پەیامی سپاس‌و پێزانینی خالید عەزیزی بەبۆنەی هاوخەمیی خەڵک لە پرسەو سەرەخۆشیی باوکی‌دا
کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک سپاس‌و پێزانینی خۆی سەبارەت بە هاوخەمیی بەرینی خەڵکی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی دەربڕیوە.
دەقی پەیامی سپاس‌و پێزانینی خالید عەزیزی بەبۆنەی مەرگی مام ڕەحمان عەزیزی
له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا که هه‌والی کۆچی دوایی بابم، ره‌حمان عه‌زیزی ناسراو به “ره‌حمان هه‌مزه‌یی” بڵاو بۆوه. شه‌پۆلێک له هاوده‌ردی‌و هاوخه‌می له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و بنکه‌و باره‌گاکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رووی له من‌و بنه‌ماڵه‌که‌م کرد.
له شاری نه‌غه‌ده له مزگه‌وتی “ئه‌میر حوسینی” له‌ماوه‌ی دوو رۆژ پرسهگیران خه‌ڵکی به وفاو دڵسۆزی کوردایهتیو ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و به تایبه‌تی ناوچه‌کانی شنۆ‌و نه‌غه‌ده‌و پیرانشار به به‌شداریی خۆیان له سه‌ره‌خۆشی‌و ماته‌مینیی له‌ده‌ستدانی بابمان، خه‌میان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارم سووک کرد. له هه‌مان کاتدا له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ماوه‌ی سێ رۆژدا به ئاماده‌بوونی کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی رێبهریو بنهماڵهکانیانو نوێنه‌رانی حیزب‌و لایه‌نه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوخه‌میان له‌گه‌ڵ من کرد و له رێوره‌سمی سهرهخۆشیهکەدا به‌شداربوون و ئه‌و به‌شدارییه به‌ربه‌رینه نیشانی وه‌فایه بۆ که‌سێک که له هه‌لومه‌رجی دژوار دا وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی حیزبی دێموکڕات کار‌و چالاکی سیاسی و ته‌شکیلاتی بووه‌و له هه‌مان حاڵ‌دا بۆ من‌و بنه‌ماڵه‌که‌شم بوو به ماییه‌ی دڵگه‌رمی زیاتر‌و ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌می خهمو په‌ژاره‌ی له ده‌ستدانی باوکم.
به پێویستی ده‌زانم له ڕێگه‌ی ئه‌و نووسراوه‌یه‌وه سوپاس و قه‌درزانی خۆم پێشکه‌شی هه‌موو ئه‌وانه بکه‌م که له رۆژههڵاتو باشووری کوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسی و کۆمهڵایهتییهکانو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که نه‌یانتوانیووه ڕاسته‌وخۆ به‌شداری رێۆرهسمهکه بن؛ به‌ڵام له رێگای ئیمێل و تهلهفوونو نامه‌و په‌یامه‌وه هاوده‌ردی‌و هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ من‌و بنه‌ماڵه‌که‌م ده‌ربڕیوه‌و بوونه هۆی سه‌بووری زیاتری ئێمه‌و؛ خه‌می له‌ده‌ست دانی باوکمیان له‌گه‌ڵ به‌ش کردووین.
به‌حورمه‌ته‌وه خالید عه‌زیزی
١٥/٥/١٣٩٤ی هه‌تاوی