ئاگاداری سمیناری سیاسی بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلەند
لە ڕێگەی ئەم ئاگادارییەوە بە هەموو لایەک رادەگەیەنین کە کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، بە مەبەستی تیشک خستنە سەر دوایین گورانکارییەکانی جیهان،ئێران و کوردستان و سیاسەتی ڕوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان، میوانداری بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبەکەمان دەکات.
هاتن بۆ هەموو لایەکە و بە بەشداریتان و بە دەربرینی بیروبۆچوون و ڕوانگەکانی خۆتان تیشک بخەنە سەر نێوەرۆکی باسەکان و بە تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکانتان دەتوانن بەرچاو ڕوونی زیاتر بدەن بە بەشداران و بە هەڵسەنگاندنی خۆتان خەسارناسی لە سەر ڕەوتی خەبات و تێکۆشانی ٧٠ ساڵەی حدک بکەن، هاوکات بە پێشنیارەکانتان چاکسازی بۆ هەرچی باشتر کردنی دۆزی ڕەوای کورد و شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر بروانە لۆگۆی خوارەوە