کۆچی دواییو ماڵئاوایی ئەندامێکی کۆنو بەوەفای حیزبی دێموکرات له نهغهده
کاک ڕهحمان عهزیزی، کهسایهتیی خۆشناوی ناوچهی نهغهدهو ئهندامی حیزبی دێموکڕاتو باوکی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ناخۆش پاشنیوەروی رۆژی یەک شەممە،١١ی گەلاویژی ١٣٩٤ کەسایەتیی دلسۆزو نیشتیمانپەروەر، خۆڕاگری حیزبی دیموکرات، کاك ڕەحمانی عەزیزی، ناسراو بە ڕەحمانی ھەمزەیو؛ باوکی کاك خالیدی عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کردو ئاواتی ئازادیی کوردوکوردستانی بردە ژێر گڵ.
ڕەحمانی ھەمزەی لە دایکبووی ١٣١٠ی ههتاویو لە گوندی ئاڵیاوێ شێخانی ناوچەی سندووس لە دایک بووە. کاک ڕەحمان لە ئەندامە کۆنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانهو له ساڵەکانی دەیەی 30ی ھەتاوییەوه بۆته ئهندامی حیزب. کاک ڕەحمان دهگهڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، بەڵام ئەندامێکی خاوەن ھەستو دڵسۆز بوو، خۆشەویستی نێو کۆمەڵگای خۆی بوو، هەموو کاتێک ئەرکی کادرێکی حیزبی ڕادەپەڕاند، کەسایەتییهکی لە رادەبەدەر کەم تەوەقوع بهڵام دڵگەورە بوو. ئهو دەگەڵ ھەموو نەخوێندەواریی خۆی، لەنێو زەحمەتکێشانی گوندنشیندا، خاوەنی نفووزی کەلام بوو، تەنانەت لە نێو ئازەرییەکانی ناوچەکەشدا زۆر خۆشەویست بوو.
کاک ڕەحمان لەھەموو دەورانی خەباتی حیزبدا ئەندامێکی چالاکو لەهەمان حاڵدا نھێنیکار بوو. ساڵەکانی ١٣٤٢_١٣٤٧ شاهیدی باشن بۆ دلسۆزیو لە خۆبوردوویی کاک رەحمان کە وەک ئەندامێکی چالاکی حیزب چۆن هاتووچۆی دیوی گەرمێنی دەکردو یارمەتیی بۆ حیزب دەھینا.
بەدوای شۆرشی گەلانی ئیرانیشدا کاک رەحمان وەک کەسایەتییهکی نیشتمانپەروەرو خاوەن هەڵوێستو بەرابردوو لە ناوچەکانی شنۆو نەغەدەو پیرانشار جیگای ڕێزو ئیحترام بوو.
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ڕەحمان عەزیزی کەسایەتی خۆشناو و دیاری ناوچەی سندووس و نەغەدە و شنۆ ، باوکی بەرێز کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بەرێز کاک خالید عەزیزی و ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە وڵاتی سوئێد و ناوخۆی وڵات و دۆست و ئاشنا و خزمانیان دەکەم و هیوادارم کە دوایین خەمیان بێ و ڕووحی شاد بێ و هاوکات تەمەن درێژی بۆ کاک خالید و ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان بە ئاوات دەخوازم.
حەمەرەسووڵ کەریمی