌كه‌شی 73 ملیار دۆلار. ئه‌م دیكتاتۆره ئه‌بی به فراوانی له سه‌ری بنووسرێت.
سه‌دام حسه‌ێن بۆ مانه‌وه‌ی له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و رزگاركردنی رژێمه خوێناوییه‌كه‌ی رووی كرده ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بۆ له ناوبردنی گه‌لی كوردستان و خاپورو وێران كردنی گوند‌و شاروچكه‌كانی و، بۆ ئه‌م كاره گڵاوه ده‌ستی كرد به زه‌نجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی نامرۆڤانه‌و، له مانگی شوباتی 1988 یه‌كه‌م زه‌نجیره‌ی له دۆڵی جافایه‌تی به تایبه‌ت گونده‌كانی سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵو روویداو سوپای عێراق و جاش به تۆپی قورس و چه‌كی مۆدیرن به پشتیوانی تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی (سۆخۆی و مێگ) وپیلاتۆزو هه‌لیكۆپته‌ر (سه‌متییه) به‌ر بوونه سوتاندنی گونده‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی كانیاوه‌كان و نه‌هێشتنی ته‌رو وشك و، بردن و تاڵانكردنی هه‌زاران ماڵ و، بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و پرۆسه‌یه پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاری هێرشكهی كرد به‌ڵام قه‌ت چه‌كی سووك به‌رنگاری تۆپی قورس و فرۆكه‌و و چه‌كی مۆدیرن نابێته‌وه‌و بۆیه له پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه كه چه‌ند رۆژێكی خایاند سوپای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی تاوانبار سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سهركهوتیان وه‌ده‌ستهێنا به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی سه‌دام به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو رووی كرده كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی و بڵاوكردنه‌وه‌ی غازی خه‌رده‌ل به سه‌ر شار‌و گونده‌كانی كوردستان و، رێك له 16ی ئه‌م مانگه‌دا (مانگی ئادار) ی ساڵی 1988 ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێناو، بووه بایسی كوژرانی پێنج هه‌زار كه‌سی سڤیلی بێ‌تاوان كه زوربه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و كه‌سانی به ته‌مه‌ن و به ساڵاچوو بوون و، پاش وێرانكردنی شار ده‌یان هه‌زار كه‌س روویان كرده دۆڵ و شاخه‌كان و سه‌ر سنوور‌و، ئه‌وه‌ی رزگاری بوو خوێ گه‌یانده ئێران و، له ئه‌نجامی ئه‌و كاره قیزه‌وه‌نه سه‌دان كه‌سی تریش گیانیان له ده‌ستداو، سه‌دان و هه‌زاران كه‌س گیرۆده‌ی برینی كیمیاوی بوون و تاكه تاكه بهجێمانئههێڵن و، هه‌ر به‌و شێوه فاشیزمانهیهو به چه‌كی كیمیاوی و گازی خه‌رده‌ل گونده‌كانی كوردستانی بێبه‌ش نهكردو، له رێی فرۆكه‌و بۆمبه‌وه دای له سێوسێنانی قه‌ره‌داغ و گۆپته‌په و ده‌شتی كۆیه‌و شیخ وه‌سانان و بادینان و زۆر شوێنی تر.
سه‌دام حسه‌ێن له ماوه‌ی 24 ساڵی ده‌سه‌ڵات توانی سه‌دان ملیار دۆلار بخاته بانكه‌كانی ئهورۆپاوهو هه‌روا كوره‌كانی و كچه‌كانی توانیان ده‌یان ملیار كۆ بكه‌نه‌وه‌و تا ئێستا له‌و پاره‌یه خه‌رج ئه‌كه‌ن و یارمه‌تی توندره‌و تێرۆریستان ئه‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌دام حسه‌ێن كۆی كرده‌وه بێسوود بوو، چونكه هه‌موو دونیا ئه‌زانن سه‌دام حسه‌ێن له كونه مشكێكدا دۆزرایه‌وه‌و له پاش دادگایی كردنی له سێداره‌دراو، شایانی باسه تاوانبار سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری رژێمه‌كه‌ی به‌عس و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ هێشتا ماوه به مه‌رجێك دادگایی كرا و حوكمی له سێداره‌دانی هه‌یه..
زۆر كه‌س وا ئه‌زانن ته‌نها سه‌دام حسه‌ێن 24 ساڵ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه‌و، هه‌ر ئه‌و دیكتاتۆر‌و خوێنمژ بووه، به‌ڵام له مێژوودا ژماره‌یه‌كی زۆر دیكتاتۆری درنده له چه‌شنی سه‌دام وحزبه‌كه‌ی – حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی هه‌یه و، دیكتاتۆر و حزبی واش هه‌یه كه‌م له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بوون وه‌لێ زۆر كوشنده‌و گه‌نده‌ڵ و داپلۆسێنه‌رو بوون و ئه‌وانیش خه‌ڵكیی سڤیلیان كوشتووه‌و پاره‌و پول و سامانی وڵاته‌كانیان بۆ خۆیان و خێزانیان بردووه‌و بۆنموونه:
**فردیناند ماركۆس Ferdinand Marcos سه‌رۆكی فلیپین زیاتر له 20 ساڵ له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بوو به ئاسن و ئاگر دژ به گه‌له‌كی بوو.
**سان شوێێ Than Shwe دیكتاتۆری خوێنمژی میانمار 19 ساڵه له‌سه‌ر كورسی حوكمه‌و هێشتا تێری نه‌خواردووه‌و رۆژانه سه‌دان كه‌س ئه‌كوژرێن.
**جان بیدڵ بۆكاسا Jean-Bédel Bokassa كه بوو به ئیسلام ناوی (صلاح ا‌لدین ئه‌حمه‌د بۆكاسای) ههڵپژارد، له ساڵی 1966 بوو به فه‌رمانره‌وای ئه‌فریقیای ناوه‌راست و پاشان له 1976 تا 1979 خوێ ناونا به ئیمپراتۆری ئه‌و وڵاته، وه‌ك كه‌سێكی كریستیانی كاسۆلێك ئه‌بی ته‌نها یه‌ك ژنی هه‌بێت به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری كرد به ژنی خۆێ و بوو به خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له كور‌و كچ و، ئه‌وه‌نده زۆر بوون منداڵه‌كانی یه‌كتریان نه‌ناسیوه و، ئه‌م درنده جانه‌وه‌ره گۆشتی مندالی خواردووه‌و، نیشانه‌و به‌ڵگه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م ئیسلامه گۆشتی 100 سه‌د قوتابی مناڵی خواردووه پاش سه‌ربرین و كوشتن‌یان له زیندانێك به تاوانی ئه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه دژی گرانی جلوبه‌رگی قوتابخانه نارازی بوون و، له ده‌ورو به‌ری ته‌لاره‌كه‌ی له شاری بانجی كۆمه‌ڵێكی زۆر ئیسقان دۆزراوه‌ته‌وه.
**ئیدی ئه‌مین دادا Idi Amin Dada (حاجی ئیدی) 8 ساڵ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوو وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئۆگه‌ندا. حاجی ئیدی هه‌موو كات ئاره‌زووی كوشتنی به‌رهه‌ڵستكارانی و لێنانی گۆشتی جه‌سته‌یان و خواردنی. ئیدی ئه‌مین به ئاسن و ئاگرو خوێن وه‌ڵامی گه‌لی داوه‌ته‌وه‌و، به‌ناوبانگه به داپلۆسینی سیاسی نه‌یارانی و نه‌ژادپه‌رست بووه خه‌ڵكی به‌بێ یاسا له سێداره‌داوه، ئه‌م كابرا موسلمانه حاجییه له شاری جه‌ده‌ی عه‌ربستانی سعودی مرد.
تیۆدۆر ئۆبیانگ نگیما مباسۆگۆ Teodoro Obiang Nguema Mbasogo ئه‌م دیكتاتۆره 36 ساڵه له سه‌ركورسی وڵاتی گینیای ئێكڤاتۆریال Ekvatorialguinea ئه‌مه روویه‌كی دێزی ناشیرین‌ترین دێكتاتۆری جیهانه‌و، له سه‌ر سامانی گه‌ل ژیانی خوێ و خێزانه‌كه‌ی له ئه‌و په‌ری خۆشیدایه.
**نور سوڵتان نهزهرباییڤ Nursultan Nazarbayev ئه‌م دیكتاتۆره بێفه‌ره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی شۆره‌وی بوو، له‌و كاته‌وه یه‌كێتی وڵاتانی شۆره‌وی له 25 ی كانونی یه‌كه‌م {دێسه‌مبه‌ر} ساڵی 1991 نه‌ما، ئه‌م كابرایه له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته‌و، به هوێ سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی وگیرفان پر كردن و دزی باری ئابووری وڵاته‌كه‌ی رووه‌و خراپه ئه‌روات و، تا ئێستا قایم و توند‌و تۆڵ كورسییه‌كه‌ی پاراستووه‌و، زیره‌كانه خۆی ئه‌پارێزی و قه‌ت رۆژێك له رۆژان باوه‌ری به ئاین و ئیسلام نه‌بووه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بكانه چاوی خه‌ڵك چوو بۆ حه‌ج و، گه‌ڵی كازه‌خستان به حاجی دیكتاتۆر ناوی ئه‌به‌ن.
**فیدڵ ئه‌لێخاندرۆ كاسترۆ Fidel Alejandro Castro تیكۆشه‌ری قاره‌مان و به‌ناوباگ و هاورێێ هه‌میشه‌یی چیڤارا Che Guevara و، توانیان له رێی شۆرشه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوبا رژێمه دیكتاتۆرییه‌كه‌ی فولگێنسیاو باتیستا له ساڵی 1959 له‌ناو به‌رن و، هه‌ر له ساڵی 1959 تا ساڵی 2008 كاسترو بوو به خاوه‌نی كورسی ده‌سه‌ڵات و، له پاش 49 ساڵ ده‌ستبه‌ردای بوو، ده‌سه‌ڵات درا به راووڵی برای (ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر‌و بنه‌ماڵه) له كوبا ره‌نگیدایه‌وه.
**ئوگوستۆ خۆسیه رامۆن بینۆچێت ئوگارتێ Augusto José Ramón Pinochet Ugarte : له ساڵی 1970 دا‌و، له رێی ههڵپژاردنێكی ئازاد سه‌رۆكی حزبی سۆسیالی وڵاتی چیله {شیلی} سه‌لفادۆر ئالێندێ Salvador Allende بوو به سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئه‌مریكا به دڵی نه‌بوو، كه‌وته پیلانگێری و، بۆ خواسته گڵاوه‌كانی بینۆچێتی نۆكه‌ری دۆزییه‌وه‌و، ئه‌میش له ساڵی 1973 وهو، له رێی كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی بوو به سه‌رۆكی حكومه‌تی سه‌ربازی چیله‌و، سه‌لفادۆر ئه‌لێندی شه‌هید كرا‌و، كۆده‌تاچییه‌كان به ئاسن و ئاگر و ئازاردانی كه‌سانی تێكۆشهرو كوشتن وله ناو بردنی رۆڵه‌كانی چیله په‌ره‌یان به ده‌سه‌ڵات دا له ساڵی 1973 وه تا ساڵی 1990.
له ئایاری 1983 دا ئۆپۆزسیۆن و بزوتنه‌وه‌كانی كرێكاران كه‌وتنه رێكخستنی مانگرتن و به‌رهه‌ڵستی و، ئه‌م جۆره كارانه كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و، له ساڵی 1986 پۆلیس و ئاسایش 80 ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وراكێت و چه‌كی ئێف 16 یان دۆزییه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی دوور له یاسا‌و، له رێی به‌ره‌ی نیشتمانی مانویل رودریگز Manuel Rodríguez ناسراو به {FPMR} – باڵی سه‌ربازی حزبی شیوعی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و به یارمه‌تی كوبا و ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات و یه‌كێتی شۆره‌وی هاتووه.
بینۆچێت وه‌ك دیكتاتورێكی خوێنمژ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان كوشت و كاتێك فه‌رمانی سه‌ربرینی ئه‌م سێ تێكۆشه‌ره شیوعییه‌ی ده‌ركرد باری وڵات شه‌ڵه‌ژاو ده‌ستكرا به خۆپیشاندان و مانگرتن وسێ شیوعییهكه ئه‌مانه‌ن: خۆسێه مانویل بارادا José Manuel Parada Maluenda مانویل گۆریرۆ سێبالۆس Manuel Guerrero Ceballos و سانیاگۆ ناتینی Santiago Natini له لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی چیله (كارابینیرۆس – Carabineros de Chile ئه‌و كاره ئه‌نجامدرا(.
**فرانسیسكۆ فرانكۆ Francisco Franco دیكتاتۆری ناسراوی ئیسپانیا : له هاوینی ساڵی 1936 كۆده تایه‌كی سه‌ربازی دژ به ده‌سه‌ڵاتی دیموكرات وسۆسیالیستهكان ئه‌نجامداو، وه‌لێ دووه‌م كۆماری ئیسپانیا دژی كۆده‌تاكه وه‌ستاو، جه‌نگی ناوخۆ هه‌ڵگیرساو 3 ساڵی خایاند‌و، زیاتر له نیو ملیؤن كه‌س كوژران و بوونه قوربانی و، جه‌نگه‌كه به سه‌ركه‌وتنی فرانكۆ كۆتایی هات و له‌لایه‌ن هیتله‌رو مۆسۆلینی پشتگیری ئه‌كراو، فرانكو له سالی 1936 تا ساڵی 1975 خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو، واته 39 ساڵ تا مردنی كورسییه‌كه‌ی به‌رنه‌دا.
**ئهدۆلوف هیتله‌ر Adolf Hitler : سه‌رۆكی حزبی سوسیالیستی نیشتمانی ئه‌ڵمانیا كه به ناوی (حزبی نازی) ناسراو بوو، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیای له 1933 تا 1945 به ده‌سته‌وه بوو، له ژیانیدا بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌كرد دژ به شیوعییه‌ت. له ساڵی 1933 كرا به راوێژكاری وڵاتی ئه‌ڵمانیاو، رووی كرده كاركردن له پێناو رژێمه‌كه‌ی و، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێناسه‌كه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و فاشیزم بوو، هیتله‌ر له سهرهتاێی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌وڵیدا ده‌ست به سه‌ر هه‌ندێ ناوچه بگرێت له پێناوی گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌ڵمانیای نازیست و، هه‌ر ئه‌وه‌بووه هۆێ ناردنی هێزی (فێرماخت) بۆ داكیر كردنی پۆڵۆنیاو هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی و، له ماوه‌ی 3 ساڵدا ئه‌ڵمانیاو هاوكارانی توانیان ده‌ست به سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپا جگه له بریتانیا بگرن و، هه‌روا توانیان به‌شێكی فراوان له ئه‌فریقاو و رۆژهه‌ڵات وباشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و، ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ر ئۆقیانۆسی ئارام و یه‌ك له سه‌ر سێی رووبه‌ری خاكی یه‌كێتی شۆره‌وی بگرن و، له ساڵی 1945 یه‌كێتی شۆره‌وی و وڵاتانی هاوپه‌یمان توانیان ئه‌ڵمانیا گه‌مارۆ بده‌ن تا له كۆتاییدا به‌رلین كه‌وت و هیتله‌ر له‌ناو چۆ.
**حه‌یده‌ر ئه‌لێێڤ Heydar Aliyev (10 ساڵ) خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی شۆره‌وی وجهنراڵ له داموده‌زگای سیخوری (KGB) بوو، له پاش نه‌مانی یه‌كێتی شۆره‌وی بوو به سه‌رۆك كۆماری ئازربایجان یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتانی نه‌وت، له كاتی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی بڵاو بووه‌و كه‌مینه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئازربایجان هه‌ژارو بێ نان، له ساڵی 1986 میكایل گۆرباتشۆڤ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لایبرد به‌ڵام پاش نه‌مانی یه‌كێتی شۆره‌وی له رێی كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی گه‌رایه‌وه‌و، بۆ داپۆشینی دزی وكاره خراپه‌كانی وازی له هه‌موو شتێك هێناو، رووی كرده ره‌وتی ئیسلامی و، پێش مردنی داوای كرد كوره‌كه‌ی بكرێت به سه‌رۆك كۆمار.
الهام ئه‌لێێڤ Ilham Alijev : له پاش مردنی حه‌یده‌ر ئه‌لێێڤ الهامی كوری بوو به میراتگری و سه‌رۆك كۆماری ئازربایجان و، له ساڵی 1994 بوو به یاریده‌ری كومپانیای گشتی نه‌وت و، چه‌ندین رێكه‌وتنامه‌ی له گه‌ڵ كۆمپانییه‌كانی رۆژئاو مۆر كرد‌و، له هه‌مان ساڵدا بوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وڵات و، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئۆلمپی ئازربایجان و، سهرۆركی شاندی ئازه‌ری له یه‌كێتی ئه‌وروپا ( ئه‌بێ هه‌موو شتێك له وڵات هه‌ر خؤێ بێت) و، تا ئێستا كورسی ده‌سه‌ڵات هی خۆیه‌تی و ده‌ستبه‌رداری نابێت (تاپۆیه بۆ بنه ماڵه).
**عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر Omar Hasan Ahmad A-bashir : له ساڵی 1989 و له رێی كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی دژ به حكومه‌تی حزبه دیموكراتییه‌كانی وڵات بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی “”شۆرش”” و، سه‌رۆك وه‌زیران و، سه‌رۆك كۆمار‌و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان. ره‌خنه‌ی زۆر له‌م حاجیه ئیسلامییه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و داموده‌زگاكانی مافی مرۆڤ ئه‌گیرێت سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی دژ به باشوری سودان و دارفور.
**موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی Muammar al-Gaddafi : به كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی ساڵی 1969توانی ئیدریس ئه‌لسنوسی شای لیبیا لابه‌رێت و ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش و، پاشان خۆێ به فه‌رمانده‌ی شۆرش ناوزه‌د كرد‌و، له ساڵی 2008 به هۆێ به‌خشینی پاره به سه‌ر وڵاتانی ئه‌فریقیا و، له كۆبۆنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌فریقیا بوو به شای شاهانی ئه‌فریقیاو، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌فریقیاو، له پاش دزی و گه‌نده‌ڵی و پاره كۆكردنه‌وه تا گه‌یشته 150 ملیار دۆلار‌و، بێ له‌وه‌ی كچه‌كه‌ی و كوره‌كانی چه‌ندیان كۆ كردووه‌ته‌وه‌و، له پاش كوشتن و دژایه‌تی كردنی نیشتمانپه‌روه‌ران و، 42 ساڵی ده‌سه‌ڵات له‌ناوبراو كوژرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ملیاره‌كانی یارمه‌تی بده‌ن.
**محه‌مه‌د حوسنی سه‌ید موباره‌ك (حسنی مبارك) Muhammed Hosni Said Mubarak : پاش كوژرانی ئه‌نوه‌ر ئه‌لسادات سه‌رۆك كۆماری میسر له 1981 بوو به سه‌رۆك كۆماری میسر‌و، له پاش 30 ساڵ له ده‌سه‌ڵات و، له 25ی شوباتی 2011 كه زانی خه‌ڵك خوپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌كه‌ن وازی هێناو ده‌ستی له كاری سه‌رۆك كۆماری كێشایه‌وه‌و، وه‌ك سه‌رۆكه‌كانی تر راینهكردو له میسر مایه‌وه‌و درا به دادگا گوایه خه‌ڵكی كوشتوه‌و له ئاكامدا بریاردرا تا ماوه ئه‌بێت له زینداندا بێت و، له 29 ی نۆڤه‌مبه‌ر/ كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2014 له‌لایه‌ن دادگای قاهیره‌وه ئازاد كرا‌و، ئه حوسنییه هه‌مووجار بۆ خۆشی ئه‌یوت عه‌لی عه‌بدوللا صالح له من زیاتر له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته!!، (عه‌لی عه‌بدوللا صالح سه‌رۆك كومار یه‌مه‌ن ته‌نها 34 ساڵ) له سه‌ر كورسی زێرین ماوه‌ته‌وه.
**بێنیتۆ ئامیلكارێ ئاندرێیا موسۆلینی Benito Amilcare Andrea Mussolini : موسۆلینی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له 1922 تا 1945 وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتی ئیتالیا و هه‌روا سه‌رۆك وه‌زیران و زۆر كه‌ره‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و، وه‌زیری ناوخۆ‌و، وه‌زیری جه‌نگ و، دامه‌زرینه‌ری بزوتنه‌وه‌ی فاشیزمی ئیتالیایه و، له ئیتالیا ناونرا( دۆچیی) سه‌ركرده‌و، چووه ناو حزبی كرێكارانی نیشتمانی به‌ڵام زوو ده‌رچوو چونكه حزبه‌كه نه‌یویست ئیتالیا برواته ناو جه‌نگی جیهانی و، كاتێ تووشی شكست بوو ویستی به‌ره‌و باكوری ئیتالیا را بكات و، له كۆتایی مانگی ئا‌پریل / نیسانی ساڵی 1945 له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیتالیاوه ده‌ستگیر كرا‌و و، یه‌كسه‌ر موسۆلینی و 17 كه‌س له یاوه‌رانی له سێداره دران و، ته‌رمه‌كه‌یان له نزیك ده‌ریاچه‌ی كۆمۆ گواسته‌وه بۆ ویستگه‌یه‌كی به‌نزین له میلانۆ وههلیاواسی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك باوه‌ر بكات كوژراوه.
**كیم ئێل سونگ Kim Il Sung : كاتێك جاپۆن كۆریای داگیركرد له 15ی ئابریل / نیسان ساڵی 1912 كیم له دایك ئه‌بێت و، له لاوی‌دا په‌یوندی به حزبی شیوعی چینه‌وه ئه‌كات و” له ساڵی 1935 ئه‌چێته ناو كاری خۆبهختكهران دژ به داگیركه‌ری جاپۆنی و، له ساڵی 1937وه ئه‌بێته سه‌ركرده‌ی به‌شی شه‌شه‌م له سوپای به‌رهه‌ڵستكاری كۆریاو، له ساڵی 1940 یه‌كه‌م سه‌ركرده ئه‌بێت كه له ژیان ماوه‌و، به نهێنی ئه‌چێته یه‌كێتی شۆره‌وی و ساڵی 1945 له گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی شۆره‌وی ئه‌گه‌رێته‌وه‌و، له ساڵی 1948 كۆریا ئه‌بێت به دوو به‌ش وكیم ئه‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆریای میللی دیموكرات و پاشان به كوریای باكور ناو ئه‌نریت و، 46 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی وڵات به‌رێوه ئه‌بات.
باسی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی و وڵاته ئیسلامییه‌كان و عه‌ربییه‌كان ناكه‌م چونكه پرن له دیكتاتۆر و خوێمژو هه‌ریه‌كه‌و چیرۆكێكی ن،ێ هه‌یه و گه‌ر كات و توانا هه‌بێت بۆ داهاتوو به جێیان ئه‌هێڵم.
10/3/2015