بەڕێز بنەماڵەی بەرێزی مام عەزیز عەزیزی!

هەواڵی کۆچی دوایی مام عەزیز عەزیزی، باوکی شەھیدان حەمە عەزیز عەزیزی و ڕەسووڵ عەزیزی، هەموو تێکۆشەرانی دێموکرات و دۆستانی بنەماڵەی گەورەی مام عەزیزی خەمبار کرد.
مام عەزیز عەزیزی وەک پێشمەرگە و یادگارێکی کۆماری کوردستان تا دوا هەناسە، بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکراتی وەفادار مایەوە و لەو پێناوەشدا لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکرد. مام عەزیز بە خۆی و بنەماڵە و کەسوکارییەوە رێگای سەربەستی نەتەوەکەی هەڵبژارد و تا سەر وەک پشتیوان و خەباتکارێکی ئەو رێگایە مایەوە و لەم پێناوشدا دوو جگەرگۆشەی خۆی، واتە شەهیدان حەمە عەزیز عەزیزی و ڕەسوڵ عەزیزی پێشکەش بە بارەگای سەربەستی نەتەوەکەی کرد. هەر بۆیەش جێ پەنجە و شوێن پێی خەباتی مام عەزیز و بنەماڵە سەربەرزەکەی بۆ هەمیشە لەجولانەوەی گەلی کورد دا دەمێنێتەوە و حیزبی دێموکرات بە چاوی رێز و ئەمەگەوە ئەڕوانێتە ئەو مێژووە پرشنگدارە.
بە نێوی کۆمیتەی درەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە تێکۆشەرانی دێموکرات و بنەماڵە و کەسوکار و خۆشەویستانی مام عەزیز دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
گیانی مام عەزیز شاد و کەسوکار و ئازیزانی سڵامەت بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵات
14ی دێسامبری 2020