نامیلکەی کاروانێک لە ڕێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکرات

لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە تاکوو ئەمرۆ دەیان ڕێبەر و سەرکردەی خۆی فیدای گەل و نیشتمان کردووە کە لە نێو ئەوان دا ڕێبەرانی وەکوو قازی و قاسملوو و شەڕەفکەندی دەبیندرێن کە بە بێ هیچ چاوەروانییەک و بەوپەری سەخاوەتەوە گیانیان فیدای ئامانجەکانی گەلەکەیان کردووە.
شایانی باسە کە جیا لەو سەرکردە مەزنانە، چەندین ئەندامی ڕێبەری حیزب دەبیندرێن کە لە شەڕ و پەلامار و بەرگری و یا تیرۆر بە دەستی دوژمن شەهید کراون.
بۆ هەر یەک لەو ڕێبەرانە کورتە ژیاننامەیەک ئامادە کراوە . وێنە و پێناسەی ئەو شەهیدانە بە زەحمەتی کاک ڕەحمان نەقشی کۆکراونەوە و بۆ خوێندنەوە دەتوانن لە سەر نووسینی خوارەوە چرکە بکەن.

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت