کۆچی دوایی خاتوو نەسیم عەزیزی کچی شەهید حەمەعەزیز عەزیزی لە وڵاتی سۆئێد

زۆر بەداخەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦-١٠-٢٠٢٠ی زایینی، خاتوو نەسیم عەزیزی کچی شەهیدی فەرماندە کاک محەممەد عەزیزی ( حەمە عەزیز عەزیزی) دوای چەند ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ڤێسترۆس لە وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد.
خاتوو نەسیم عەزیزی ساڵی ١٣٥٦ ی هەتاوی لە ئامیزی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر و بەناوبانگی گوندی بێورانی خوارێ لە ناوچەی سەردەشت لە دایکبووە، تازە قۆناخی منداڵی خۆی تێپەر دەکرد کە باوکی لە شەرێکی قارەمانانەدا لە ڕۆژی ١٠-٧- ١٣٦٤ی هەتاوی شەهید دەبێ. خاتوو نەسیم لە ژێر سێبەری دایکی زحمەتکێش و بنەماڵەیدا و هەروها وەک خووشکی گەورەی بنەماڵە بە چاوەدێری و گەورە کردنی خووشکە بچووکەکانی قۆناخی ژیانێکی نوێ دەست پێدەکا، کە بەداخەوە کاک ڕەسووڵ عەزیزی فەرماندەری لک لە هێزی گیارەنگ کە وەک مام و باوک سەرپەرەستی دەکردن ئەویش لە ڕۆژی ١١ – ٦-١٣٧٠ی هەتاوی دا شەهید دەبێ و جارێکی دیکەش ئەم بنەماڵە سەربەرزە تووشی کۆستێکی گەورە دەبنەوە.
خاتوو نەسیم لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ولاتی سۆئێد نیشەجێ دەبن و لە دەرەوەی ولاتیش زۆر خەمخۆرانە خەمی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەی و مافی یەکسانی دەخوارد و ئەوەندەی بۆی کرابا یارمەتیدەر و هاریکاری خەباتکاران و تێکۆشەرانی گەلەکەمان بوو. بەداخەوە لە سالی ٢٠١٧ی زائینی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێ و مخابن بە هۆی کاری بوونی نەخۆشی‌یەکەی نەیتوانی زیاتر لە نێومان دا بمێنێتەوە و بە کۆچەکەی هەموو لایەکی خەمبار کرد..
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نەسیم عەزیزی سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی مام عەزیز عەزیزی و بەتایبەت مندالە چاوگەشەکانی، خاتوو خەجیجی دایکی ، خوشک و براکانی و هاوسەری ژیانی خاتوو نەسیم (کاک محەممەد) دەکەین و خۆمان لەم خەمە گەورەدا بەشەریک دەزانین.
کۆمیتەی بەرێوبەریی دەرەوەی وڵات