ئاگاداری سێمینار به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تووندوتیژی دژ به‌ ژنان لە ستۆکهۆڵم

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگار‌بوونه‌وه لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد سێمینارێک لە ‌ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوئێد به‌رێوه ‌ده‌با.

سێمینارێک به ‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی دژ بە توندوتیـژی لە aدژی ژنان لە لایەن ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد پێکـدێ.
ئەم سمینارە بایەخێکی تایبەت ده‌دات بە ڕەوشـی ئێستای ژنانی کورد و هەروەها نەخۆشی‌یە دەروونی‌یەکانی کچان و ژنان بـە گشتی و ژنانی کـورد بە تایبەتی.
لە ماوەی سێمینارەکەدا چەند وتارێک لە سەر ئەم بابەتانەی سەرەوە لە لایەن بەرێزانی کۆرگێرەوە پێشکەش دەکرێ.
کۆرگێرانی بەشدار برییتین لە:
خاتوو زیبا سەروەری
خاتوو خەندان حەمەجەزا نووسەر و چالاکی بواری ژنان
کات ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ ـ ١١ ـ ٢٠١٥
کاتژمێر: ١٢:٣٠ تا ١٦:٣٠
شوێن: Stockholm ABF Sundbyberg Esplanaden 3c
172 24 Sundbyberg
هاتن بۆ هەمووانە
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد